❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / «لۆكه‌‌و ده‌شنێ نه‌ده‌نگیان هه‌یه‌ نه‌ كاریزما، ته‌نها به‌له‌شیان گۆرانی‌ ده‌ڵێن‌و ناگه‌نه‌ هونه‌ری‌ ئه‌سڵی‌«

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » «لۆكه‌‌و ده‌شنێ نه‌ده‌نگیان هه‌یه‌ نه‌ كاریزما، ته‌نها به‌له‌شیان گۆرانی‌ ده‌ڵێن‌و ناگه‌نه‌ هونه‌ری‌ ئه‌سڵی‌«


#1 2010-04-16 16:54:56

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

«لۆكه‌‌و ده‌شنێ نه‌ده‌نگیان هه‌یه‌ نه‌ كاریزما، ته‌نها به‌له‌شیان گۆرانی‌ ده‌ڵێن‌و ناگه‌نه‌ هونه‌ری‌ ئه‌سڵی‌«

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8fbd539ee0.jpg

هونه‌رمه‌ند مژدێن ساڵح بۆ هاوڵاتی
‌
هونه‌رمه‌ند مژدێن له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ خۆی‌ رازییه‌، پێشی‌‌وایه‌ ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بوایه‌ نه‌یده‌توانی‌ كاری‌ هونه‌ری‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ره‌خنه‌ له‌ لۆكه‌و ده‌شنێ‌ ده‌گرێت، به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌له‌شیان گۆرانی‌ ده‌ڵێن‌و ناگه‌نه‌ هونه‌ری‌ ئه‌سڵی‌.
هاوڵاتی‌: له‌كه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستت  به‌كاری‌ هونه‌ری‌ كردووه‌؟
مژدێن: له‌ ساڵی‌ 2001وه‌.
هاوڵاتی‌: تا چه‌ند له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانت رازیت؟
مژدێن: تاڕاده‌یه‌كی‌ باش له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانم رازیم، كاری‌ زۆر ناكه‌م‌و زۆر ده‌رناكه‌وم، تا ناڕازی‌ بوون له‌خۆم زیاد نه‌كه‌م.
هاوڵاتی‌: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئاشنا ده‌بن به‌كاری‌ هونه‌ری‌، هه‌ر زوو ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام دوای‌ ماوه‌یه‌ك ده‌نگیان‌وه‌ك پێشتر نامێنێت، ئه‌مه‌ بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟
مژدێن: هۆكاری‌ ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر خۆنیشاندان‌و به‌س، نه‌مانی‌ ده‌نگیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی‌ هونه‌رێك له‌كاره‌كانیاندا،‌واته‌ هه‌ر كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ پێی‌ هه‌ڵسێت له‌توانای‌ ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ زوو لێیان بێزار ده‌بێت‌و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌نگیان نامێنێت.
هاوڵاتی‌: له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانتدا كێ هاوكار‌و هانده‌رت بووه‌؟
مژدێن: هه‌ستی‌ هونه‌ری‌ خۆم هاوكارم بووه‌. هیچ مۆزیككارێك بێ به‌رامبه‌ری‌ ماددی‌ هاوكاری‌ نه‌كردووم، به‌ڵام ده‌كرێت هاوكاری یه‌ك بین. ئێمه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند به‌ده‌نگ‌و ئه‌وانیش به‌ ژه‌نینی‌ مۆزیك خزمه‌ت بكه‌ن، هانده‌ریشم كه‌سێكی‌ دیاریكراو نه‌بووه‌، به‌ڵكو چه‌ندین كه‌س كه‌گوێیان له‌ده‌نگم بووه‌، هاوكاری‌ به‌رده‌وامم بوون، به‌ڵام خه‌ڵكانی‌ هونه‌رمه‌ند‌و خه‌ڵكانی‌ تر كه‌هاوكارییان كردووم سوپاسیانم كردوون.
هاوڵاتی‌: به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندان، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ كه‌به‌ده‌ستی‌ ده‌هێنن ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پشتیوانییه‌كانیان، تۆ تاچه‌ند دایكت هانده‌رت بووه‌؟
مژدێن: نه‌خێر!، سه‌یر نه‌بێت لاتان، به‌ڵام راستییه‌ن من له‌وڵاتی‌ دایك ناژیم‌و لێم دووره‌ چۆن پشتیوانم بێت؟، سه‌ركه‌وتنی‌ كاری‌ هونه‌ریم، ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنی‌ من له‌خێزانێكی‌ پڕ سۆز‌و به‌هه‌ست، خێزانیش ته‌نها بابه‌‌و دایه‌ ناڵێم، خاڵ‌و پوریشم، چونكه‌ تائێستاش زۆر نازم ده‌كێشرێت‌و لای‌ ماڵه‌وه‌ مناڵه‌كه‌ی‌ جارانم.
هاوڵاتی‌: تاچه‌ند ژیانت له‌ئه‌وروپا هانده‌رت بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانت سه‌ركه‌وتوو بێت؟ ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بویتایه‌ ئه‌وتوانی‌ ئه‌و كارانه‌ بكه‌یت؟
مژدێن: ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بومایه‌، بڕوام نه‌ده‌كرد كاری‌ هونه‌ری‌ بكه‌م. قسه‌‌و باسی‌ ناو خۆمان كوشنده‌یه‌، به‌شێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆرانی‌ ده‌ڵێن پێویسته‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌، ده‌شنێ‌و لۆكه‌، نه‌ده‌نگتان هه‌یه‌ نه‌كاریزما، هونه‌ره‌كه‌تان ته‌قلیدی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئه‌مه‌ریكییه‌، قه‌ت ناگه‌نه‌ هونه‌ری‌ ئه‌سڵی‌، ئه‌م دوو كه‌سه‌ هونه‌ریان نییه‌، ته‌نها به‌ له‌شیان گۆرانی‌ ده‌ڵێن.
هاوڵاتی‌: به‌رهه‌مه‌كانت زۆر كه‌من‌و دیار نین، به‌نیازیت كاری‌ نوێ‌ ئه‌نجام بده‌یت؟
مژدێن: كاتێك كاری‌ نوێ‌ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بزانم ده‌نگم جه‌ماوه‌ری‌ هه‌یه‌، نه‌ك ته‌نها له‌ئه‌زیاكه‌ی‌ بڕوانم. جه‌ماوه‌ره‌كه‌م چه‌ند بچوكیش بن، زۆر شانازییه‌ بۆ من، زۆر خۆمیان نیشان ناده‌م تا لێم بێزار نه‌بن، كاری‌ هونه‌ری‌ ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی‌ باشی‌ له‌پاڵ نه‌بێت ناگاته‌ ئه‌نجام.
هاوڵاتی‌: ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌رت داناوه‌، چ هونه‌رمه‌ندێكن؟ خۆت ده‌نگی‌ چ هونه‌رمه‌ندێكت به‌لاوه‌ خۆشه‌؟
مژدێن: ئه‌وانه‌ی‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌یه‌‌و گوێیان لێ‌ ده‌گرم، هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌، زه‌كه‌ریا، مه‌رزیه‌، هه‌ردی‌ سه‌ڵاح، له‌بیانییه‌كانیش ئوم كه‌لسوم، ئیبراهیم تاتلیساس، ئۆرهان ئۆلمه‌ز، سلین دووین‌و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی‌ تر.
هاوڵاتی‌:  مژدێن چۆته‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، به‌خۆشه‌ویستی‌ یان به‌رێكه‌وت بووه‌؟
مژدێن: به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌ڵێم جیابومه‌ته‌وه‌، چونكه‌ به‌خته‌وه‌ر نه‌بووم له‌و پڕۆسه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌ نیم، به‌ڵام زوو بڕیارم داوه‌ كه‌شوو بكه‌م، هه‌تا له‌بواری‌ هونه‌ری‌ بخوێنم، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م توانیم به‌م ئاره‌زووه‌م بگه‌م، به‌ڵام زه‌واجه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ئه‌و كه‌سه‌ش ئێستا هاوڕێمه‌‌و رێزمان بۆ یه‌كتر هه‌یه‌، پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م به‌خۆشه‌ویسی‌ نه‌بوو، به‌ڵكو به‌رێكه‌وت بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ئاسانی‌ رازی‌ نابم بۆ شووكردنم.
هاوڵاتی‌: به‌نیازیت بێیته‌وه‌ بۆ كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی‌ كۆنسێرت؟
مژدێن: ئه‌گه‌ر بانگێشت بكرێم، بێگومان پێت ده‌ڵێم به‌شانازییه‌وه‌ به‌خته‌وه‌رده‌بم‌و ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌م.
هاوڵاتی‌: جوانترین‌وشه‌ به‌لای‌ مژدێنه‌وه‌ چییه‌؟
مژدێن: جوانترین‌وشه‌ له‌خه‌یاڵ‌و ژیانی‌ مندا (ئه‌شق)ه‌، بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ گۆرانی‌ ده‌ڵێم له‌ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسی‌ هه‌بێت له‌جیهان، تیرۆر نامێنێت، هه‌تا بڵێت له‌ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆم هێمن‌و له‌سه‌ر خۆم، به‌خۆشه‌ویسی‌ هه‌نگاو ده‌نێم.
هاوڵاتی‌: پێناسه‌ت بۆ دایك چییه‌؟
مژدێن: دایك‌واته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌، فێربوونی‌ یه‌كه‌م‌وشه‌.

hawlati

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » «لۆكه‌‌و ده‌شنێ نه‌ده‌نگیان هه‌یه‌ نه‌ كاریزما، ته‌نها به‌له‌شیان گۆرانی‌ ده‌ڵێن‌و ناگه‌نه‌ هونه‌ری‌ ئه‌سڵی‌«


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net