.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






له درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 33ـی خوولی لالیگاـی ئیسپانی یانه‌ی سیڤیلیه توانی به شێوه‌یه‌كی كاتی خۆی بگه‌ینێته پله‌ی چوارم دوای ئه‌وه‌ی توانی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی سپۆڕتینگ خیخۆن،،له‌سه‌ر یاریگای سانچێز بیزخوان وه به ئاماده‌بوونی زیاتر له 30 هه‌زار هانده‌ر یانه‌ی سیڤیلیه سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ست هێنا ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی چواره‌م،،سه‌ره‌تا یاریزانی مالی فریدریك عومه‌ر كانوتێ له خووله‌كی هه‌شته‌مدا گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی سیڤیلیهـی تۆمار كرد به‌ر ئه‌وه‌ی یاریزان مات بیلیچ ـی یاریزانی یانه‌ی سپۆڕتینگ به كاتی سوور له خووله‌كی 32 بكرێته ده‌ره‌وه و به‌مه‌ش ئه‌ركی یانه‌ی سیڤیلیه كه‌مێك ئاسانتر بوو به كه‌مبوونه‌وه‌ی یاریزانانی سپۆڕتینگ،،له گێمی دووه‌مدا یاریزانی به‌ڕازیلی لویس فابیانۆ له خووله‌كی 52ـدا گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد دواتر له خووله‌كی 79ـدا یاریزانی سپۆڕتینگ ئه‌نخێل دیاز به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه وه له دوای ئه‌وه به یه‌ك خووله‌ك یاریزان تۆرێس كالا گۆڵی سێیه‌م و كۆتایی تۆمار كرد،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سیڤیلیه به شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پله‌ی چواره‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 54 خاڵ كه‌چی یانه‌ی سپۆڕتینگ له پله‌ی 14 مایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ
yariga


له‌سه‌ر هێڵ نییه