.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















لە هۆلیۆد دوایین ژەمە خواردنی تایتانیك پێشکەش کرا
به‌رپرسی چێشت لێنه‌رانی ئیرله‌ندای باکوور له چێشتخانه‌که‌یدا له هۆلیۆد له ئه‌مه‌ریکا ده‌رفه‌تێکی بۆ میوانه‌کانی ره‌خساند، کاتێ چێژیان له خواردنێک وه‌رگرت که سه‌رنشینه‌کانی که‌شتییه‌که‌ی تایتانیک له دوا ژه‌میاندا چێژیان لێوه‌رگرت، به‌ر له‌وه‌ی که‌شتییه‌که‌یان له نیسانی 1912 نقوم بێت.
ئێزگه‌ی (بی بی سی) به‌ریتانیا بڵاویکردۆته‌وه "کونور ماکلیلالند"، که به‌رپرسی چێشت لێنه‌ران و خاوه‌نی چێشتخانه‌ی "رایانی هاوس"ه له هۆلیۆد له‌م ناوچه گه‌شتیارییه‌دا چه‌ند جۆره خواردنێکی گونجاوی پێشکه‌ش به میوانه‌کانی کرد،
خاوه‌نی چێشتخانه‌ی "رایانی هاوس" گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و کتێبێکه‌م خوێنده‌وه که باسی له‌و جۆره چێشتانه‌ی ده‌کرد که له ناو که‌شتییه‌که‌ی تایتانیک به سه‌رنشینه‌کانی دراوه، بۆیه بڕیاری ئاماده‌کردنی هه‌مان ئه‌و جۆره چێشتانه مدا که دواجار سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و که‌شتیه خورادبوویان.
کونور ده‌ڵێت: ئەو خواردنانەی ئێمە پێشکەشی دەکەین ژمارەیان 9 خواردنە کە دەکرێت بکرێتە 13جۆرە خواردن، بەڵام جارێ ئەوەندە بەسە، ئەو خواردنانە زۆر خۆشن و خواردنی جوانن و گرنگییەکی زۆر بە وردەکارییەکانی ئامادەکردنیان دەدرێت و بە پلەی یەکەم دێت.
جێگه‌ی باسه، لیستی خواردنەکانی پاپۆڕی تایتانیک کە لە ساڵی 1912 نقووم بوو، 13خواردنی جۆراوجۆری لە خۆ دەگرت، لەوانە جگەری قاز، هلیۆن، چەند جۆرە پاقلەمەنییەکان و گیراوەی گوڵ و نەعنه‌عا.
zagros

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه