.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















رووەك خۆری ئاسان نییە
خۆراكی رووەكی تەواو Total vegan diet كە هەموو مادە گرنگەكان لەخۆبگریت بە پێی پێویستی خۆراكیی رۆژانە، سوودی زۆری لە خۆپاراستن و چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی لە هەموو قۆناغەكانی ژیاندا هەیە، بۆ نموونە لە منداڵ، هەرزەكار، وەرزشوانان، هەتا بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەریش. یەكێك بۆ ئەوەی كە ببێتە رووەكی، دەبێ زانیاری باشی سەبارەت بە هەموو خۆراكە رووەكییەكان هەبێت و لە خۆراكی رۆژانەیدا هەموو مادە گرنگەكانی بە رێژەی پێویست هەبن، بەتایبەتی پرۆتین، چونكە جگە لە پاقلەی سۆیا هیچ بەروبوومێكی رووەكی دیكە نییە كە هەموو ترشە ئەمینییە پێویستەكان لەخۆبگرێت. هەتا ئەوانەی كە ماوەیەكی باشە بە تەواوی بوون بە رووەكی Veganism هێشتا لەوانەیە كە دوچاری هەندێك گرفتی پەیوەست بە مادە خۆراكییە گرنگەكان ببنەوە. بۆ نموونە كەمی ڤیتامین B12 و كەمی كانزای كالسیۆم، هەروەها بێ هێزی گشتی و بێ وزەیی، بۆرژان، جۆرێكی دڵتوندی. هەندێك كەس لەبەر هۆكاری وەكو بیروباوەڕ یان دەورووبەر و مەسەلە رۆحییەكان دەبنە رووەكی كە هیچ پەیوەندییەكی بە مەسەلەی خۆراكی رووەكی راستەقینەوە نییە وەكو ئەوەی كە لە كەسانی رووەكی راستەقینەدا بەدی دەكرێت كە تەنها مەبەستیان پاراستنی تەندروستییانە و پەیڕەوی هەموو وردەكارییەكانی خۆراكی رووەكی دەكەن. ئایا بە راستی تەندروستیی خەڵكانی رووەكی باشترە؟ ئەمە راستییەكە كە خەڵكانی رووەكی ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە كەمترە، هەروەها ئەگەری كێشی زیاد و قەڵەویشیان كەمتر لێدەكرێت، بەڵام ئایا هەموو ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ ببنە رووەكی دەتوانن بەتەواوی هەموو مادە گرنگە خۆراكییەكان بە بڕی پێویست بەبێ هیچ خۆراكێكی ئاژەڵی بۆ لەشیان دابین بكەن؟ ئەمە بێگومان هەرگیز مەسەلەیەكی ئاسان نییە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه