❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / .. مەپرسە دایە….

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-16 13:44:48

xwncha e golan
خونچەی نوێ
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE7

.. مەپرسە دایە….

لێرە و لە ئارازی ئەم غوربەتەم .. مەپرسە دایە….
غەریبم هەتا خودا حەزکات غەریب..
غەریبترم لە تەنیایی بولبولێکی ناو قەفەس بۆکەمێک ئاسودەیی
. .غەریبترم لە گەرووی بیابانێکی ڕ‌‌‌ووت بۆ قومێ ئاو..
غەریبترم لەچاوەڕوانی مناڵێکی ئەنفال بۆ گەڕانەوەی دایکی..
غەریبترم لە زیندانیەک بۆ بینی کەمێک ئازادی ..
غەریبترم لە مناڵێکی هەژار بۆ چنگێ خۆشنودی ..
لە نابینایەک بۆ یەک جار بینین و گەڕانەوەی تاقە چاوێک..
غەریبترم لە دارتویەکی نە زۆک بۆ گرتنی شرینی..
غەریبترم لە مناڵی شێرکۆ بێ کەس ولە تەنیایی دێوانەی شاعیر ..
غەریبترم لە ڕۆمان و قەسیدەکانی بەختیارو لە هۆزانەکانی مەحوی و هیوا و ئەنوەر …
لە تابلۆکانی سەروەت سەوز ..
غەریبترم لە دەنگی پڕ سۆزی مەزهەر وعەباس وعەدنان و دیاری..
غەریبترم لە نالی بۆ نیشتمان …
ئەترسم وەکو نالی لە غوربەتا هەڵوەرێم ..
پێ ڕانەگەم هۆزانێک بۆ تەواوی غەربیبیم بنوسم..
ئەترسم وەکو نالی لە غوربەتا گیان بسپێرم..
کەسێ نەبێ گوڵێ بخاتە سەر گوڵکۆم ..
قورئانخوێنێ نەبێ ڕۆژی هەینی بێتە لام..
مەلایەک فاتیحایەک نەخوێنێ لەسەرم..
ئەترسم بمرم و هۆزانڤانێک هۆزانێک لە بارەی غەریبیمەوە نەنوسێ..
ئەترسم لێرە بمرم و کەسێک وێنەم نەخاتە چوارچێوەی سەیوانم..پ
یرێژنێک ڕیحانەی تەڕ بە قەبرم نەفرۆشی..
خۆشەویستێک چەپکێ گوڵ نەخاتەسەر گۆڕم…
بارانێ بێ ناوی سەر کێلم ون کات نەزانن کێم؟
ئەترسم درەخێک نەبێ سایە بخاتە سەر گۆڕم ..
دار ئەرخەوانێک نە بێ لەژوور سەرم…
ئەترسم لافاوێک بێت بمبات بۆ مەملەکەتێک پڕ لە فەنا بوون..
ئەترسم لێرە بمرم و کۆترێک نەبێ گەرویی پڕ بکات لە ئاواز بۆ گوێم..
خۆشنوسێک نەبێ بە چەند دێڕێک مێژووم بخاتە سەر بەردێک..
ئاسنگەرێک نەبێ ساباتێک ‌هەڵبەستێ بۆ سەیوانم..
خۆشەویستێک نەبێ دوا نامەی خۆی بنوسێ بۆم ..
ئەترسم بمرم و پێ ڕانەگەم هەندێک لە تاڵەکانی سەری سپی تۆ ببینم دایە…
ئەترسم بمرم چاوەڕوانیم نەبێ بە ڕاست…
ئەترسم غوربەت ونم کات لێت بۆنم نەناسیتەوە و نەزانی کێم؟
ئەترسم شەوێک بێ بمرم لێرە هەموتان بێ ئاگا بن …
ئەترسم ئەو شەوەی کە من ئەمرم ژەنیارەکان تاڵی کەمانچەکانیان بچڕابێ و نەتوانم ئاوازێک بکڕم بۆ شیوەنم..
ئەترسم ئەو شەوە شانۆکارەکان وەکو من نیشتمانیان فرۆشتبێ بە کەمێک خۆشنودی‌ نەتوانن پایزێک لە غەریبیم نمایش کەن …
ئەترسم ئەو شەوەی کە من ئەمرم وێنە کێشەکان ڕەنگی غەریبیان ون کردبێ نەتوانن وێنەیەک بۆ تەواوی غەریبیم وێنا بکەن..
ڕۆماننوسەکان ئەو شەوە ئەترسم لە گەرمەی خەوێکی قوڵدا بن..
هۆزانڤانەکان ئەترسم ئەو شەوە لە سەرمێزی شەوانەی خۆیان بۆ گڕی مۆمێک عەوداڵ بن…
نوسەرەکان ئەو شەوە مەست بن بە دوای پێنوسێکە…
مێژونووسەکان بە دوای گرێ کوێرەی مێژوودا بگەڕێن ..
حیکایەتخوانەکان سەرقاڵی حیکایەتێکی تر بن..
ئەترسم ئەو کاتەی کە ئەمرم پیاوە سیاسیەکانی وڵاتم سەرقاڵی قاشکردنی دڵی نیشتمانم بن ..
جەلادەکان سەرقاڵی ئازاردانی لاوەکانی وڵاتم بن …
باخەوانەکان لە پێخەفی گەرمی خۆیانە سەرقاڵی دەستبازی بن ..
مامۆستاکانی وڵاتم ئەترسم ئەو شەوە سەرقاڵی شیکارکردنی پرسیارێکی ئاڵۆز بن ..
ئەترسم هەموتان بێ ئاگا بن لە مردنم وەکو نالی ..
هەواڵی مردم درەنگ بێتە گوێتان ..
بە زمانێکی تر مردنم وەربگێردرێ ونەزانن بۆ مردم ..
ئەترسم وەکو نالی لە مردنیشا غەدرم لێ بکرێ…
گۆڕم نەهێنرێتەوە بۆ خاک ولە مردنیشا تەنها بم .
ئەترسم بمرم نالی ئاسا شوێنی خۆم گۆڕم بێ….
لە خۆم زیاتر کەس نازانێ مردوم ..
ئەترسم بمرم وەکو نالی و کەسێ نەبێ شان بخاتە ژێر تابوتی غەریبیم لە خۆم زیاتر ..
ئەترسم کە مردم دەستێ بمشوات بە دڵ نە بێ.. لە زەویەک دام نێن خاکی خۆم نەبێ…
یاداشت و وەسیەتم وەلا بخرێ …ئ
ەترسم بمرم لێرە کە سێ نە بێ چنگێک خۆڵ فڕیداتە سەر گۆڕم ..
نالی ئاسا بمرم و نەوەی خاک وجودی نە بێ لەلام …
بەڵێ ..
بەڵێ ئەو ڕوژەدێ و بەڕێوەیە ..
کە من ئەمرم و ئێوە نازانن ..ت
ۆش نازانیت دایە گیان؟ کە مردوم..
بەس خۆم و خوا نەبێ کەس نازانێت !!
کەس نی یە لێرە دڵنەوایم بداتێ …
تەنها ئەستێرەکانی ژور سەرم کەمێك ‌دڵنەوایم بە ڕووناکی ئەدەنێ..
مانگ دێ بۆ لای تەنیایم .
.خۆر کەمێک گەرمی ئەبەخشێ بە گۆڕم ..
باران خۆڵی سەر گۆرم ڕائەماڵێ …
شەو تاریکم ئەداتێ ..
بەڵێ کە ئەمرم لە غوربەتا کەسێک ئە بێ بۆ تەنیایم هەر دام پۆشێ…
بۆ ئەوەی بۆنم نەخۆشی پێ نە بەخشێ …
بۆ ئەوەی هەڵۆیەک نەمخاتە سەر ئێسقان..
بەڵێ ئە ڕۆژی ‌‌دێ و بەڕێوەیە نالی ئاسا…
کەمن لە غوربەتا ئەمرم و….
پەڕتوکەکان .مێژوونوسەکان.
.‌هۆزانڤانەکان…
شانۆکاران..ژەنیاران..
وێنەکێشان ..
حیکایەت خوانەکان..
نوسەوان…
مێژووی ژیانم .
.ڕژی مردنم …
بە گومانەوە پێناس ئەکەن وەکو نالی و ئەوانی تر.
داناز عەبدولڕەحمان زەند-سوید

Kurdzhin
دوستت دارم چون تنهاترین فکر تنهایی منی
دوستت دارم چون زیباترین لحظات زندگی منی ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-16 14:48:11

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE7

Re: .. مەپرسە دایە….

dast xosh    hawre gyan   
sar kawtw bi

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-16 18:59:02

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: .. مەپرسە دایە….

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-16 23:22:10

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPFirefox

Re: .. مەپرسە دایە….

dast xosh barez geyan bo aw paxshana shi3ra jwana ba hewam bardawam bit

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net