.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














گومان لە پیاوە ڕووتەڵەکانی شار
لێمان گەڕێن پیاوە ڕووتەڵەکانی شار
ئەستەمە چامەکانمان بە ئێوە و
حەکایەتەکانم بە گەورەکانتان تەفسیر بکرێت
لە کاری ئێوە ناگەین
هەروەک چۆن لە کاری خودا زێتر تێدەگەین
هەمیشە ئێوە پووچن
ئەوانەی بە باران قەڵس دەبن و
لە خۆر هەتاویش دەترسن
ئێوەی ڕووتەڵە تۆقیون
لە حەکایەتە نا واقیعییەکان و
سەیرە ئەترەشتان لە بەیتێ دەچێ و
تەنیا زات دەکەن شاعیرەکانی دەربارتان
بانگی سەر خوانتان بکەن
ئێمە وەک ئێوە نین و
هەروەک ئێوەش لە ئێمە ناچن
ئیدی ئەستەمە بەردە نوێژتان هەقیقەت و
قیبلەنماتان باوەڕێکی ڕەها بێت
ئێمە شەڕابی تاوانێک دەنۆشین
کە سزاکەی "بەگومان بوون"ە
ئێوە یەخسیری ژیانێکن و
قاچێکتان هاوڕێی ڕێگای درۆزنەوە و
دەستێکتان دۆستی شنە ناپاکەکانە
نا ئەستەمە بۆ ئێوە دەستان قەڵەم و
سەرتان هزری تێدا بێت
پیاوە ڕووتەڵەکانی شار
ئێوەی نەزان نە دەگەن بە بەهەشت و
نە لە دۆزەخیش ئارام دەژین !
سەیر بکەن و قوڵ ڕامینن لێی
لە نێو لەپی ئاوێنەی چاوماندا
قافڵەیەک لە توڕەیی بە ڕێوەیە
لە نێو ویژدانی چاوی دڵیشماندا
کاروانێک لە نەفرەت کردنتان
ها سەیر بکەن و
ئەوان کرێکاری زێڕینن
ئێوەش کارگەی بێ ڕەحم و پڕ لەسووتان
ئەوان پاڵەی ناو شان تەنگ و
ئێوە زێڕ فڕۆشی ناو قەد سیس
ئیدی لەم خەمەمان بڕوانن و بیربکەنەوە
وا هەورێک دەیەوێت بێت و
خوێنی تێزاوە
ڕەشەبایەک هەڵیکردووە و لەگەڵ خۆیدا
هەزاران شنەی توڕەیی و
بۆنی گوڵی ڕەشی هێناوە ...!
هەر بۆیە
ئەو ساتانەی دارستان تێکڕا دەبێت بە پشکۆ و
حەڕەمەکان دەبن بە بووتخانە
ئێوەی پیاوانی ڕووتەڵە
خەریکی کوژاندنەوەی چیلکەکان و
هەڵگرتنەوەی بەردە نوێژەکان دەبن !
چونکە هەستی ئێوە هەر ئەمەیە
نەفرەت لە ئەهریمەنە میهرەبانەکانیش بکەن
کاتێ مسی ئایندە
بەسەر دار بەڕووەکاندا دەتوێننەوە !
بیرتانە کاتێ
ئێمە ماچی کچە شیعرمان دەکرد و
دەسبازیمان لەگەڵ ژنە چێڕۆک و
دڵی پیرێژنە ڕۆمانمان دەداییەوە
ئێوەی پیاوانی ڕووتەڵەی شار
قژی خاوی وشتان ڕادەکێشا و
بەرۆکی سەربووردەتان دادەڕنی و
جەرگی حەکایەتتان دەسووتاند..!
هەمیشە ئێوە پووچن و
بێ ئەسڵ و نەسەبن
ئێمە پێناسەی خۆمان هەیە کە دەتوانین
باڵ بە هەور بدەین و
چیاکان بە یەک دێر شیعر بخەینە سەر دەستمان و
بیابان بکەین بە پێدەشت و
هیچ جیاوازییەک لەنێوان وەرزەکاندا نەهێڵین...!
وەلێ ئێوە هەر خۆتان و
تفەنگ و شمشێر و زرێکانتان
بەئاسانی دەتوانن
دارێک بکوژن و
خاکێک زیندە بەچاڵ و
چیایەک خاپور بکەن
بەڵام هەرگیز ناتوانن
کۆترێک ڕام بکەن
چامەیەک بکەن بە قاسید و
ماچی ژنە شیعرێ بکەن .
پیاوانی ڕووتەڵەی شار
ئێمە هەرگیز ناتوانین بۆخۆمان بژین
تا ئەوانی تر نەکەین بە ترۆپک و
بەهەوری بێگەرد
گەردی دڵیان نەسڕین
نا هەرگیز ناتوانین وەک ئێوە بژین .
ئارێز سمكۆ حوسێن

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

لهسهر هێڵ نییه




destt xosh zor jwane kak derwneii

لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet barezm honrawayaki jwana
serkawtu bet


لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێ ئهزیزهکانم(ژیار..پهریزاد..کوێستان)بۆ پهیامه جوانهکانتان
هیوام ئاسودهییتانه
لهسهر هێڵ نییه