.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

له یاری لووتكه‌ی گه‌ڕی 33ـی خوولی فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی جیڕۆندێنس دی بۆردۆ میوانداری یانه‌ی ئۆلۆمپیك لیۆنانس ـی كرد له‌سه‌ر یاریگای شابان دالماس وه هه‌ردوو یانه ڕازی بوون به خاڵێك،،،یانه‌ی بۆردۆ كه دوور كه‌وته‌وه له پێشه‌نگایه‌تی وه نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوی خوولی فه‌ڕه‌نسی بكات دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو توانی ببێته پاڵه‌وانی فه‌ڕه‌نسا وه یانه‌ی لیۆن بۆ دووه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر یه‌ك ناتوانێت ڕكابه‌ری بكات له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م،،یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2-2 به كۆتا هات وه سه‌ره‌تا یاریزان مه‌روان شه‌ماخ له خووله‌كی 26ـدا گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی بۆردۆـی تۆمار كرد وه له گێمی دووه‌می یارییه‌كه یاریزان ئیدێرسۆن گۆڵی یه‌كسان بوونی له خووله‌كی 55ـدا بۆ یانه‌ی لیۆن تۆمار كرد به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو تا وه‌ك یاریزان یارۆسلاف بلاشێل گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی بۆردۆـی له خووله‌كی 60ـدا تۆمار كرد كه‌چی یاریزانی به‌ڕازیلی كرێس له خووله‌كی 72ـدا گۆڵی یه‌كسان بوونی تۆمار كرد وه له دوا خووله‌كه‌كانی یارییه‌كه شه‌ڕێك له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌دی كرا وه له ئه‌نجامدا هه‌ردوو یاریزان فێرار جۆسێ و بینوا تریمۆلیناس له یانه‌ی بۆردۆ به كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه كه‌چی یاریزان ئه‌نتۆنیۆ ڕیڤیلێر له یانه‌ی لیۆن كرایه ده‌ره‌وه،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی لیۆن له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 59 خاڵ كه‌چی یانه‌ی بۆردۆ له پله‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت به كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ وه به هه‌بوونی یارییه‌كی دوا خراو.
yariga


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
