.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دکتۆرێکی کورد ڤایرۆسێکی نوێ ده‌دۆزێته‌وه
دکتۆرێکی سه‌ر به ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌کنیکی سلێمانی ده‌بێته ئه‌ندامی گروپێکی زانستی ئیتاڵی و 3 جۆر ڤایرۆسی نه‌خۆشی ده‌دۆزێته‌وه و به‌ناوی کوردییه‌وه له جین بانکی جیهانیدا بڵاوده‌کرێنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میلاکی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌کنیکی سلێمانی (محه‌مه‌د بابه‌کر مینه) بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری مایکرۆبایۆلۆجی له ساڵی 2005 دا ده‌چێته وڵاتی ئیتاڵیا، پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه توانی بڕوانامه‌ی دکتۆراش له بواریMedical Microbiology and Immunology به‌سه‌رکه‌توویی به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌ک یه‌که‌مین که‌سی بیانی له گروپی زانستی (phylovir) بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی پزیشکی وه‌رده‌گیرێت، جگه‌له د. محه‌مه‌د سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانی تری گروپه زانستییه‌که که‌سانی شاره‌زای ئیتاڵین و له بواری زانستی پزیشکی و دۆزینه‌وه‌ی میکرۆب، به‌تایبه‌تی (ڤایرۆس) توێژینه‌وه ده‌که‌ن.
د. مه‌حه‌مه‌د بابه‌کر مینه ساڵی 2003 زانکۆی سلێمانی/ به‌شی بایۆلۆجی ته‌وا کردووه، له ساڵی 2005 دا چووه‌ته ئیتاڵیا و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام بووه له خوێندن، سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبوونی له گروپی زانستی (phylovir) ده‌ڵێت: له‌نێوان ئه‌م گروپه‌دا که سه‌ر به زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانی ئیتاڵیایه له‌وێنه‌ی زانکۆی (میلانۆ) چه‌ندان پڕۆفیسۆر و دکتۆر تێیدا ئه‌ندامن و توێژینه‌وه له سه‌ر میکرۆب ده‌که‌ن، ئه‌م گروپه شیکاری و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه بۆ جیناتی میکرۆبه‌کان ده‌که‌نEvolution and Genetic Analysis of Microbes، بۆیه من وه‌ک کورد و وه‌ک یه‌که‌مین بیانی له‌هه‌ر بڕیارێکی زانستیدا راوێژم پێده‌کرێت که ئه‌مه‌ش شتێکی دڵخۆشکه‌ره.
له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کانیش، که به ناوی (کوردی) یه‌و له جین بانکی جیهانی بڵاوکراوه‌ته‌وه، د. محه‌مه‌د وتی: له ساڵی 2007 دا سێ جۆری تر له ڤایرۆسی (polyomavirus) دۆزرانه‌وه که ناویان(KIV،WUV،MCV) بوو".
ڤایرۆسی (WUV) له‌لایه‌ن دکتۆرێکی ئه‌مریکییه‌وه دۆزایه‌وه له‌ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دا و ناوی نا (wuv-bo) .
بۆ یه‌که‌مجاریش له ئیتاڵیادا من ئه‌و ڤایرۆسه‌م له‌ناو پیسایی (stool) ی منداڵێکی کوردی شاری موسڵدا دۆزییه‌وه‌و ناوم نا (WUV-KURDI)، ئه‌و منداڵه له وڵاتی ئیتاڵیا چاندنی مۆخی ئێسکی بۆ ئه‌نجامدرابوو.
له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌کانمدا جارێکی تر جۆرێکی تری ڤایرۆسی (KIV) م له‌نێو پیسایی مرۆڤدا (human stool) دۆزییه‌وه به‌ناوی (KIV-kurdi) که ئه‌م جۆره ڤایرۆسه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی پێشووم که ناوی (KIV-rome) بوو له‌ناو شانه‌ی سییه‌کانی منداڵێکی پێنج ساڵانی شاری رۆما دۆزیمه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێته هۆی چ نه‌خۆشییه‌ک له‌مرۆڤدا، بابه‌کر مینه وتی: هێشتا زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، چونکه ئێستا لێکۆڵینه‌وه له و ڤایرۆسه ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه له‌وانه‌یه ببنه هۆکاری جۆره نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تی له‌و که‌سانه‌ی که به‌رگری له‌شیان که‌مه، ئه‌گه‌ر چی ئێستا زاناکانی جیهان به‌رده‌وام له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیدان، تا تێبگه‌ن که ئه‌م ڤایرۆسه تازانه ده‌بنه هۆی چ جۆره نه‌خۆشییه‌ک له مرۆڤدا، چونکه من ئه‌و ڤایرۆسه‌م له‌و که‌سانه‌دا دۆزییه‌وه که چاندنی مۆخیان بۆ کرابوو، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش که من بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌نجاممدا له (86) نمونه (Sample) ه‌وه وه‌رم گرتبوو، دۆزینه‌وه‌که‌ش دڵی من و پڕۆفیسۆره ئیتاڵییه‌کانیشی زۆر خۆشکرد.
بابه‌کر مینه که خه‌ڵکی رانیه‌یه، وتی: زۆر خۆشحاڵم که وشه‌ی کوردی ئێستا چووه‌ته نێو فه‌رهه‌نگی زانستی پزیشکییه‌وه به‌هۆی دۆزینه‌وی هه‌ردوو ڤایرۆسی (KIV-KURDI، WUV-KURD) یه‌وه.
له دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی، د.محه‌مه‌د ئێستا له هه‌وڵی به‌ده‌سهێنانی بۆردی کلینیکی تاقیگه‌ییه و به‌هۆی لێهاتوویییه‌وه زانکۆی (TorVergata) ی رۆما که یه‌کێکه له زانکۆ ناوداره‌کانی جیهان بڕیاری وه‌رگرتنی محه‌مه‌د بابه‌کر مینه‌یان وه‌ک خوێندکاری بۆردی (کلینک) ی پزیشکی له بواری (Microbiology and Virology) ده‌دات، ماوه‌که‌ی پێنج ساڵه‌و له دانی پاره‌ی خوێندیش به‌خشراوه، له ساڵی یه‌که‌می خوێندنه‌که‌یدایه و له‌مساڵیشدا داهێنانێکی تازه‌تری ئه‌نجامدا، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسێکی تازه‌بوو به‌ناوی (MCV-KURDI) سه‌ر به‌خێزانی (Polymavirus) ه‌و بۆ یه‌که‌مجار زانایه‌کی ئه‌مریکی به‌ناوی (Huichen Feng) له زانکۆی پیتسبۆرگUniversity of Pittsburg ئه‌م ڤایرۆسه‌ی له جۆرێک خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پێستی مرۆڤ به‌ناوی (Merkel Cell Carcinoma) دۆزییه‌وه، د. ڤێنگ ڤایرۆسه‌که‌ی ناو نا (MCV350)، به‌م داهێنانه‌ش د. ڤێنگ ئاشکرایکرد له‌وانه‌یه ئه‌م ڤایرۆسه ببێته‌هۆی جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌کی پێستی مرۆڤ، به‌ڵام د.محه‌مه‌د توانی شتێکی تر ئاشکرابکات، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی جۆرێکی تر بوو له ڤایرۆس که سه‌ر به هه‌مان خێزانی ڤایرۆسی (Polymavirus) ناوبراو توانی ئه‌م ڤایرۆسه له به‌شی خواره‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌ی مرۆڤه‌وه (Lower Respiratory Tract) بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه توانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر (87) نمونه‌ی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ بکات و ئه‌وه‌ی بۆ ئاشکرا بوو که ئه‌م ڤایرۆسه له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان Lung Cancer ئه‌گه‌ر بێت و ڤایرۆسه‌که خۆی تێکه‌ڵی خانه‌ی سییه‌کان بکات.
سه‌باره‌ت به ناونانی ڤایرۆسه‌که‌ش به ناوی کوردی، بابه‌کر مینه رایگه‌یاند: یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کانم که ئه‌م ڤایرۆسه‌ی هه‌بوو نه‌خۆشێکی کوردی شاری سلێمانی بوو، که به مه‌به‌ستی چاندنی مۆخی ئێسک (bone marrow transplantation) هاتبوو بۆ ئیتاڵیا، هه‌ربۆیه ناوی ڤایرۆسه‌که‌م به‌ناوی (MCV-KURDI) یه‌وه ناو ناوه، هۆکارێکی تری ناوناکه‌شی به‌ناوی کوردییه گه‌ڕانده‌وه بۆئه‌وه‌ی جیهان تێبگات که کوردیش که‌سانی داهێنه‌ری هه‌یه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که چۆن ده‌ڕوانێته هاوکاری لایه‌نه‌کانی خوێندنی باڵا له کوردستان، د. محه‌مه‌د رۆڵی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌رز نرخاند له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندکاران بۆ به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی خۆێندنی باڵا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتی: سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که پشتیوان و هاوکارم بوون بۆ سه‌رخستنی خوێندنه‌که‌م، به‌تایبه‌تی مامۆستا رۆسته‌م عیزه‌ت سه‌رۆکی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌کنیکی سلێمانی و د. وه‌لی راگری په‌یمانگای ته‌کنیکی کۆیه، که من بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێک له‌و په‌یمانگایه‌دا وانه‌بێژ بووم، هاوکاری و ده‌ستگیرۆی ئه‌وان نه‌بوایه نه‌مده‌توانی درێژه به‌خوێندنه‌که‌م بده‌م.
به‌کورتی...
•محه‌مه‌د بابه‌کر مینه ساڵی 1980 له رانیه له دایکبووه.
•ساڵی 2003 کۆلێژی زانست/ به‌شی بایۆلۆجی له زانکۆی سلێمانی ته‌واوکردووه.
•ساڵی 2004 تا 2005 مامۆستا بووه له په‌یمانگای ته‌کنیکی کۆیه.
•ساڵی 2005 له‌سه‌ر میلاکی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌کنیکی سلێمانی ده‌چێته وڵاتی ئیتاڵیا.
•ساڵی 2009 دکتۆرای به ده‌ستهێناوه له وڵاتی ئیتاڵیا.
•ئێستا له کۆلێژی پزیشکی زانکۆی TorVergata، Rome، Italy) ( ده‌خوینێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆردی کلینیکی تاقیگه‌یی.
zagros

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه