.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌گه‌ر پێشتر سلێمانی ده‌یگوت: من خزمه‌تی زۆرم كردووه، ئێستا ناتوانی وا بڵی خه‌ڵك كێشه بۆ من و له‌یلا
فه‌ریقی دروست دهكهنبهبهراورد له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه، تۆ زۆر باسی هونه‌ری كورد ده‌كه‌ی، ده‌كری بڵێی هونه‌ری كوردی كامه‌یه؟
ناسر ره‌زازی: هونه‌ری كوردی ده‌بێ هونه‌رێك بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی كوردی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر گوی له‌موزیكی عه‌ره‌بی و هێندی بگری، تێده‌گه‌ی ئه‌و مۆسیقایه هی چ نه‌ته‌وه‌یه‌كه، هه‌رچه‌نده ئێمه مۆسیقاكهمان شێوێندراوه و هونه‌ره‌كه‌مان توشی هه‌زار گێره و كێشه بووه، ته‌نیا به‌رگریمان له هونه‌ره‌كه‌مان كردووه، به‌ڵام نه‌مانتوانیووه خزمه‌تێكی ئه‌وتۆی بكه‌ین، كه شانله‌شانی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بدا. به‌ڵام هونه‌ری كوردی كامه‌یه؟ هونه‌ری كوردی ئه‌وه‌یه، كه بتوانی باس له ناوه‌ڕۆكی ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بكا، باس له ناوه‌ڕۆكی شاره‌ستانیه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بكا. ئێمه زۆر شتی وامان هه‌یه، وه‌ك گۆرانییه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و تاهیر تۆفیق و حه‌سه‌ن جزروای و كاوێس ئاغا و زۆری دیكه‌ش، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌ره شێوێندراوه.
كه‌واته به‌رای تۆ ده‌كری چه‌ند كاسێتێكی فۆلكۆر كۆبكرێته‌وه و وه‌ك ئه‌ساسی هونه‌ری كوردی كاری له‌سه‌ر بكری؟
ناسر ره‌زازی: قسه‌كه‌ت زۆر جوانه و ده‌كری ئه‌و كاره بكری، به‌ڵام تۆ ده‌بێ له‌سه‌رچی ئه‌ژماری بكه‌ی؟ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌ژماری بكه‌ی، كه زمانی كوردی خاوه‌ن پێنج زاراوه‌ی جیاوازه، كه‌لهوڕی، كرمانجی و هه‌ورامی كه زۆر كۆنن، موكریانی كه به‌هه‌ڵه پێیده‌ڵێن سۆرانی، پاشان زازاكی، هه‌روه‌ها لوڕی. ده‌كری ئه‌كادیمیایه‌كی بۆ دروست بكه‌ی، وه‌ك چۆن له‌به‌غدا كۆڕێكی زانیاریی كورد هه‌بوو، هه‌روه‌ها كۆڕێك بۆ موزیك دروست بكه‌ین، بۆ هونه‌ری گۆرانی، هه‌موویان كۆبكرێته‌وه و پاشان له‌سه‌ری ئیش بكه‌ی، چونكه چوارچێوه‌ی مۆسیقای كوردی بۆئه‌وه ده‌بێت، موزیكی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شی تێكه‌ڵ بكه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یری مۆسیقا و گۆرانیی كوردی بكه‌ین، گۆرانیی كوردی ده‌توانری له‌گه‌ڵ ئیتاڵی و یۆنانی و ئیسپانی تێكه‌ڵ بكری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی زه‌حمه‌ته، ته‌نیا سوودی لی وه‌ربگری و ئهرابێسكی لی دروست بكه‌ی باشه، له‌وه زیاتر هیچ شتێكی ترت پی ناكری. ئیشی ئه‌ره‌بێسك كراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كراوه، بۆیه ئه‌وكاته زۆر هاوارم كرد، وا مه‌كه‌ن، مه‌چن گۆرانیی فارسی بێنن و بیكه‌ن به‌كوردی، من ئێستا ناوی ئه‌و گۆرانیبێژانه ناهێنم، گۆرانیبێژی كوردی وا هه‌یه، ئێستا له‌ئه‌وروپا دانیشتووه و گۆرانیی فارسی دێنی و ده‌قاوده‌ق ده‌یكاته‌وه به‌كوردی و پاشان ده‌ینووسی ئاوازی خۆم یان فڵانه كه‌س. ئه‌وه كفره!!
ئاماژه‌ت بۆ ئه‌وه كرد، كه ده‌بێ ئه‌كادیمیایه‌ك هه‌بی و به‌زانستی ئیش له‌سه‌ر گۆرانییه كوردییه‌كان بكا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌ما و ئه‌ساسه عیلمیه له‌گۆرانیی ئهرشیڤكراوی كوردیدا نییه، بۆچی تۆ دایم باسی ئه‌وه ده‌كه‌ی، كه پێویسته گه‌نجه‌كان كاری هونه‌ری كوردی بكه‌ن؟
ناسر ره‌زازی: پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه، هونه‌ر دنیایه‌كی ئازاده، من نه‌هاتووم به‌زۆر داوایان لی بكه‌م و بهرهخنهش ئه‌و داوایه ناكه‌م، من تكایان لی ده‌كه‌م، بۆئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد میلله‌تێكی بنده‌سته، ئێمه ئه‌نفالكراوین، ئێمه هونه‌ر و خاكه‌كه‌مان ئه‌نفال كراوه، من پێموایه ده‌بێ كۆڕێك دروست بكری، كۆڕه‌كه‌ش كاری خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌سه‌ڵات بیكات. من نازانم دوو وه‌زاره‌تمان هه‌یه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ هونه‌ریان نه‌كردووه به‌پاشكۆی خۆیان؟ ده‌بێ ئه‌وه بخرێته سه‌ر یه‌كێكیان، چونكه هونه‌ر تاكو ئێستا نازانری له‌سه‌ر چ وه‌زاره‌تێكه. له‌ئێران وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر هه‌بوو، واتا هونه‌ریان خستبووه پاڵ فه‌رهه‌نگ، لێره ده‌بێ ئه‌و كاره بكری، ئه‌و گۆرانیانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی كۆبكرێنه‌وه، پاشان هه‌ر ده‌مانێك به‌كارت هێنا، به‌شێوه‌یه‌كی وا زیندووی بكه‌یته‌وه، كه به‌كه‌ڵكی ئه‌مڕۆ بی، تۆ ده‌زانی ئه‌مڕۆ گه‌نجه‌كان كه‌م گوی ده‌گرن لهناسری ره‌زازی و حه‌سه‌ن زیره‌ك و گۆرانیبێژانی كۆن، چونكه گه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆ حه‌زیان لهریتمه، دنیاكهش دنیای ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیایه. ئه‌ی ئه‌مریكا به‌چی بووه‌ته زلهێزی دنیا، خۆ ته‌نیا به‌چه‌ك نه‌بۆته زلهیز، به‌ڵكو به‌چوار مایكل جاكسۆن و به‌و هه‌موو فیلمانه‌ی كه دنیای داگیر كردووه، به‌كه‌لتوور ئه‌و كاره‌ی كردووه. ئێمه ده‌بێ فریای ئه‌وه بكه‌وین، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و ویستی گه‌نجه‌كانیشمان بین، به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌وه نه‌كراوه.
لهچاوپێكهوتنێكتدا گوتبووت "هونه‌ر له‌سلێمانی له‌دایك ده‌بێ و له‌هه‌ولێر ده‌مری". بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌ت كرد، ئایا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ت ماوی؟
ناسر ره‌زازی: ئه‌وه كێشه‌یه‌كی كۆن بوو، كێشه‌كه‌شیان گه‌وره كرد، ئه‌وه وه‌ك ده‌سته‌واژه و میسال و مه‌ته‌ڵۆك دروستكرا، كاتێك خه‌ڵك خۆشه‌ویستی و عه‌تفی به‌رامبه‌ر به‌شتێك ده‌بێ، تۆزێك گه‌وره‌ی ده‌كاته‌وه، ده‌نا من ئه‌مڕۆ وای بۆ ناچم هه‌ولێر وابی، ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یر بكه‌ی، باشترین كۆڕی موزیك له‌هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر پێشتر سلێمانی ده‌یگوت: من خزمه‌تی زۆرم كردووه و گروپی باشم تێدایه، ئێستا ناتوانی وا بڵی، چونكه له‌دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركووك و شاره‌كانی تریش كۆڕی مۆسیقای باش سه‌ریان هه‌ڵداوه.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا باست كرد، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ت هه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌و ستایله‌ی كه تۆ به‌عه‌ره‌بی ناوی ده‌به‌ی، به‌ڵام دڵنیا ره‌زازی كچت به‌هه‌مان ئه‌و ستایله گۆرانی گوتووه؟
ناسر ره‌زازی: دڵنیا گۆرانیبیژ نه‌بوو، كاتێ مه‌رزییه كۆچی دوایی كرد، ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه مابوویه‌وه، وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌دایكی ته‌واوی كرد، چونكه ئیشه‌كان كرابوون، ئه‌ویش ناچاربوو بڵاوی بكاته‌وه، ده‌شیزانی كه عه‌ره‌بییه، به‌ڵام با ئه‌وه بزانی دڵنیا ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ستبكاته‌وه به‌كاری هونه‌ری، ده‌ڵی من ئیشی وا ناكه‌مه‌وه، وه‌ك خۆت ده‌زانی باخان و ئه‌یوب عه‌لی و هێندیكهش تائه‌و جێگایه‌ی من بیزانم، چه‌ندین له‌و گۆرانیبێژانه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و گوتیان ئێمه ئه‌و ئیشانه دووپات ناكه‌ینه‌وه، واتا ده‌قاوده‌ق گۆرانیی عه‌ره‌بی ناكه‌ین به‌كوردی، به‌ڵام ئه‌ره‌بیسك قهیناكا، كه خۆشم حه‌زم لهئهرهبێسكه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی جوان و رێك‌وپێك.
به‌ڵام مه‌رزییه فه‌ریقی گۆرانیبێژ بوو، ئه‌ی چۆن قبووڵی ئه‌وه‌ت كرد، خێزانه‌كه‌ت ئه‌و گۆرانیانه بڵێت، كه تۆ به‌عه‌ره‌بیان ده‌زانی؟
ناسر ره‌زازی: ئه‌وكاته ئێمه كێشه‌مان هه‌بوو، هه‌ندی شت هه‌یه ناكری ئینسان بڕواته سه‌ری و باسی بكا، ئه‌وكاته‌ش كه مه‌رزییه ده‌ستی كرد به‌و گۆرانیانه من دڵكاو (رازی) نه‌بووم، پێمگوت: پیمخۆش نییه ئه‌و گۆرانییانه بڵێی، چونكه له‌داهاتوودا لێی په‌شیمان ده‌بیته‌وه، به‌ڵام ئیتر خوا وایكرد، ئه‌و كۆچی كرد و دڵنیاش وه‌ك رێزێك بۆ دایكی ئه‌و گۆرانیانه‌ی تۆمار كرد.
ئه‌ی ده‌گوتری بڕیاربوو له‌یلا فه‌ریقی گۆرانییه‌كانی خوشكی ته‌واو بكا، به‌ڵام تۆ به‌وه رازی نه‌بووی، بۆچی؟
ناسر ره‌زازی: نه‌خێر وانییه، ئه‌وكات له‌یلا داوایه‌كی وای له‌من كرد و منیش رازی بووم، به‌ڵام كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دڵنیا و چه‌ند كه‌سێكی تر گوتیان ده‌بێ دڵنیا گۆرانییه‌كان ته‌واو بكا، منیش رۆچوونم تێدا نه‌كرد.
وه‌ك باس ده‌كری، تۆ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ل له‌یلا فه‌ریقی نییه، خاڵی تێكنهگیشتنی نێوانتان چییه؟
ناسر ره‌زازی: دوای كۆچی دوایی مه‌رزییه نێوانمان نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك (ئێران) ـی هاوسه‌رم ده‌یزانی، له‌شوێنێك یه‌كترمان بینیووه و چاكوچۆنیشمان كردووه و ئێستاش دڵنیا و منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ له‌یلا خان و خاڵیان پێوه‌ندییان هه‌یه، ئه‌وه خه‌ڵك ئه‌و قسانه دروست ده‌كا، ده‌نا من هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ له‌یلا فه‌ریقی نییه، من رێزم بۆی هه‌یه، ئه‌و وه‌ك گۆرانیبێژیكی كچ یان ژن، هه‌میشه گوتوومه و ئێستاش ده‌یڵێم ده‌نگی خۆشه و سه‌ركه‌وتووه.
له‌كاتی كۆچی مه‌رزییه‌ی فهریقییدا تۆ گوتت، "به‌نه‌مانی مه‌رزییه له‌گۆرانیی گوتن دهڕهوێمهوه"، به‌ڵام تائێستا تۆ به‌رده‌وامی له‌كاری هونه‌ری و ژنی تازه‌شت هێنایه‌وه، كه زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندان پێیان وایه له‌به‌رامبه‌ر مه‌رزییه‌دا بێوهفابووی؟
ناسر ره‌زازی: له‌كاتێكی ئاوهادا نه‌ك هه‌ر من، به‌ڵكو هه‌ر ئینسانێكی دیكه له‌ناو بارودۆخ و له‌ناو هه‌لومه‌رجێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه ئاگای له‌هیچ شتێك نییه، ئه‌وه راسته من قسه‌ی وام كردووه، ناڵێم ئه‌وه قسه‌ی من نییه، به‌ڵام ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه، خۆ تۆ ناكری هاوسه‌ره‌كه‌ت یاخود كه‌سێكی نزیكت بمری، تۆش خۆت بكوژی، تازه مه‌زرییه چوو، منیش بڕۆم؟ نه‌خێر ناكری، من وه‌ك گۆرانیبێژێك تائه‌وكاته‌ی توانام هه‌بی، كاری هونه‌ری ده‌كه‌م.
سه‌باره‌ت بهبێوهفایی منیش، خه‌ڵك مافی خۆیانه به‌هه‌ر جۆرێ بیربكه‌نه‌وه. باشه من پرسیارێك ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ژنم نههێنابایهوه، خه‌ڵك چۆن بیری ده‌كرده‌وه؟ كه‌سێك ده‌هات یارمه‌تی من بدا، كه‌سێك ده‌هات له‌گه‌ڵ مندا بژی و یارمه‌تیم بدا، (ئێران) ـی هاوسه‌ری ئێستام، ئه‌ویش وه‌ك من مێردی له‌ده‌ستداوه، گۆرانیبێژیكی ناودارم و به‌رده‌وام میوانم هه‌یه و خه‌ڵك ده‌ناسم، ناتوانم واز له‌ژیان بێنم. نه ئه‌و مێرده‌كه‌ی له‌بیر ده‌كا، نه من مه‌رزییه له‌بیر ده‌كه‌م، ئه‌و له‌مێرده‌كه‌ی منداڵی هه‌یه و منیش لهمهرزییه منداڵم هه‌یه، چۆن ده‌توانین له‌بیریان بكه‌ین، ئه‌وه زامێكه له‌جه‌سته‌ماندا، هه‌تا ماوین هه‌ر له‌گه‌ڵماندایه.
پێشتر جیاله‌وه‌ی پێشمه‌رگه بووی، به هونه‌ریش سیاسه‌تت ده‌كرد، بۆچی ئێستا ئه‌و روحیه‌ته شۆڕشگێرییه له‌تۆدا نابینری، به‌تایبه‌ت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه خۆت خه‌ڵكی ئه‌وێی، سروود بۆ ریفراندۆم و ئازادی باشوور ده‌ڵێی، به‌ڵام سروود بۆ مه‌هاباد و رۆژهه‌ڵات ناڵێی؟
ناسر ره‌زازی: هه‌ڵبه‌ته ئیشم كردووه و گیانه شۆڕشگێڕیهكهشم تێداماوه، به‌ڵام په‌رۆشم، به‌داخه‌وه حیزبه‌كانی ئێمه كارێكیان كرد، هه‌موویان دابه‌ش بوون. له‌كوردستانی بنده‌ستی ئێران كۆمه‌ڵه بوو به‌چوار پێنج به‌ش، حیزبی دیموكرات بوو به‌دوو به‌ش، یه‌كێتی شۆڕشگێڕان بوو به‌دوو به‌ش، خه‌بات بوو به‌دوو به‌ش، بۆچی؟ من ده‌ڵێم ئه‌وانه ده‌بێ نه‌ته‌وه‌یی بن، هه‌ندێكیان نه‌ته‌وه‌یی نین، یان ده‌توانم بڵێم هه‌موویان ته‌واو نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون، بۆچی؟ بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه وه‌ك دوو حیزبی گه‌وره له‌لای ئێمه، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتیاندا لانیكه‌م بیانتوانیبایه له‌ماوه‌ی خه‌باتی 30 ساڵدا پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یان بۆ كوردستانی رۆژهه‌ڵات دانابایه، ئێستا حاڵمان ئه‌وه نه‌ده‌بوو، ئه‌و هه‌موو دۆڵ و ده‌شت و لادێ و شاریان به‌ده‌سته‌وه بوو، نه‌یانتوانی هیچ بكه‌ن، شه‌ڕی براكوژی نێوان ئه‌و دوو حیزبه بوو به‌گه‌وره‌ترین كێشه له‌لای ئێمه، ئه‌گه‌رنا روحیه‌تی شۆڕشگێڕم هه‌ر ماوه، به‌ڵام راسته ده‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه‌ی ئێره رزگار كراوه و نووریی چاوی هه‌موومانه، تا سروودێكم بۆ رۆژهه‌ڵات گوتبی، دوو سروودم بۆ باشوور گوتووه.
ده‌گوتری ئه‌و ژیانه‌ی كه یه‌كێتی له‌دوكان بۆی دابینكردووی، به‌بی مهقابیل نییه، ئه‌و مهقابیلهی تۆ بۆ یه‌كێتی چییه؟
ناسر ره‌زازی: هیچ شتێكی وانییه، تائێستا نه نهشیدێكم بۆ یه‌كێتی گوتووه، نه گوتوومه بژی مام جه‌لال، به‌ڵام من له‌كۆنه‌وه واتا له‌ساڵی 1977ـه‌وه ده‌یانناسم. نه ئه‌وان چاوه‌ڕوانییه‌كیان له‌من هه‌بووه، نه‌منیش چاوهڕێیهكم له‌وان بووه، كاتێ ئه‌وان له‌شاخ بوون، ئێمه یارمه‌تیمان داون، ئێستاش ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن، له‌سه‌ریانه یارمه‌تیمان بده‌ن، ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌وان بۆیان دابینكردووم، سوپاسیان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه من چیم بكردایه، تۆ له‌شوێنێك دابنیشی و خانوو و سه‌یاره و مووچه‌ت هی ئه‌وان بێت، ئه‌وه كه‌م نییه، ئه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ من نه‌كرد؟ ئه‌وه هه‌قی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بوو، نه‌ك حیزب.
ئه‌ی بۆچی به‌رده‌وام دوو پاسه‌وانت له‌گه‌ڵه، هیچ كێشه‌یه‌كت هه‌یه، تا له‌ژیانی خۆت بترسی؟
ناسر ره‌زازی: ئێمه له‌گه‌ڵ كوردی باشوور هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، به‌ڵام من دوژمنی گه‌وره‌م هه‌یه، دوژمنی گه‌وره‌ی من داگیركه‌رانی كوردستانه، با راست و ره‌وان پێت بڵێم: ئێمه زۆر جار كه میوانمان دێت، به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵات كاتێ خواردن دێنن، خۆشك و برا و كه‌سێكی زۆر نزیك و ئاشنا نه‌بێت، ده‌م له‌و خواردنه ناده‌ین و هه‌مووی فڕێده‌ده‌ین، دوور نییه سبه‌ینی ده‌رمانێكمان بۆ بخه‌نه ناو شتێك، پاشان من له‌گه‌ڵ كوردی باشوور یه‌ك تۆز كێشه‌م نییه، به‌ڵام من له‌ودیو ده‌ترسم، هه‌روه‌ها ئه‌و پاسه‌وانانه من دابینم نه‌كردووه، من میوانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌م و ئه‌وان بۆ منیان دابین كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌یانی كێشه‌یه‌ك بۆ من دروست بی، یان من بكوژن، ئابڕووی یه‌كێتی ده‌چی، بۆیه ئه‌وان پاسه‌وانیان بۆ من داناوه.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش هةر بزيت كـيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه