.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















سینەماكاری نێوداری میسری نادیە جوندی، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا باسی سەرەتای دەركەوتنی هونەریی خۆی دەكات و ئەزموونی ژیانی بۆ (رووداو) دەگێڕێتەوەو، دەڵێ جێگەی ئەوان لە سینەمای ئێستادا كەمبووە چونكە بووەتە سینەمای گەنجان.
لە ئەسكەندەرییەوە
رووداو: قۆناخی قوتابخانەت لە ئەسكەندەرییە چۆن بوو؟
نادیە جوندی: گەشتەكەم لەگەڵ هونەر دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای منداڵیم، توانایەكی هونەرییم هەبوو، بەڵام ئێمە خێزان و بنەماڵەیەكی ئاینی بووین، باوكم زۆر دینداربوو. سەرەتا لەپێش ئاوێنە نواندنم دەكرد و گۆڕانیم دەگوت و سەمام دەكرد، هەستمدەكرد بەهرەیەكی زۆر باشی هونەریم تێدایە. ئاواتم هەبوو.
رووداو: یەكەمین كاری هونەریت چ بوو؟
نادیە جوندی: یەكەمین كارم بینینی رۆڵی شەهرەزادبوو، برادەرێكی قوتابخانەم كە ناوی نەجوا ئیبراهیم بوو، كە بەردەوام لە قوتابخانە پێكەوەبووین، پێكەوە بەشداریمان لە شانۆگەری شەهرەزاد دا كرد، من رۆڵی شەهرەزادم وەرگرت و سەركەوتووبووم، پێیاندەگوتم وەكو وەحید رزق وای كە ئەوكات نمونەی باڵابوو لە هونەر و نواندن دا.
رووداو: كێ نمونەی باڵای نواندنە لەلای تۆ؟
نادیە جوندی: سۆزان هیۆرد، لەلای من باشترین ئەستێرە بوو، زۆر پێی سەرسام بووم، لە میسریش بێگومان زۆر سەرسامم بە فاتن حەمامە و سوعاد حوسنی، ئەو دووە نمونەی نواندنی باڵابوون بۆ من.
رووداو: چۆن چوونە نێو كاری نواندنت لەلای خێزانەكەت باسكرد؟
نادیە جوندی: بێگومان باسكردنی ئەو مەسەلەیە لەلای باوكم قورس و زەحمەت بوو، بۆیە سەرەتا لەلای دایكم باسمكرد كە دەمەوێ بچمە نێو بواری نواندن، بەڵام لەبەرئەوەی باوكم زۆر تووندبوو، بە دایكمی گوتبوو كە رازی نییە.
سەرەتاكە لە گۆڤاری جیلەوە بوو
رووداو: سەرەتای دەركەوتنت لە كوێوە دەست پێدەكات؟
نادیە جوندی: لەلایەن گۆڤاری(جیل)ەوە، كە لە پێشبڕكێیەكدا یەكەمین خەڵاتی شاجوانی بەهاریم وەرگرت، ریجیمم كردبوو خۆم زۆر لاوازكردبوو، بۆیە ئەو خەڵاتەم پێبەخشرا، خەڵاتەكەش گرێبەستێك بوو بۆ فیلمێكی سینەمایی. هەوڵی زۆرمدابوو تاوەكو بتوانم بەشداریی ئەو پێشبڕكێیە بكەم و خەڵاتەكە بەدەستبێنم. رۆژانە تەنیا پارچە نان و پەنیرێكم دەخوارد بۆ ئەوەی رەشیق و لاوازببم و بتوانم خەڵاتەكە ببەمەوە. لێژنەی نێوبژیوانی پێشبڕكێیەكە بریتیبوون لە عیماد حەمدی، ماجیدە، عاتیف سالم.
رووداو: هەوڵەكانت بۆ نواندن لەگەڵ ماڵەوە چۆن بەردەوام بوون؟
نادیە جوندی: هەوڵی زیاترم لەگەڵ دایك و باوكم دا بۆ ئەوەی قایلیان بكەم بەشداری لە بەرنامەیەكی تایبەت بكەم لە قاهیرە، رازیبوون و لەو بەرنامەیەدا سەركەوتووبووم، ئەمەش كرانەوەی دەرگایەك بوو بۆمن بۆ ئەوەی بە ئەستێرەی عیماد حەمدی، ئاشنابم، دواتر قۆناخی هاوسەرگیریش هاتەكایەوە و منداڵێكم لە عیماد بوو كە ناومان لێ نا هیشام، پاشان بەڕێز و زۆر ئاسایی لەیەكتر جیابووینەوە.
رووداو: بۆچی لە عیماد حەمدی جیابوویەوە؟
نادیە جوندی: نامەوێ باسی وردەكارییەكان بكەم.
رووداو: جیاوازی تەمەن هۆكاربوو؟
نادیە جوندی: نەخێر، چونكە ئەو بۆ من نموونەی باڵابوو، رێزێكی زۆرم بۆی هەبوو، بەڵام جیابووینەوە.
رووداو: ژیانی هاوسەریتان 10 ساڵی خایاند. عیماد حەمدی چۆن بوو بۆتۆ؟
نادیە جوندی: ئەو دە ساڵە بۆ من مێرد و باوك بوو، لە عیمادەوە فێری ئیلتیزام و رێزگرتن و سەركەوتن و پشت بەخۆبەستن بووم، رێز و گەورەییەكی زۆری لای من هەیە.
دووكانداری بە سینەما نەگۆڕیەوە
رووداو: بۆچی عیماد حەمدی ئارەزووی دەكرد دوكانێك بكەیەوە و واز لە سینەما بێنی؟
نادیە جوندی: پاش ئەوەی بڕیارمدا دوكانێكی فرۆشتنی جلوبەرگ و پێلاو بكەمەوە، عیماد هانیدام بۆ ئەوەی بەردەوابم لەسەر ئەو كارە و دەیگوت قازانج و سوودی زیاترە و لە سینەما باشترە، بەڵام من رازی نەبووم، پێمخۆشبوو لە بواری سینەمادا بەردەوام بم، ئەمەش هۆكاری جیابوونەوەمان بوو، هۆكاری دیكەش هەبوو، بەڵام ناچمە وردەكارییەوە.
یەكەمین ئەزموونی سینەما
رووداو: یەكەم ئەزموونی سینەماییت لە فیلمی (الجمیلە)ەوە چۆن بوو؟
نادیە جوندی: ئەوە یەكەمین ئەزموونم بوو لە سینەما كە لەگەڵ ئەستێرەی بەنێوبانگ ماجیدە دەركەوتم و سەركەوتووبووم، پاشان لە (زوجە فی الشارع) بەردەوامیم بە دەركەوتنی یەكەمم دا، كە ئەمەیان یەكەم دەركەوتنم بوو لەگەڵ عیماد حەمدی.
رووداو: كەی بۆ یەكەمین جار وەكو پاڵەوانێكی رەها لە فیلمی سینەماییدا دەركەوتی؟
نادیە جوندی: یەكەمین دەركەوتنم وەكو پاڵەوانی رەها ساڵی 1974 بوو، پاش ئەوەی هەوڵێكی بێ وچانی زۆرمدا، چونكە بەهیچ شێوەیەك پاڵپشتی و هاوكاری نەدەكرام و ئەوێ رۆژێ هیچ پشتیوانییەك نەبوو.
وەزیری هونەرمەند
رووداو: یوسف سوباعی چۆن بوو؟
نادیە جوندی: وەزیرێكی هونەرمەندبوو، گەورەییەكی زۆری لای من هەیە، رێز و پیاوەتییەكی زۆری بەسەر منەوە هەیە، ئەزموونێكی زۆر مەزن بوو لە مێژووی میسردا كە هونەرمەندێكی وەكو سوباعی بچێتە نێو دەسەڵات و ببێتە وەزیر. زۆر هاوكاری كردم و كاری باشی بۆ خزمەتی هونەر لە میسردا كرد.
رووداو: كێ دەرهێنەری یەكەمین فیلم بوو كە تۆ نواندنت تێداكرد (الجمیلە)؟
نادیە جوندی: یوسف شاهین.
رووداو: فیلمی (بمبا كشر)، چ كاریگەرییەكی لەسەرت هەبوو؟
نادیە جوندی: سەركەوتنێكی گەورەم تێدا بەدەستهێنا، گەورەترین خەڵاتی خوابوو بۆ من، سەركەوتنیشم ئەوەبوو رۆڵم لەو فیلمەدا نواندن و گۆرانی گوتن و سەماكردنیش بوو، بۆیە منی بردە نێو دڵی خەڵك و سەركەوتنێكی زۆری پێبەخشیم، هەرچەندە كێشەی زۆریشی تووش كردم، چونكە هیچ كەسێك نەبوو بەرهەمەكانم بگرێتە ئەستۆ، كەس دابەشی نەدەكردن، لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری رۆشنبیری یوسف سوباعی یارمەتی زۆریدام.
ئێستای سینەما
رووداو: ئێستای سینەما چۆن دەبینی؟
نادیە جوندی: سینەما ئێستا زۆرتر سینەمای گەنجانە، بۆیە بوونی ئێمە لەو سینەمایە ئاسان نییە، دەبێ فیلمێك هەبێت كەسانێكی لە نمونەی ئێمە لەخۆبگرێت . گرنگ سەركەوتنە، ئەگەر پێنج ساڵ جارێكیش دەربكەویت گرنگ ئەوەیە سەركەوتووبیت.
rudaw

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه