.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سایکۆلۆژیای خه‌و / فره خه‌وی / Hypersomnia
سایکۆلۆژیای خه‌و
Hypersomnia
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی هه‌موو تاکه‌کان وه‌ک یه‌ک پێویستیان به‌خه‌و نی‌یه و بڕی کاتی پێویست به‌خه‌و له‌تاکێکه‌وه بۆ تاکێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بیروڕایه‌کی هه‌ڵه هه‌یه که زۆرجار له‌زاری خه‌ڵکه‌وه ده‌بیسترێت به‌وه‌ی هه‌تا کاژێره‌کانی نووستن زیاد بێت ئه‌وا بۆ ته‌ندروستی باشتره یاخود تاک وای پیشان ده‌دات کاتێک زۆر ده‌خه‌وێت ئه‌وا باش خه‌وتووه و باش حه‌واوه‌ته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م بۆچوونه دووره له‌ڕاستییه‌وه و ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه زانستییه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروڕایه‌یان سه‌لماندووه.
مرۆڤ له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای ژیانیدا زیاتر ده‌خه‌وێت (منداڵی تازه له‌دایکبوو 14 – 20) کاژێر ده‌خه‌وێت)، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا (13 – 14) کاژێر ده‌خه‌وێت، له‌کۆتایی ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌ندا ژماره‌ی کاژێره‌کانی نوستن ده‌بێت به(10 – 12) کاژێر، له‌قۆناغه‌کانی دواتری منداڵی‌دا ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌و ده‌بێته (8– 10) کاژێر، له‌م ئاسته‌دا جێگیر ده‌بێت هه‌تا قۆناغی هه‌رزه‌کاری (7 – 9) کاژێر، پاشان له‌ته‌مه‌نه‌کانی دواتر و گه‌وره‌ییدا که‌متر ده‌بێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر بڕی پێداویستیی به‌خه‌و، به‌گشتی ڕه‌گه‌زی مێینه که‌متر پێویستییان به‌خه‌وه به‌به‌راورد به‌ڕه‌گه‌زی نێرینه، به‌و پێودانگه‌ی ره‌گه‌زی مێینه چالاکی جه‌سته‌یی زیاتر ئه‌نجامده‌دات. ئه‌و که‌سانه‌ی زیاتر خه‌مبار و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه زیاتر ئاره‌زووی خه‌و ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی وزه‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن له‌بواری فیکری یان سۆزداری یان جه‌سته‌یی زیاتر پێویستیان به‌خه‌وه له‌چاو که‌سانی تردا. مرۆڤ له‌ناوچه گه‌رمه‌کاندا زیاتر پێویستی به‌خه‌وه له‌چاو دانیشتوانی ناوچه سارده‌کاندا.
هه‌روه‌کو چۆن په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و هه‌یه له‌نێوان که‌م خه‌وی (بێبه‌شبوونێکی درێژ خایه‌ن له‌خه‌و) له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌شێوی و تێکچوونی ته‌ندروستی وه‌ک هه‌وکردنه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه و نه‌خۆشییه‌کانی ڕیخۆڵه‌کان و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشک و گرفتی ڕه‌فتاری و تێکچوونی مه‌زاژ و تووشبوون به‌ڕووداوه‌کانی کارکردن و شۆفێری، به‌هه‌مان شێوه فره‌خه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌یه به جه‌ڵته‌ی مێشک و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنه‌وه.
توێژینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که نووستنی که‌متر یان زیاتر له‌ئاستی سروشتی ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی مێشک، له‌دوا توێژینه‌وه‌ی زانستیدا که‌له‌لایه‌ن دکتۆر (عه‌دنان قوڕه‌یشی)، پرۆفیسۆری نه‌خۆشییه‌کانی مێشک و ده‌مار له‌زانکۆی منیسوتای ئه‌مه‌ریکی، ئه‌نجامدراوه، چه‌ند ڕاستییه‌ک ده‌رکه‌وتووه به‌مجۆره: توێژینه‌وه‌که له‌سه‌ر ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌وی (93000) هه‌زار ژن ئه‌نجامدراوه که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان (50 – 79)ساڵاندا بووه، ئه‌نجامه‌کان به‌مجۆره بوون، زیادبوونی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشک به‌ڕێژه‌ی (70%) لای ئه‌و ژنانه‌ی له (9) کاژێر زیاتر ده‌خه‌ون به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ی (7) کاژێر ده‌خه‌ون، هه‌روه‌ها زیادبوونی تێکڕای مه‌ترسی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشک به‌ڕێژه‌ی (14%) لای ئه‌و ژنانه‌ی له(5) کاژێر که‌متر ده‌خه‌ون به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ی (7) کاژێر ده‌خه‌ون. ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ره له‌و فاکته‌رانه‌ی که‌مه‌ترسی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشک و نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کان زیاد ده‌کات وه‌ک زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وری و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره.
له‌دوو توێژینه‌وه‌ی تردا له‌لایه‌ن دکتۆر (بیبێرد) ساڵی 2000، دکتۆر (شاهار) ساڵی 2001، سه‌لمێنراوه، ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشی خه‌مۆکێ یان هه‌ناسه وه‌ستان له‌کاتی خه‌ودا، ئاماده‌ییان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م دوو فاکته‌ره به‌هۆکاری مه‌ترسیدار داده‌نرێن که‌ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و به‌دوای ئه‌میشدا جه‌ڵته‌ی مێشک.
فره‌خه‌وی به‌یه‌کێک له‌تێکچوونه‌کانی خه‌و هه‌ژمار ده‌کرێت وه ده‌کرێت به‌و که‌سانه بگوترێت فره‌خه‌و که له ده کاژێر و نیو زیاتر ده‌خه‌ون، زۆری کاژێره‌کانی نوستن به‌ڵگه‌ی باش نووستن نی‌یه، به‌ڵکو ده‌کرێت مرۆڤ (7) یان (8) کاژێر یان که‌متر بخه‌وێت و پێداویستیی نوستنی پڕ بکاته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌هه‌ردوو قۆناغی خه‌وی قوڵ (که جه‌سته ده‌حه‌وێنێته‌وه) و قۆناغی خه‌ون بینین (که مێشک ده‌حه‌وێنێته‌وه) تێپه‌ڕێت. له‌دیارترین ڕواڵه‌ته‌کانی فره خه‌وی: ئاره‌زوو کردنه بۆ نوستن له‌کاتێکی زووی شه‌ودا، گرانی له‌بێداربوونه‌وه‌دا، نوستنی زیاده هه‌رکارتێک بۆ که‌سه‌که بلوێت، هه‌ستکردن به‌ماندوێتی.
هۆکاره‌کانی فره‌خه‌وی زۆرن که‌زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێکچوون له‌فه‌رمانه‌کانی ناو‌کی (هایپۆثالمۆس) له‌ده‌ماخدا، یان تێکچوون له‌ناوه‌نده‌کانی تایبه‌ت به‌سوڕی (نوستن- بێداری). له‌و هۆکارانه‌ی که‌په‌یوه‌ندییان به‌فره‌خه‌وییه‌وه هه‌یه: تێکچوونه سۆزدارییه‌کان وه‌ک خه‌مۆکێ و خه‌مباری، په‌شێوییه ده‌روونییه‌کان وه‌ک هیستیریا که‌تیایدا زۆر خه‌وی به‌ئامرازێکی نه‌ستیی داده‌نرێت بۆ خۆدوورخستنه‌وه له‌هه‌ڵوێستێکی دیاریکراو، نه‌خۆشییه ژیرییه‌کان وه‌ک شیزۆفرینیا، وه‌ستان له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانه چالاک به‌خشه‌کان، حاڵه‌تی تێکچوونه‌کانی هه‌ناسه‌دان له‌کاتی خه‌ودا، قه‌ڵه‌وی زۆر و …تد.
له‌ڕاستیدا فره‌خه‌وی به‌هه‌ده‌ردانی کاته، که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و چالاکی مرۆڤه، دابڕان و گۆشه‌گیرییه، سستی و ته‌مه‌ڵییه. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زیاتر له‌ئاستی سروشتی ده‌خه‌ون دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی مه‌زاژیان زیاتره له‌چاو ئه‌و که‌سانه‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌ویان سروشتییه.
(ئه‌دیسۆن) ی زانا و داهێنه‌ری (گڵۆپ)ی کاره‌بایی که‌یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی له‌مێژوودا ناویان هاتووه به‌که‌م خه‌وی، ئه‌وه‌ی هانیداوه بۆ ئه‌و داهێنانه، به‌فیڕۆنه‌دانی کاته به‌نرخه‌کانی مرۆڤ بووه تاکو له‌تاریکیدا ناچار به‌نووستن نه‌بێت.
(ده‌گێڕنه‌وه له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌می زایینی‌دا (لویف)ی دووه‌م فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی (سافۆی) فه‌ره‌نسی بووه، ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه باوه‌ڕی وابووه که زۆر نوستن ته‌مه‌ن درێژ ده‌کات، ئه‌میش ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بووه که (100) ساڵ زیاتر بژی، بۆیه بڕیاری داوه که له‌شه‌و و ڕۆژێکدا (20) کاژێر بخه‌وێت، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه‌ی په‌نای بۆ جۆره‌ها داووده‌رمان و گژوگیا بردووه، له‌شه‌و و ڕۆژێکدا ته‌نها دوو جار به‌ئاگا هاتووه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی خواردنی ژه‌مه خۆراک و چوونه سه‌ر پێشاو و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هه‌رێمه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌م سستمه نامۆیه‌ی ئه‌م کابرایه هێنده‌ی نه‌برد ته‌ندروستیی به‌ره‌و تێکچوون و په‌شێوی برد، هه‌تا ڕۆژێک له‌کاتی خه‌ودا مرد که‌هێشتا ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی تێنه‌په‌ڕاندبوو).
که‌م خه‌وی و فره‌خه‌وی هه‌ردووکیان کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه به‌ڕووی چه‌ندین گرفت و نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان ئاگاداربین که ئه‌و دوو ده‌رگایه به‌ڕووی خۆماندا نه‌که‌ینه‌وه، زوو بچین به‌ده‌م چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفتانه‌ی ده‌بنه هۆی تێکچوونه‌کانی خه‌ومان. نه‌که‌مته‌رخه‌می بکه‌ین له‌پێدانی مافی جه‌سته‌مان و نه‌زێده‌ڕۆییش، چونکه هه‌ردوو باره‌که به‌زیان ته‌واو ده‌بێت.
darun nasi


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه