❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاریزانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌یاریه‌که‌ی ئه‌نته‌ردا 10 کیلۆ مه‌تر که‌متر ڕایان کردووه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-22 14:40:34

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

یاریزانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌یاریه‌که‌ی ئه‌نته‌ردا 10 کیلۆ مه‌تر که‌متر ڕایان کردووه

دۆڕاندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی چامپیۆن لیگدا ئه‌و دۆڕاندنه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی لێدوان و سه‌رنج ڕاکێشانی زۆرێك له‌ شاره‌زایان و ڕۆژنامه‌ وه‌رزشیه‌کان، چی هۆیه‌ك له‌ پشت دۆڕاندنه‌ گه‌وره‌یه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ ؟ که‌ بۆیه‌که‌مینجار له‌م وه‌رزه‌دا به‌و ئه‌نجامه‌ قورسه‌ بدۆڕێت.

هه‌ندێك پێیان وایه‌ هۆیه‌که‌ی باشی یاریزانه‌کانی ئه‌نته‌ر میلان و هه‌ندێكیش هۆیه‌که‌ی ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ بۆ هیلاکی یاریزانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌هۆی سه‌فه‌رکردنێکی درێژ به‌ پاس بۆ میلان و هه‌ندێکیش هۆیه‌که‌ی ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ وورد‌ی جۆسۆ مۆرینۆی ڕاهینه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ هه‌ندێکیش هۆیه‌که‌ به‌ شتی تره‌وه‌ ده‌به‌سنه‌وه‌ به‌ڵام رۆژنامه‌ی مارکا به‌شێوه‌یه‌کی بیرکاریانه‌وه‌ ئه‌ندازیاری وورد ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی داوه‌.‌

به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ووردی رۆژنامه‌ی مارکا یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن که‌له‌لایه‌ن ڕاهینه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ پێپ گواردیۆلاوه‌ پێیان ڕاسپێراوه‌.

به‌ پێی وورده‌کاریه‌که‌ی مارکا یاریزانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ نزیکه‌ی 10 کیلۆ مه‌تر که‌متر له‌ یاری یانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌رسیناڵ ئه‌نجامیان دابوو که‌متر ڕایان کردووه‌ . له‌کاتێکدا له‌ یاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان 104.11 کیلۆمه‌تر ڕاین کردووه‌ به‌ڵام له‌ یاری یانه‌که‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا 113.91 کیلۆمه‌تر ڕاین کردووه‌.

مارکا هۆی دۆڕاندنه‌که‌ بۆ که‌می جوله‌ی یاریزانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ نه‌یان توانیوه‌ بگه‌نه‌ ئاستی پێویست و یاریگا داگیر بکه‌ن وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان .

پێنج یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاریه‌که‌ی ئه‌نته‌ر میلاندا که‌متر  له‌ یاری یانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌رسیناڵ جوله‌یان کردووه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

دانێڵ ئه‌لفیس : -1.11 کیلۆ مه‌تر

بۆسکێت : – 1.64 کیلۆ مه‌تر

زابی : – 1.24 کیلۆمه‌تر

پێدرۆ : – 1.36 کیلۆ مه‌تر

ئیبراهیمۆفیچ : – 1.87 کیلۆ مه‌تر

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ لێدوانێکیدا پێپ گواردیولا ووتی ” ئێمه‌ نه‌مان توانی وه‌کو پێویست له‌ ناویاریگادا ڕابکه‌ین ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رگری هێڵی به‌رگری  و یاریزانانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانه‌وه‌ بوو “.

yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net