.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سلاَو هاورياني كورد ذين ....... تكاية رابؤرتم بيوستة لةسةر كيميا و فيزيا ........ وة زؤر سوباست دةكةم كاك هيمن بؤ هاوكاريةت كة بة تةلةفوت بيت ووتم... وة دوبارة سوباس بةريزان........ وة ئةكةر بكريت توزيك رابؤرتةكة زؤر بيت ...وةتة زانياري بر زؤزو بةسود بيت ... لةكةل ريزي هاوريتان ئارام[/b]
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو كاكه ئارام له‌سایتی زانستی سه‌رده‌م بابه‌تێك هه‌یه ده‌رباره دۆخی پێنجه‌می مادده وه زۆر بابه‌تی تری زانستی كیمیایی و فیزیایی و زینده‌یی ...هتد فه‌رموو ئه‌مه‌ش ناو نیشان به‌رێزم دانانی لینلی کوردی رێگه پێدراو نیه له‌گه‌ل رێزمدا .. سیروان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زؤر سوباس هاوري بةريزةكةم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سلاو : ببوورة ئةوة نةمتواني هيج سوديكي لي وةربكرم .. ئةكةر بكريت .... هاوكةريةكي كةم بكةيت ........ زور سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه







مێژووى
گه‌شه‌سه‌ندنى خشته‌ى خولى
ئاماده‌كردنى : پۆلى:
به‌سه‌رپه‌رشتى:
ئه‌وه‌ی پیشانده‌درێت له پێشكه‌وتنی مێژویی پۆلین كردنی توخمهكانه .وه یه‌كێكه له وانه بنهرِهتتیهكان:
1-پێشكه‌وتنی سه‌ربه پۆلین كردنی خولی بۆ توخمه‌كان به پێ ی سه‌رده‌م .
2-به رِونی مانای سیانیی (دوبرینر) برِایری له سه‌ر دراوه.
3- رِونن ئه‌كرێته‌وه مه‌به‌ستی به هه‌شتی نیولاندز.
4- پۆلین كردنی خولی بۆ مه‌نده‌لیف و مایر باس ده‌كرێت.
5-هۆكاری به‌راوردكردن یان جیا كاری پۆلین ی خولی به ناوی مه‌نده‌لیف باس ده‌كریت
6- خشته‌ی مه‌نده‌لیف كهمو كورِیهكانی هه‌ژمار ده‌كرێت.
7- بنچینه‌ی نوێ و جیاواز دیاری ده‌كریت به‌و پش به‌ستنه‌ی له سه‌ری موسری له رِیز كردنی توخمه‌كان.
8- بنچینه‌ی سیانه‌یی وه بیر ده‌هێندرێته‌وه به‌و پشتبه‌ستنه‌ی له سه‌ر رِیزكردنی توخمه‌كان له خشته‌ی خولی نوێ‌دا.
9- خشته‌ی خولی نوێ به‌ش ده‌كرێت بۆ ناوچه‌یه‌كی ناسراو.
10-زانستی خودی سروشتی پێشخست وده‌زانێت زۆرینه‌ی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه بوی تێكۆشانی زۆری زاناكانه به پێی ساڵه‌كان.
11-تێكۆشانی زاناكن ئهتواناێت رِۆلیان هه‌بێت له دروست كردنی
شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی.
پێشه‌كی:
چیرۆكی خشته‌ی خولی له راستیدا چیرۆكێكی خۆس وبهتامه وه رِونی ده‌كاته‌وه چۆنیه‌تی پێسخستنی تێگه‌یشتنی زانستی له بیرۆكه‌یه‌كی ساده‌وه وه له‌وانه‌یه ساده‌و پیكه‌نیناوی بێت له هه‌ندێك كاتدا وه ده‌بێته نمونه‌یه‌كی زانستی كه ئه‌وانه‌ی به‌شداریان پێوه كردوه شانازی پێوه بكه‌ن له به‌ده‌ستهێنانیدا، وه له‌م تێگهێشتنه زانستیه‌وه به‌و پێشخستنه به پێی مێژو خشته خولیهكانی نوێ وه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ده‌ستی پێكرد به هه‌وڵ دانێكی زۆر ساده بو كیماییه‌كان پێی هه‌ستان بۆ رێزكردنی توخمه‌كان له خشته‌یه‌كی دیاری كراودا ئه‌ینجا پێشیان خست ئه‌م پۆلین كردنه هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا وا ده‌رده‌كه‌ویت لێره‌دا پێویست نیه له رابوردو له رِیز كردنی توخمه‌كان وه پۆلین كردنیان له خشته‌یه‌كی تایبه‌تدا له به‌ر هۆیه‌كی ئاسان ئه‌وه‌ش هه‌ژماردنی ئه‌و توخمانه‌یه كه له په‌نجه‌ی ده‌سته‌كان تێناپهرِن به‌ڵام به پێشخستنی زانستی كیمیا وه دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له توخمه‌كان پێویستی كرد پۆلین كردنی ئه‌و توخمانه وه خشتهدانیان بۆ رِۆیشتنی خوێندنه‌وه‌ی و ئاسان كردنی مامه‌ڵه له گه‌ڵیدا ، یه‌كێك له هه‌وڵه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پۆلین كردنی توخمه‌كان و رِێزكردنیان له خشته‌ی تایبه‌تیدا هه‌وڵێكی پۆلین كراوی توخمهكانه بۆ دوو كۆمه‌ڵه ئه‌وانه‌ش كانزایی و ناكانزایی به‌ڵام تێبینی كرا له‌ولا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له توخمه‌كان تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه وه‌ك له خواره‌وه
1- ماده‌یه‌كی رِهقه و بریسكه داره
2- توانای راكێشانی له شێوازی ته‌لی كاره‌باو رێگا‌و له سه‌ر شێوه‌ی لاپهرِه
3- توانای باشه بۆ گه‌یاندنی گه‌رمی و كاره‌با
4- خاوه‌ن پله‌یه‌كی به‌رزی كوڵاند ن و توانه‌وه‌یه به زۆری
ئه‌و توخمانه‌ی به كانزایی ده‌رچون وه‌ك ئاسن ،زێرِ ،سۆدیۆم..هتد
وه ئه‌و توخمانه‌ی كه پۆلین ده‌كرێن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وشتانه‌ی به ناكانزا ده‌رچون وه‌ك هادرۆجین، كاربۆن،گۆگرد
پیشاندان:
سه‌ره‌تاكه‌ی له گه‌ڵ دوبرینر Johann Dobereinerكیمیای ئه‌ڵمانی 1780-1849 ئه‌وه‌ی تێبینی كرد له‌وێدا هاوشێوه‌ییه‌ك و پله به‌ندیه‌ك هه‌یه له‌و سێ توخمهدابه جۆرێك له توخمی دووه‌م ره‌وشتی فیزیایی و كیمیایی ناوه‌ندن له نێوان ره‌وشتی توخمی یه‌كه‌م و سێیه‌م
Ca Sr Ba <==== 40 88 137
هه‌روه‌ها تێبینی كرد كه قورسایی گه‌ردیله له توخمی ناوه‌نده‌وه یاكسانه به ناوه‌ندی قورسایی گه‌ردیله‌یی لهتوخمهكانی یه‌كه‌م و سێیه‌م
(40 + 137) ÷ 2 = 88
له‌سه‌راتاوه گومانی وابو رِیكهوتێكی خۆش ئامێز به‌ڵام كه دۆزیه‌وه ئه‌م پێگه‌یه‌ی بۆ چه‌سپاندنی سیانی تر له توخمه‌كان نمونه‌ی سیانی
Li Na K <==== 7 23 39
سیانی Cl Br I <==== 35 80 127

وه‌لێره‌دا بڵاو كردنه‌وه‌ی دوبرنێر و تێبینیه‌كانی له‌سه‌ر پۆلین كردنی سیانی ده‌رچون دۆنت له مێژودا یه‌كه‌م هه‌ولی زانستی بۆ پۆلین كردنی توخمه ئاشكرا بوه‌كان.
له هه‌وڵی خواره‌وه( John Newlands جۆهان نیولاندس) پێی هه‌ستا ئه‌و كیمیا زانێكی ئینگلیزی بوو(1837-1898)

بهرِیزكردنی توخمه‌كان به پێی زیاد بونی كێشی گه‌ردیله‌یی له شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌مو كۆمه‌ڵه‌یه‌ك پیك هاتبون له هه‌ست توخم ،تێبینی كرد ره‌وشتی هاوشێوه له توخمه‌كان دوو باره‌وه خولیه به ریك و پیكی وه به‌شێوه‌یه‌ك شێوه‌ی پله‌ی فۆن موسیقایه

هه‌وڵیك بوو ده‌رچو له سه‌ر ههشتاییهكانی نیولاندز (Law of Octaves)
له‌ساڵی 1869 زانای رِوسی به ناوی مه‌نده‌لیف
Dimitri Mendeleev
هه‌ستا بهرِیز كردنی توخمه ئاشكرا بوه‌كان له سه‌رده‌می خۆیدا كه ژماره‌یان 63 توخم بون به نزیكی به پێی زیادی كێشی گه‌ردی هه‌روه‌ها( ( atomic weights تێبینی كرد دووباره بونه‌وه‌ی رِهوشتی هاوشێوه بۆ توخمه خولیهكان به رِێك و پیك ی له هه‌مان ساڵدا مایر گه‌یشته
ئه‌ڵمانیا له هه‌مان خشته‌دا به نزیكی .

خشته‌ی مه‌نده‌لیف
Mendeleev's Periodic Table
له راستیدا ئه‌م خشته‌یه په‌یوه‌ندی به ناوی مه‌نده‌لیف چونكه توانی دیاری بكات ره‌وشتی هه‌ندێ توخمه‌كان كه نه‌دۆزرابوه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه ته‌نیا توانی ره‌وشتی توخمه‌كان دیاری بكات جه‌رمانیۆم پێس دۆزینه‌وه‌ی ناوی نا به شێوه‌ی سلیكۆن
به‌ڵام ده‌رباره‌ی كه‌م و كورِی ئه‌م خشته‌یه لێره‌دا بهرِاستی دوو كه‌م و كوری هه‌یه :
1-یۆد و تیلیریۆم له جێگای گونجاو‌دا دانه‌نراون به پێی زیادی كێسی گه‌ردیله‌یی
2-شوێنی گونجاو دیاری نه‌كراوه له خشتهكه بۆ توخمه‌كان كه شوێنیكی شیاو بێت .
دوای ئه‌وه مۆزلی ( Henry Moseley ) له (1887-1915)
ئاشكرای كرد بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ستا به رێز كردنی توخمه‌كان به پێی زیادی گه‌ریله ژماره Atomic number
تێبینی كرد دوباره بونه‌وه‌ی ره‌وشتی هاوشێوه له توخمه‌كان خولیهو به رِیك و پیك ی ئه‌م رِیز كردنه بوو له راستیدا بنهرِهتی خشته‌ی خولی نوێ

1- خشته‌ی خولی نوێی توخمه‌كان :
2-
3- به پشت به‌ستن بۆ رِیز كردنی توخمه‌كان له خستهیهكی خولی نوێ‌دا له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه
4- 1- رِیز كردنی توخمه‌كان به پیی زیادی گه‌ردیله ژماره‌كان.
5- 2- رِیكردنی توخمه‌كان له سه‌ردێری ئاسۆیی (خوله‌كان) بێگومان ژماره‌ی ئاسته‌كانی وزه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه تێیدا سه‌رقاڵه به ئه لیكترۆنهكانی (توخمی خولی یه‌كه‌م) كار ده‌كات له‌یه‌ك ئاستی ئهلیكترۆنهكانیدا له وزه و توخمه‌كانی خولی دووه‌می دو ئاستدا.
6- دانانی توخمه‌كان له ستونی سه‌ره‌كی (كۆمه‌ڵه‌كان) بیگومان ژماره‌ی ئیلیكترۆنه جیگیرهكان له ئاستی وزه‌ی كۆتایی هاوهێزی ئه‌لیكترۆنیدا لێره‌وه تێبینی ده‌كه‌ی كه خشته‌ی خولی به شێوه‌یه‌كی گشتی به حه‌وت خول دانراوه (ژماره‌ی ئاسته‌كانی وزه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناسراو )و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی نیشانه‌كه‌ی پیتی(ئهلف-آ-) وه هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ی لقی نیشانه‌ی به پیتی (ب) تیبینی كراوه ژماره‌ی هه‌شتیی ئه‌و ژماره‌یه‌یه رِێكخستن، جیگیر بۆ گه‌ردیله‌ی توخمه‌كان پێك دێنێت.
فه‌رمو خشته‌ی خولی فلاشی جوانت لێنهرِوا له هه‌ڵبژاردنیكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی پێشانگای chem.
ناوچه‌ی خشته‌ی خولی نوی:
1-ناوچه‌ی چه‌پ:توخمه‌كانی دوو كۆمه‌له‌ی سه‌ره‌كی ئه‌گرێته‌وه(1 ئهلف و 2 ئهلف) ناسراون به ناوی كانزا ئهلكالییهكان وه كانزا زه‌مینیه ئهلكالییهكان له‌سه‌ر ریزێك" وه هاوهێزی ئه‌لیكترۆنی كار ئه‌كات له گه‌ردیله‌ی توخمه‌كانی بواری تۆپی( s)
2- ناوچه‌ی راست: پاشماوه‌ی توخمه‌كان ئه‌گرێته‌وه له كۆمه‌له سه‌ره‌كییه‌كانی (3،4،5،6،7 و سفری سه‌ره‌كی) توخمه جیاكان له‌م ناوچه‌ییه پربوی دوو بوارن (( S , P له‌سه‌ر حاستی هاوهێزی, وه ئه‌و ناوچه‌ییه ئه‌گرێته‌وه سه‌رجه‌م كانزاو شێوه كانزاو پاشماوه‌ی كانزاییه , هه‌روه‌ها ئه‌خرێته سه‌رجه‌م هالۆجینه‌كان , توخمه‌كانی كۆمه‌له‌ی 7 آ وه گازه ناوازه‌كان
توخمه‌كانی كۆمه‌له‌ی سفر ناسراون به هه‌ردو ناوچه‌ی چه‌پ و راست وه به توخمه‌كانی نمونه‌یی هه‌روه‌ها ناسرون به توخمه‌كانی نه‌گواستراوه
3-ناوچه‌ی ناوه‌ند:
سه‌رجه‌م توخمه‌كان له كۆمه‌له‌ی لقی (ب) ئه‌گرێته‌وه
وه دانراوه له(30) توخم هه‌مویان لهكانزاكانن له 3 زنجیره‌دا ریز كراون وه هه‌ر زنجیرهییهك پێك دێ له (10) توخم وه توخمه‌كانی جیاوازن له‌م ناوچه‌ییه به هه‌بونی هاوهێزی ئه‌لكترۆنییه‌كان له بواری ( S , d)
له ئاستی هاوهێزی . تیخمهكان واناسراون له‌م ناوچه‌ییه‌دا به توخمی گواستراوه‌ی بێ نمونه‌یی
7- ناوچه‌ی خواره‌وه :
له دوو زنجیره دانراون هه‌موو زنجیرهییك پێك دێ له (14) توخم زنجیره‌ی (لانپانیداتهكان) ئه‌و پێش توخمی لانپانوم و وه سه‌ره‌تای سیریوم و وه زنجیره‌ی لاكتینیدات پێش توخمی لاكتینۆم دێ وه ده‌ست پێ ئه‌كا بۆ توخمی پوریوم توخمی جیای ئه‌م ناوچه‌ییه به پری بوار له جۆری (f) له ئاستی هاوهێزی وه توخمه‌كانی له‌م ناوچه‌ییه وا ناسراوه به توخمه‌كانی گواستراوه‌ی ناوخۆیی

خشته‌ی خولی نوێ:
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-04-17 09:08:20)


له‌سه‌ر هێڵ نییه



[color=red]زؤر سوباس دةست خؤش هاوري بةريزةكةم ......... ئةكةر زانياري فيزايي تريشت هةبوو من مةمنوونم .......... لةكةل ريزي ارامي هاوريت [/color]
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
فه‌رموو به‌رێزم ئه‌مه ده‌رباره‌ی فیزیا ..
تیشكی ژێر سوور
تیشكی ژێر سوور (infrared rays) : تیشكی ژێر سوور تیشكێكی نه‌بینراوه به‌شێكه له تیشكی كارۆموگناتیسی كه له‌ره‌له‌ری كه‌متره له‌و له‌ره‌له‌ره‌ی كه چاو هه‌ستی پێ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه نابینرێ به‌ڵام هه‌ستی پێ ده‌كرێ لهرِێگهی گه‌رمی ،كه له‌كۆتایی شه‌به‌نگی كارۆموگناتیسی بینراو دایه كه درێژی شه‌پۆلی له نێوان (0.7 - 1) مایكرۆمهتره. خۆر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تیشكی سروشتییه بۆ هه‌موو جۆره وزه‌یه‌كی كارۆموگناتیسی، ئه‌و تیشكه‌ى كه خۆر ده‌ینێرێ به‌شێوه‌ى شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی له سێ به‌ش پێك دێ كه درێژی شه‌پۆلی جیاوازیان هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه له سه‌دا دووى(2 %) ی تیشكی خۆر پێكدێنێ .
تیشكی بینراو كه له سه‌دا چل و حه وت(47 %) ی تیشكی خۆر پێكدێنێ .
تیشكی ژێر سوور كه له سه‌دا (51 %) ی تیشكی خۆر پێكدێنێ .
تیشكی ژێر سوور تیشكێكی گهرمیداره و نه‌بینراوه كه خۆر سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌تی ده‌كرێ له سه‌رچاوه‌ى ده‌ستكرد به‌رهه‌م بهێنرێ ،درێژى شه‌پۆلی تیشكی ژێر سوور هه‌مان درێژى شه‌پۆلی به‌شی رووناكی له شه‌به‌نگی كارۆموگناتیسییه و له‌گه‌ل شه‌به‌نگی رووناكی و شه‌به‌نگی تیشكی مایكرۆوێڤ تێكه‌ڵ ده‌بێ.زاراوه‌ی (near infrared) له تیشكی ژێر سوور به نزیكترین درێژی شه‌پۆل له شه‌به‌نگی رووناكی ده‌وترێ. زاراوه‌ی (far infrared) تیشكی ژێر سوور به نزیكترین شه‌پۆلى درێژ له تیشكی مایكرۆوێڤی له شه‌به‌نگی كارۆموگناتیسی ده‌وترێ .
به‌كارهێنانه‌كانی بایۆلۆژى تیشكی ژێر سوور (infrared application) :
تیشكی ژێر سوور كه درێژی شه‌پۆلی له‌نێوان (4-16) مایكرۆنه پێی ده‌ڵێن تیشكی ژێر سووری دوور (far infrared ray) به رووناكی ژیان ناوده‌برێ و هه‌مان درێژی شه‌پۆلی تیشكی ژێر سووری هه‌یه كه له‌شی مرۆڤ ده‌ری ده‌كات وه هۆیه‌كه بۆ بوونی زینده‌وه‌ر ئه‌و درێژی شه‌پۆله‌یه كه له‌ش ده‌یمژێ له تیشكی خۆر له‌كاتی رِۆژههڵات و رِۆژ ئاوا بووندا زیاد ده‌بێ كاتى خۆدانه به‌ر خۆر وه زۆر باشه.
تیشكی ژێر سوور توانایه‌كی به‌هێزی چوونه ناوه‌وه‌ى هه‌یه كه سوودى هه‌یه بۆ پێست و هه‌رسكردن و سورِی خوێن وه یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ئۆكسجین و خواردن، وه وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێ بۆ رۆماتیزم و كه‌مكردنی ژان و ژانی ده‌مار له‌كاتی وه‌رزش و كاركردن و كه‌مكردنی ژانی ده‌م و چاو .
هه‌روه‌ها به‌كاردێ له كه‌شتی ئاسمانی و ئامێرى وێنه‌گرتنی زه‌وى له ئاسمانه‌وه وه به فراوانی به‌كاردێت له ئامێره‌كانی كۆنترِۆلكردن له دووره‌وه.
به‌كارهێنانی تیشكی ژێر سوور له بواری ته‌كنۆلۆژی و بایۆلۆژی هه‌روه‌ها لایه‌نی سلبی و مه‌ترسیداری هه‌یه بۆ نموونه له كاتی هه‌ڵئاوسان وشێرپهنجهى پێست و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆو ماندوو بوون و سیل و خوێن به‌ربوون بهكارناهێنرێتَ.
ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی (ناسا) یه‌كه‌م لایه‌نه كه سوودی له خاسیه‌ته‌كانی تیشكی ژێر سوور وه‌رگرتووه كه جل و به‌رگ و كه‌شتی ئاسمانی له دیوی ناوه‌وه به سیرامیك ناوپۆش ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ى تیشكی ژێر سووریا‌ن پێببه‌خشێ كه له له‌شیان ون ده‌بێ له ئاسماندا .
تیشكی ژێر سوور زیانی نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى (24) كاتژمێر به‌ر مرۆڤ بكه‌وێ،به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆر پێویسته بۆ ژیان له‌به‌ر ئه‌وه پزیشك منداڵی تازه له‌دایك بوو له دایه‌نگه داده‌نێن كه تیشكی ژێر سوور ده‌رده‌كا، تیشكی ژێر سوور به رووناكی ژیان(light of life) ده‌ناسرێ هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه له ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێك،گرنگترین كاره‌كانی تیشكی ژێر سوور زیاد كردنی به‌رگری له‌شه بۆ نه‌خۆشی (reinforcement immune system) له‌ئه‌نجامی زیادكردنی سورِی خوێنی بچووك و زیادكردنی گۆرِانی خوارده‌مه‌نی(metabolism) و دواخستنی پیر بوون (slow down the aging process).له‌شی مرۆڤ تیشكی ژێر سوور ده‌رده‌كا كه پێی ده‌ڵێن (biogenetic ray) كه برِهكهی له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر دهگۆرِێ، كه برِی تیشكی ژێر سووری له له‌ش ده‌رچوو كه‌م ده‌بێ و له‌ش نه‌خۆش و ماندوو و لاواز و پیر ده‌بێ و به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ناگرێ ،كاتێك كه برِی تیشكی ژێر سوور له له‌ش نزیك سفر ده‌بێ ئه‌و مرۆڤه له مردن زۆر نزیكه.
هه‌ندێ كه‌س توانای زاڵ بوونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی هه‌یه چونكه توانای به‌رهه‌مهێنانی تیشكی ژێر سووريان هه‌یه له له‌شیان كه ئه‌مه‌ش له‌ش به‌هێز ده‌كات كه پێ ى ده‌گوترێ (q-gong) له هه‌ندێ كه‌س ئه‌م وزه زۆر به‌هێزه وه‌ك (ریكی) كه وزه ده‌نێرێ بۆ نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن كه ئه‌ویش وزه‌ى تیشكی ژێر سووره كه به چاو نابینرێ كه گه‌رمییه‌ك ده‌به‌خشێته نه‌خۆش ، ئه‌م رِێگایه له‌گه‌ڵ هه‌زاره‌ها نه‌خۆش به‌كار هاتووه كه نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌س و پاله‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره و په‌نكریاس و سه‌رئێشه‌ى پىَ چاره‌سه‌ر كراوه.
خه‌ڵك له رِابردوودا ئاوی زێ و كانیاوی پرِ له تیشكی ژێر سووریا‌ن به‌كار ده‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ندروستیان باش بوو ,كاتی كرِكهوتنی مریشك له‌سه‌ر هێلكه تیشكی ژێر سوور ده‌رده‌كات وه كیسه‌ڵی ده‌ریا هێلكه‌كانی له قومی كه‌نار ده‌ریاكاندا ده‌شارێته‌وه كه‌به تیشكی ژێر سوورى خۆر ده‌تروكێ.
هه‌ر ته‌نێكی گه‌رم له پله‌ى سوور بوونه‌وه رِووناكی ده‌داته‌وه كه گه‌رمییه‌كه‌ى ده‌گاته پله‌ى(273)س وه له پله‌ى (300-500س)تیشكێكی سووری تیژتر ده‌رده‌كات،وه له پله‌ی(1000)س تیشكێكی زه‌رد ده‌رده‌كات،وه له پله‌ی (1200س) یان زیاتر تیشكێكی سپی ده‌رده‌كات كه‌له هه‌ر پله‌یه‌كی گه‌رمیدا درێژى شه‌پۆلی تیشكه‌كان جیاوازه و به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م جار تیشكی ژێر سووری دوور (far infrared) ده‌رده‌كات ئینجا تیشكی ژێر سووری نزیك (near infrared) وه له كاتی سوور بوون تیشكی بینراو ده‌رده‌كات و له‌كاتی دانه‌وه تیشكی سپی تیشكی ژێر سوور و بینراو و سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات .
دیاركردنی برِی تیشكی خۆر و هێزو گۆرِانی به‌پێى باری كه‌ش و هه‌وا كارێكی ئاسان نییه ،له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رچاوه‌ى تیشكی ده‌ستكرد به‌كار دێ كه تیشكی ژێر سوور دروست ده‌كات به گه‌رمكردنی ته‌نه‌كان (ئه‌گه‌ر بۆ زیاتر له 3000 پله‌ی سه‌دى گه‌رم بكرێ ئه‌وا تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی جۆراوجۆر ده‌رده‌كات به‌پێی یاساكانی فیزیا) .
به‌شێك له تیشكی كارۆموگناتیسی له لایه‌ن له‌شه‌وه ده‌مژرێ، كه به‌نده به درێژی شه‌پۆل و له‌ره‌له‌ر و گۆشه‌ى به‌ركه‌وتنی به له‌ش و كاتی خایانراو و تیژی مژین و باری له‌ش .
ده‌توانرێ رِوو و پێكهاته‌ى ته‌نه‌كان بپشكنرێ به تیشكی ژێر سوور له‌به‌ر ئه‌وه له تۆژینه‌وه‌ى جۆره‌كانی به‌رد وكانزاكان به‌كاردێ.
وه‌رگیراوه
_______________
تیشكی لیزه‌ر
به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆژییه‌كان زۆربه‌یان تیشكی لیزه‌ر به‌كاردێنن،وه‌ك ئامێری ڤیدیۆ (C.D) و ئامێره‌كانی پزیشكی ددان و ئامێری بڕین و له‌حیم زۆر بواری تر .
ئه‌م هه‌موو ئامێره لیزه‌ر به‌كاردێنن ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ده‌داته لیزه‌ر كه له سه‌رچاوه‌كانی تری رووناكی جیای ده‌كاته‌وه،له به‌شی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی ساناكراو باسی لیزه‌ر ده‌كه‌ین.
وشه‌ى لیزه‌ر (LASER) بریتییه له پیتی یه‌كه‌می وشه‌كانی ئه‌م ڕسته‌یه:
(Light Amplification by Stimulated Emission of Radiation ) كه مانای به‌هێزكردنی(گه‌وره‌كردنی) رووناكی (Light Amplification) به‌هۆى كاراكردنی ده‌ردانی (Stimulated Emission) تیشكی كارۆموگناتیسی (Radiation) كه یه‌كه‌م ئامێرى لیزه‌ر له ساڵی (1960 )ز له لایه‌ن زانا میمان (T.H.Maiman) دروستكرا به به‌كارهێنانی یاقوت وه به لیزه‌ری یاقوت ناونرا (Ruby Laser) .
پێكهاته‌كانی ئامێری لیزه‌ر :
1- سه‌رچاوه‌یه‌كی رووناكی : ئه‌م به‌شه وزه ده‌به‌خشێته مادده‌ی چالاكی ناو ئامێری لیزه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه به‌نده له‌سه‌ر جۆری لیزه‌ر،ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌وانه‌یه كاره‌بایی بێت وه‌ك له ئامێری لیزه‌ری ئا‌رگۆن و ئامێری دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن یان رووناكی فلاش له ئامێری (سباغی) .
2- به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئامێری لیزه‌ر: ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له بۆرییه‌ك و ژماره‌یه‌ك ئاوێنه له كۆتایی بۆڕییه‌كه كه یارمه‌تی شكانه‌وه‌ی تیشك ده‌دات به‌مه‌ش هێزی تیشكه‌كه زیاد ده‌كات ،فۆتۆنهكانی تێپهڕیو به‌ناو بۆڕییه‌كه ده‌شكێنه‌وه بۆ دواوه له‌ناو لیزه‌ر ،هه‌رجارێ كه تیشكه‌كه ده‌شكێته‌وه بۆ دواوه و پێشه‌وه له ڕێگای ئاوێنه‌ى تایبه‌ت له كۆتایییهكانی بۆڕییه‌كه ژماره‌ی گه‌ردیله‌كان زیاد ده‌كات و ژماره‌ی فۆتۆنه‌كان زیاد ده‌كات به‌مه‌ش هێزی تیشكی لیزه‌ر زیاد ده‌بێ له كۆتایی ئاوێنه‌كان كونێك هه‌یه كه ڕێگا ده‌دات به بڕێكی كه‌م له تیشكی لیزه‌ر پێى تێپه‌ڕێ بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگای قۆڵێكی تایبه‌ت كه له كۆتایییه‌كه‌ی تیشكی لیزه‌ر ده‌رده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر ئه‌و شوێنانه بكه‌وێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
3- ڕێنیشانده‌رى تیشكی لیزه‌ر : تیشكی لیزه‌ر نابیندرێ له‌به‌ر ئه‌وه تیشكێكى كزى هیلیۆم و نیۆن به‌كاردێ ،بۆئه‌وه‌ى شوێنی تیشكی لیزه‌ر بزانین له‌كاتى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى چونكه شوێنى به‌ركه‌وتنى تیشكێكى كزى هیلیۆم و نیۆن هه‌مان شوێنى به‌ركه‌وتنى تیشكێكى لیزه‌ره .
چۆنیه‌تى كاركردنى ئامێرىلیزهر :
ئامێرى لیزه‌ر هه‌ڵده‌ستێ بهگهورهكردنى رووناكى وه‌ك زێیى میسیسپى ئاوى زیاده‌بێ به‌ئاوى لقه‌كانى چونكه رووناكى پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ڕه‌نگێكى بینراو و نیمچه بینراو ، ئامێرى لیزه‌ر هه‌ڵده‌ستێ بهیهكخستنیان له یه‌ك له‌ره‌له‌رى زۆر به‌هێز كه‌جیاوازه له‌و تێكه‌ڵه لهرهلهرهى رووناكى ئاسایى،ئه‌م كاره میكانیكییه لهرێگاى بهلوورى نیمچه ڕوون ده‌بێ كهگهردیلهى تیشكدارى وه‌ك كرۆمى تێدایه،كاتێ ئه‌م بهلوورانه بهرسهرچاوهیهكى به‌هێزى رووناكى ده‌كه‌ون ئه‌و ئهلیكترۆنانهى كهلهدهورى ناووك ده‌سووڕێنه‌وه هێزێكى زۆر وه‌رده‌گرن و ده‌چنه خوولى به‌رزتر به‌مه‌ش ده‌كه‌وێته بارێكى ناجێگیر كه واىلێدهكات بگه‌ڕێته‌وه بارى جێگیرى خۆى به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنه‌كان بۆ خوولی كۆنی خۆیان له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا بڕێك وزه ده‌رده‌چێ له‌شێوه‌ى تیشك .
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گشت توخمه تیشكدارهكان به هه‌مان شێوه‌ى سه‌ره‌وه كارده‌كه‌ن،به‌ڵام له ئامێرى لیزه‌ر ئه‌م كرداره كۆنتڕۆل كراوه به‌شێوه‌یه‌ك كه گشت ئه‌لیكترۆنه‌كان تیشكێك دروست ده‌كه‌ن به‌هه‌مان وزه و هه‌مان له‌ره‌له‌ر.ئه‌م هه‌موو تیشكانه كۆده‌كرێنه‌وه له تیشكێكی یه‌كگرتووی زۆر به‌هێز كه‌له‌توانایدا هه‌یه هه‌ر كانزایه‌ك بتوێنێته‌وه .له‌به‌ر یه‌كگرتوویی ئه‌م تیشكه لیزه‌ر ده‌توانێ بگاته دووریه‌كی زۆر به‌هێلێكی ڕاست بێ په‌رش و بڵاوبوونه‌وه.
سیفه‌ته‌كانی تیشكی لیزه‌ر :
سێ سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه كه تیشكی لیزه‌ر جیا ده‌كاته‌وه له سه‌رچاوه‌كانی تری تیشك :
1- (Collimated) واته تیشك به هێڵێكی ڕاست ده‌ڕوا بێ لاربوون، هه‌رچه‌ند دووریه‌كی زۆر ببڕی له‌م رێگایه وزه‌یه‌كی زۆر كه‌م ون ده‌كات. تیشكی لیزه‌ر به هه‌زار جار بریسكهدارتره له رووناكی ڕۆژ و تیشكهكهى .
2- تاك ڕه‌نگه (mono-chromatic) واته یه‌ك له‌ره‌له‌ری هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه تیشكی لیزه‌ر تیشكێكی بێگه‌رده، به‌پێچه‌وانه‌ى تیشكی سپی كه فۆتۆنی به‌ڕه‌نگی جیاواز و دریِژی شه‌پۆلی جیاواز به هه‌موولایه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه .
3- (Cohorent) واته هه‌موو شه‌پۆلی رووناكی به هاورێكى ده‌گوازرێته‌وه له هه‌موو كاتێك و بۆشاییه‌ك.مه‌وداى رووناكی ئاسایی گلۆپ تێكه‌ڵه له دریِژى شه‌پۆلی جیاواز كه‌به هه‌موو لایه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه وه پێی ده‌ڵێن (Cohorent) .
جۆره‌كانی لیزه‌ر :
لیزه‌ر زۆر جۆری هه‌یه كه به‌پێی به‌كارهێنانه‌كانی ده‌گۆرێ ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كارهاتووه له به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه هه‌ندێكیان له دۆخى ڕه‌قن و هه‌ندێكیان له دۆخى شلن و هه‌ندێكیان له دۆخى گازن .جۆری مادده‌ی جیاواز به‌كار دێ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جۆری لیزه‌ر و ناونانی، بۆ نموونه لیزه‌ری هیلیۆم-نیۆن (He-Ne) واته مادده‌ی به‌كارهاتوو بریتییه له‌تێكه‌ڵی هیلیۆم و نیۆن و لیزه‌ری یاقوت واته ئه‌و مادده‌یه‌ى كه لیزه‌ری لێ به‌رهه‌م هاتووه بریتییه له یاقوت،نموونه‌ى جۆره‌كانی جیاوازی لیزه‌ر ئه‌مانه‌ن :
1- لیزه‌ری گازی (Gas Laser): كه‌پشت بهتوخمێكی گازی وه‌ك هیلیۆم و نیۆن و گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌به‌ستێ كه درێژی شه‌پۆلیان له مه‌ودای تیشكی ژێر سوور دایه و به‌كاردێ له بڕینی ته‌نه ڕه‌قه‌كان چونكه وزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه.
2- لیزه‌ری دۆخی ڕه‌ق (solid state laser) : به‌و جۆره لیزه‌ره ده‌گوترێ كه له‌مادده‌یه‌كی ڕه‌ق یان زیاتر دێته‌كایه‌وه وه‌ك یاقوت (ruby) یان تێكه‌ڵی ئه‌له‌منیۆم و یتریم و نیودینیم (neodymium, yttrium, aluminum) كه به‌ناوی كورتكراوه‌ی (TAG) ناوده‌برێ درێژی شه‌پۆلی له مه‌ودای تیشكی ژێر سووره.
3- لیزه‌ری ئێكزیمهر (Excimer Laser) به‌و جۆره لیزه‌ره ده‌گوترێ كه گازه تهمبهڵهكانى وه‌ك كلۆر و فلۆر وكریبتۆن و ئا‌رگۆن به‌كار دێنی بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر ئه‌م جۆره گازانه تیشكی لیزه‌ر به درێژی شه‌پۆل له مه‌ودای تیشكی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی به‌رهه‌م دێنی .
4- لیزه‌رى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ (dye laser) كه پێكهاتووه له مادده‌ى ئۆرگانی وه‌ك رۆدامینى (rhodamine 6G) تواوه له ئاوێته‌ى ئه‌لكهولی كه ده‌توانرێت درێژی شه‌پۆلی لیزهرهكه دیار بكرێت.
5- لیزه‌ری نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان (semi-conductor) : هه‌ندێ جار به لیزه‌ری دایۆد ناوده‌برێ كه‌پشت به‌مادده نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان ده‌به‌ستێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه و به وزه‌یه‌كی كه‌م كارده‌كات له ئامێری وه‌ك (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر.
جۆری مادده‌ی به‌كارهاتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزهربهپێی درێژی شه‌پۆلی پێویست ده‌ستنیشان ده‌كرێ،بۆ نموونه درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ری یاقوت (694 nm)ه،هه‌روه‌ها لیزه‌ری گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له بڕینی كانزا ڕه‌قه‌كان به‌كار دێ چونكه درێژی شه‌پۆلی له مه‌ودای تیشكی ژێر سوور دایه كه تیشكێكی گه‌رمییه ئه‌گه‌ر به‌چڕى له كانزا بدرێ ده‌یتوێنێته‌وه.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه جۆری لیزه‌ر و درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ر دیار ده‌كات
جۆری لیزه‌ر درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ر (nm)
Argon Fluoride (uv) 193
Krypton Fluoride (uv) 248
Xenon Chloride (uv) 308
Nitrogen (uv) 337
Argon (blue) 488
Helium Neon (green) 514
Helium Neon (red) 633
Rhoda mine 6G dye (tunable) 570-650
Ruby (CrAlO3) (RED) 694
Nd:Yag (NIR) 1064
Carbon Dioxide (FIR) 1060
پۆلینكردنى لیزه‌ر :
لیزه‌ر بۆ چوار جۆر پۆلین ده‌كرێ به‌پێى ترسناكى له‌سه‌ر خانه‌ی زیندوو،كاتێك كار له‌گه‌ڵ لیزه‌ر ده‌كه‌ین پێویسته پۆلینی لیزه‌ر ده‌ستنیشان بكرێ كه ئه‌مانه‌ن :
پۆلینی یه‌كه‌م ( Class I ) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا زۆر كه‌مه و مه‌ترسیدار نییه .
پۆلینی یه‌كه‌م (Class IA) : ئه‌م پۆلینه لیزه‌ره زیان ده‌گه‌ێنیته چاو كاتێ سه‌یرى تیشكه‌كه ده‌كه‌ین، به‌كاردێت له سوپه‌رماركێته‌كان ،وزه‌ى ئه‌م لیزه‌ره ده‌گاته (4 mW) .
پۆلینی دووه‌م (Class II) : رووناكى ئه‌م جۆره لیزه‌ره ده‌بینرێ، وزه‌ى له ( 1 mW) تێپه‌ڕناكات
پۆلینی سێیه‌م (Class IIIA) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا ناوه‌نجیه و ده‌گاته (1-5Mw) مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر تیشكه‌كه ڕاسته‌وخۆ به‌ر چاو بكه‌وێت .
پۆلینی سێیه‌م (Class IIIB) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا له مام ناوه‌نجی زیاتره
پۆلینی چواره‌م (Class IV) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا زۆر به هێزه و ده‌گاته (500Mw) بۆ تیشكی به‌رده‌وام، بۆ تیشكى پچڕ پچڕ ده‌گاته (10 j/cm2) مه‌ترسیداره له‌سه‌ر چاو و پێست له‌به‌رئه‌وه پێویسته له كاتی به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره لیزه‌ره رێنمایییه‌كانی خۆپاراستن به‌كار بهێنرێ.
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر :
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له‌پیشه‌سازیدا :
له ساڵی (1960 )ز كه‌بۆ یه‌كه‌م جار تیشكى لیزه‌ر دۆزرایه‌وه‌و له‌پیشه‌سازیدا به‌كارهات به‌تایبه‌تى له پێوان (measurements) و ڕێكخستنى(Alignment) ئامێره‌كانى بینین و خه‌تى كاره‌با و لهئامێرهكانى پێوان هه‌روه‌ها له بوارى بڕین و له‌حیم و تاواندنهوهو بهههڵمكردن به‌كاردێ،هه‌روه‌ها له دروستكردنى سوڕى ئه‌لیكترۆنى و پیشه‌سازى شووشه و زۆر بوارى تر به‌كاردێ .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له بوارى پزیشكیدا :
لیزه‌ر له بوارى پزیشكیدا به‌فراوانى به‌كاردێت له‌چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رى و ددان سازى وچاره‌سه‌رى چاو وه دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ى جۆرى لیزه‌ر وه‌ك لیزه‌رى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن و لیزه‌رى نایترۆجین و لیزه‌رى ئهكزیمهڕ هه‌ندێ جاریش به‌گوێره‌ى به‌كارهێنانه‌كانى دابه‌ش ده‌كرێ وه‌ك چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رى و به‌یه‌ك به‌ستنى موولوولهى خوێن و ده‌ستنیشان كردنى نه‌خۆشى .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له بوارى سه‌ربازیدا :
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی لیزه‌ر بۆ به‌كارهێنانی له بواری سه‌ربازی بوو له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م توێژینه‌وانه زۆر به‌نهێنی مانه‌وه و پاش چه‌ند ساڵێك ئاشكرا كران،له‌م بهكارهێنانانهش كۆنتڕۆڵی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قاندن له دوره‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی ڕێڕه‌و ی مووشه‌ك (رۆكێت) و به‌دواكه‌وتنی ئامانجی سه‌ربازی و توانای گۆڕینی ڕێڕوه‌ی مووشه‌ك( رۆكێت) و له چه‌كی شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان وه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و وكوێركردنی ئامێره‌كانی ئه‌لیكترۆنی دوژمن .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له بواره‌كانی ئاسایی‌دا:
له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا لیزه‌ر به‌كاردێت له ئامێره‌كانی (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر و تیشكی ڕهنگاوڕهنكی لیزه‌ری تایبه‌ت به ئاهه‌نگه‌كان و زۆر بواری تر .
به‌كارهێنانی لیزه‌ر له بواری تایبه‌ت :
لیزه‌ر به‌كاردێت له توێژینه‌وه‌كانی زانستی و بواری ئاسمان وهه‌ندێ بواری تر .
وه‌رگیراوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (ultra violet rays) :
ناوی تیشك له بنچینه‌دا لاتینییه له وشه‌ی (ultra) كه مانای (سه‌روو)، وشه‌ی (violet) كه مانای ڕه‌نگ به درێژی شه‌پۆل كورتتر له تیشكی بینراوی وه‌نه‌وشه‌یی .
هه‌ندێك له درێژی شه‌پۆلى تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (ultra violet) ده‌ڵێن رووناكی ڕه‌ش چونكه به چاو نابینرێ ،هه‌ندێ ئاژه‌ڵ وه‌ك باڵنده و خشۆكه‌كان و مێرووی وه‌ك مێش هه‌نگوین توانای بینینیان هه‌یه به به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی نزیك (near) زۆر باڵنده هه‌یه كه به‌جۆره په‌ڕێك داپۆشراوه كه به‌چاو نابینرێ و ته‌نها به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (UV) ده‌بینرێ ،هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئاژه‌ڵ هه‌یه كه له رووناكی ئاسایی به‌چاو نابینرێ به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (UV) ده‌بینرێ، زۆربه‌ی ڕووه‌كه‌كان وه‌ك سه‌وزه و میوه و تۆ به‌هێز و دیار ده‌بێ به به‌راووردكردن له‌گه‌ل رووناكی ئاسایی .
پۆلین كردنی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی :
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی تیشكی كارۆموگناتیسییه كه درێژى شه‌پۆلی كورتتره له تیشكی بینراو و درێژتره له تیشكی سینی (X-ray) و ئه‌م جۆرانه‌ى هه‌یه :
سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی نزیك (near UV) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (200-380) نانۆ مه‌تره.
سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی دوور (far UV - vacuum, UVF) ) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (10-200) نانۆ مه‌تره .
سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆر دوور (extreme UV - EUV) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (1-31) نانۆ مه‌تره.
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به‌گوێره‌ی كاركردنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كرێته سێ به‌شی سه‌ره‌كی بواری (UVA) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (315-380) نانۆ مه‌تره.به شه‌پۆلی درێژ و رووناكی ڕه‌ش (black light) ناو ده‌برێ .
بواری (UVB) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (280-315) نانۆ مه‌تره. به شه‌پۆلی مام ناوه‌ندی ناو ده‌برێ .
بواری (UVC) درێژى شه‌پۆلی كه‌متره له (280) نانۆ مه‌تر، به شه‌پۆلی كورت ناو ده‌برێ یان (germicidal) .
خۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیشكی كارۆموگناتیسییه كه تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به سێ بوار ده‌گاته زه‌وی ، بواری (UVA)، بواری (UVB)، بواری (UVC) كه هه‌ریه‌كیان درێژی شه‌پۆلی جیای هه‌یه،به‌ڵام چینی ئۆزۆن بڕێكی زۆر له‌م تیشكه ده‌مژێ له‌به‌ر ئه‌وه (%99) ى تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه ده‌گاته سه‌ر زه‌وی ته‌نها له بواری (UVA) دایه.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م زانای بریتانی هارتلی وتی كه شێوه‌ى سیانی ئۆكسجین كه به ئۆزۆن (O3) ناسراوه تیشكی رووناكی ده‌مژی و ناهێڵی هه‌ندێكیان بگاته زه‌وى،ئه‌و ئۆزۆنهى كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ى چینه‌كانی هه‌وا هه‌یه ناهێڵی تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه درێژى شه‌پۆلی له (290) نانۆمه‌تر كورتتره بگاته زه‌وى كه‌واته ئه‌و تیشكه سه‌رو وهنهوشهیییهى كه‌ده‌گاته زه‌وی ته‌نها ئه‌و به‌شه‌یه كه درێژى شه‌پۆلی زیاتره له (290) نانۆمه‌تر .
نانۆمه‌تر یه‌ك له ملیار له مه‌تر، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر،مه‌تر گه‌وره‌تره له‌نانۆمه‌تر به ملیار جار.كه‌واته تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه درێژى شه‌پۆلی كورتتره له (290) چینی ئۆزۆن ناهێڵی بگاته زه‌وى ،ئه‌م جۆره تیشكه زۆر مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ژیان،ئه‌و وزه زۆره‌ى كه له‌و تیشكهدا هه‌یه له لایه‌ن ئۆكسجین و ئۆزۆن ده‌مژرێ و به كارلێكی كیمیایی ده‌گۆڕێ بۆ شێوه‌ى تر .
چاوى مرۆڤ ئه‌و شه‌پۆلانه ده‌بینێ كه درێژی یه‌كه‌ى له‌نێوان (400 تا 760) نانۆمه‌تره .
دۆزینه‌وه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی :
پاش دۆزینه‌وه‌ى تیشكی ژێر سوور،زانای ئه‌ڵمانی جۆن ویلیه‌م ڕیته‌ر تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تیشكی هاوشێوه‌ى تیشكی ژێر سوور له بواری كارۆ موگناتیسی كرد، واته درێژی شه‌پۆلی كورتتر له ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی . له ساڵی (1801 )ز به به‌كارهێنانی كلۆریدی زیو كه زۆر هه‌ستیاره بۆ ڕووناكی جۆرێك له تیشكی نه‌بینراو دۆزرایه‌وه له ژێر ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی و ناونرا به تیشكی كیمیایی .له‌رێگای تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به به‌كارهێنانی مه‌وشور بۆ شیكردنه‌وه‌ى ڕووناكی خۆر بۆ ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی و هه‌ر ڕه‌نگێك ده‌خرا سه‌ر كلۆرید بینرا كه ڕووناكی سوور كارێكی كه‌می هه‌یه له‌سه‌ر كلۆرید كه‌چی ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌بێته هۆی گۆڕینی ڕه‌نگی كلۆرید و ڕه‌شترده‌بێ.
له‌وكاته زۆربه‌ی زانایان و به‌تایبه‌تی ڕیته‌ردۆزییه‌وه كه بواری موگناتیسی له سێ به‌ش پێكدێ: به‌شی به‌رهه‌مهێنی گه‌رمی (تیشكی سه‌روو سوور ) به‌شی بینراو (ڕووناكی بینراو) ، به‌شی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی .
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بواری كارۆموگناتیسی زۆر ئاشكرا نه‌بوو تا ساڵی (1842 )ز كه هه‌ردوو زانا ماكدۆنیا میلۆنی و ئه‌لیكسانده‌ر ئه‌دمۆند بیكویریل توێژینه‌وه‌كانیان گه‌یشته ئه‌نجام، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی به‌تیشكی ئهكتینیكی ناوده‌برا .
كاریگه‌ری به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر ته‌ندروستی :
تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی سه‌لماندی كه بواری كارۆموگناتیسی و تیشكی بینراو و تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی تیشكی ژێر سوور كاریگه‌ری بایۆلوَژی خه‌راپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ كه چاو و پێست له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .
كاریگه‌ری به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر پێست :
له‌كاتی به‌ركه‌وتنی تیشك به‌جۆره جیاوازه‌كانی (تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و بینراو و ژێر سوور) به‌شێكی زۆری وزه ئه‌م تیشكه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست ده‌مژرێت و ده‌بێته وزه‌ى گه‌رمی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێست گه‌یه‌نه‌رێكی باش نییه بۆ گه‌رمی و موولووله‌ی خوێنی تێدا نییه و چینێكی چه‌وری جیاكه‌ره‌وه له ژێری هه‌یه گه‌رمییه‌كه له پێست ده‌مێنێته‌وه و پله‌ی گه‌رمی به‌رزده‌بێته‌وه له‌و شوێنه‌ى كه به‌ر تیشك كه‌وتووه كه ده‌بێته هۆی به‌هه‌ڵمبوونی ئاو و ونكردنی پرۆتین له پێست كه ده‌بێته هۆی سووتانی پێسته‌كه و هه‌وكردنی .
بڕی زه‌ره‌رمه‌ندی پێست له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی تیشك به‌نده له‌سه‌ر درێژی شه‌پۆلی تیشك و درێژی ماوه‌ی به‌ركه‌وتن و پله‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی تیشك.
كاریگه‌ری به‌كارهێنانی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر چاو :
چاوی مرۆڤ زیاتر له‌به‌شه‌كانی تر تیشك كاری تێده‌كا ،بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م كاریگه‌رییه پێویسته پێكهاته‌ی چاو و جۆری تیشك و شوێنی به‌ركه‌وتن بزانرێ0 بۆنموونه ئه‌و تیشكه‌ی به‌ر گلێنه‌ی چاو ده‌كه‌وێ كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر تۆڕى (عدسه) چاو و ئاوی شووشه‌یی له نزیك تۆڕی چاو.
تۆڕى (عدسه) چاو تهنۆڵكهیهكی ڕوونی داخراوه به ماسولكه‌یه‌ك كه كۆنتڕۆلی ڕووی تۆڕىچاو (عدسه) ده‌كات و ناهێلی وزه‌ى گه‌رمی بچێته ده‌ره‌وه چڕییه‌كه‌ی ده‌گونجێنی به‌شێوه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كی بچووك له تۆڕی چاو. له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی تیشك به‌م به‌شه جیاوازانه به‌شێك له وزه تیشكه‌كه ده‌مژێ كه به‌نده له‌سه‌ر درێژى شه‌پۆلی تیشكه‌كه .به‌ڵام تیشكی بینراو كه درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (450-750) نانۆمه‌تر وه تیشكی ژێر سووری نزیك كه درێژى شه‌پۆلی كه‌متره له (1200) نانۆمه‌تر ده‌گاته تۆڕی چاو بێ ئه‌وه‌ی ووزه‌كه‌ى وون بكات له‌به‌شه‌كانی تری چاو،تیشكی ژێر سوور كه درێژى شه‌پۆلی له (1200) نانۆمه‌تر زیاتره به‌شێكی زۆری ووزه‌كه له به‌شه‌كانی پێشه‌وه‌ی چاو ده‌مژرێ به‌تایبه‌تی له گلێنه و تۆڕى (عدسه) به‌شێكی زۆر كه‌م ده‌گاته تۆڕی چاو ،له‌به‌ر ئه‌وه تیشكی بینراو و تیشكی ژێر سووری نزیك تا (1200) نانۆمه‌تر زۆر مه‌ترسی داره له‌سه‌ر چاو چونكه زۆربه‌ی وزه تیشك ده‌گاته تۆڕی چاو ،كه‌چی تیشكی ژێر سوور و تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه درێژی شه‌پۆلی زیاتره له (1200) نانۆمه‌تر مه‌ترسی داره لهسهرتۆڕى تۆڕى (عدسه) چاو.
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه بۆ ماوه‌ی درێژ به‌ر چاو بكه‌وێ ده‌بێته هۆى ئاوی سپی له چاو و دروست بوونی په‌ڵه به‌تایبه‌تی له مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن.
وه‌رگیراوه
___________
له‌سه‌ر هێڵ نییه









شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultrasound Waves)
سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی:-
هه‌وڵی یه‌كه‌م له گهرِان به‌دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له ساڵی (1882 )ز له لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری (دانیل كولادین) بوو كه ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوی به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه له ساڵی (1877 )ز كه باس له بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه و ده‌نگ دانهوهدهكات.توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار SONAR (Sound Navigation & Ranging) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی (1914)ز له لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئهلمَانی به‌كارهات له شهرِی جیهانی یه‌كه‌م.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه یه‌كه‌م دكتۆره شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكیكارهبایی و بایۆلۆژى و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان،ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی به به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له جۆری (A-mode) كه به‌كارهێنانی ته‌سك ودیاركراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه توانای هه‌یه بگاته به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له زانكۆی كۆلۆرِادۆ له ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه پسپۆری گورچیله‌یه به‌شداری له توێژینه‌وه‌كان كرد وهبه هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له ساڵی (1951 )ز به‌كارهێنرا.پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كار هێنرا كه هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه به‌شێكی یان هه‌مووى له ناو ئاودا بووایه بێ جووڵه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له كلینیكه‌كان.
له كۆتایییهكانی ساڵی (1955 )ز ئه‌م ئامێرانه پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینی كه قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له ساڵی (1955 )ز كه تایبه‌ت بوو به پشكنینی ئهندامىزاوزىَ( میهبهل )و كۆم له لایه‌ن هه‌ردوو زانا وایڵد ورِید كه له سه‌ره‌تادا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاشتر چاكسازى بۆ كرا تا وای لێهات ئه‌م ئامێرانه به سه‌ركه‌وتوویی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و نه‌مسا و یابان و مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به‌كار بێ به‌تایبه‌تیش له بواری پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
ئا‌یان دۆنالد یه‌كێكه له دكتۆره‌كانی ئینگلیز كه به پێشه‌نگ داده‌نرێ له به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه به‌هۆیه‌وه جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به هاوكاری زانای ته‌كنیكار تۆم برِاون و دكتۆر جۆن ماكفیار له‌ساڵی (7/6/1958 )ز و ساڵی (1959 )ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه دیار بكه‌ن كه دواتر به رِێگهیهك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه،پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه له سه‌ره‌تای سك پرِی تا كاتی له‌دایك بوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.
پێش ساڵی (1972) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای نه‌مساوی (كراتۆچویل) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا،به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه به‌شێكی سه‌ره‌كی له پسپۆری ئافره‌تان، توێژینه‌وه‌كان له یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئا‌یان دۆنالد له ساڵى (1958) ز گه‌یشته (298) توێژینه‌وه له ساڵی (1978) ز، له ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه توانرا كۆرپه‌ڵه له ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له ساڵی (1963 )ز وه لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه له ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له ساڵی (1965 )ز وه كه‌م وكورِییهكانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له كۆرپه‌ڵه (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سك پرِی،ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه زیادكردنی رِهنگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه پێشتر ته‌نها رِهنگی سپی و رِهش به‌كار ده‌هات .
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا زانستی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) شۆرشی به‌خۆوه بینی به داهێنانی وێنه‌گرتنی رِاستهوخۆ (Real Time Scanner) به شه‌پۆلی (B-mode) كه به‌هۆیه‌وه ژیانی راسته‌قینه‌ی كۆرپه‌ڵه له جووڵه ولێدانی دڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ناسه له ناو منداڵداندا،یه‌كه‌م ئامێر له‌م بابه‌ته له ئه‌ڵمانیا له ساڵی (1985 )ز داهێنرا،كه ئه‌وكاته ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌بوو له نێوان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به وێنه‌ی رِوون وئاشكرا كه بووه هۆی پێشكه‌وتنی پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ئامێرى شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگی ( Ultra-sound) ئه‌ندامى زاوزىَ میهبه‌لی وكۆم زۆر پێشكه‌وت كه یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن زانایان رِید و وایلد له سالًی (1955 )ز داهێنرا ئه‌مه‌ش بیست ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه بگه‌نه كلینیكی پزیشك.له ساڵی (1985 )ز دا كه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ل منداڵی تاقیگه(منداڵی شووشه) له نه‌مسا هاوكات بوو كه پاشتر ته‌كنۆلۆژیایی دوپلار (Doppler) و (M-mode) به‌كارهات،بنچینه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیاییه له لایه‌ن زانای نه‌مساوی كریستیان دوپلار له ساڵی (1842 )ز دانرا و له ساڵی (1955 )ز له‌لایه‌ن یابانییه‌كان به‌كارهات بۆ زانینی جووڵه‌كانی دڵ.له ساڵی (1962 )ز به به‌كارهێنانی دوپلار زاناكان لێدانی دڵ ورِێرِهوى خوێن و پێشكه‌وتنی كۆئه‌ندامه‌كان به وێنه‌ی راسته‌وخۆی رِهنگاورِهنگ (Real time Color Flow Imaging).له‌هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) زۆر پێشكه‌وت و ئه‌م ئامێرانه بوونه به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كاره‌كانی پزیشكی پسپۆر له مندالبوون وئافره‌تان،پاش ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئامێره‌كان بچووك كرایه‌وه و قۆلی پشكنینی ئامێره‌كه شوێنێكی بچووكی گرت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش به جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست،له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌م وێنه نایابانه‌یه كه به‌ده‌ست دێ و ده‌ستنیشانكردنی ورد به‌مه‌ش ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به پله یه‌ك دادهنرینً له نێوان ئامێره‌كانی ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشی كه نه‌ك ته‌نها له ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌كانی له‌ش به‌كاردێ،به‌لكو ده‌ستنیشانكردنی كۆرپه‌ڵه له‌ناو منداڵداندا كه بووه زانستێك و پسپۆرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ده‌ستی هێنا و پاش شۆرِشی زانستی له هه‌موو بوارێكدا و پێویستییه‌كانی ژیانی نوێ و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر،ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ى كه به ده‌ستی هێنا جێ ی ره‌زامه‌ندی زانایان نه‌بوو چونكه ده‌یان ویست دووری (بعد) ی سێیه‌م ببینن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ساڵی حه‌فتاكانه‌وه دروست بوو به‌ڵام له هه‌شتاكاندا هاته كایه‌وه ، پاش شۆرِشی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر،له یابان له زانكۆی تۆكیۆ یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر دوری (بعد) سیانی واته پانی و به‌رینی و به‌رزی له ساڵی (1984 )ز بڵاو كرایه‌وه ویه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له ساڵی (1986 )ز تۆماركرا به گرتنی وێنه‌یه‌كی سیانی (بعد) بۆ كۆرپه‌ڵه به یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر.
به پێشكه‌وتنی ئامێرىشهپۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) ی سیانی (بعد) درێژی ماوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه به لاى كه‌م ده خووله‌ك ده‌خایه‌نێ ، بووبه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه،له‌ساڵی (1989 )ز یه‌كه‌م ئامێرى بازرگانی له نه‌مسا دروست كرا به ناوى (Combison-330) ئه‌م ئامێره له جیهاندا پێشكه‌وت به‌تایبه‌تی له یابان و نه‌مسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و چین تا له ساڵی (1996 )ز له له‌نده‌ن تۆژینه‌وه له‌سه‌ر (بعد) ى چواره‌م كرا كه ئه‌ویش به‌كارهات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌یه‌كی رِاستهقینه ئه‌م كاره‌ش نه‌ده‌كرا بێ پێشكه‌وتنی زانستی كۆمپیوته‌ر.
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه