❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "كاكا" میوه‌یه‌كه‌ وه‌ك هه‌نگوینی‌ ساغه‌ .. چه‌ندین سودی هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-22 16:50:41

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

"كاكا" میوه‌یه‌كه‌ وه‌ك هه‌نگوینی‌ ساغه‌ .. چه‌ندین سودی هه‌یه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-eb75e0d757.jpg

كاكا یان خه‌رمه‌ میوه‌یه‌كی‌ به‌تام و جوانه‌ و ره‌نگێكی‌ پرته‌قاڵی هه‌یه‌، كاتێك ته‌واو پێده‌گات ده‌بێت به‌پارچه‌یه‌ك هه‌نگوینی ساغ، میوه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست و وڵاتانی عه‌ره‌بی بوونی‌ نییه‌، به‌ڵام له‌زۆرینه‌ی‌ سۆپه‌رماركێته‌كانی‌ باكوری‌ له‌نده‌ن ده‌ستده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت دوكانه‌ توركی‌ و چینی و ئێرانی‌ و ئاسیاییه‌كان.
میوه‌ی‌ خه‌رمه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پرۆتین و شه‌كری كڵوكۆز "كاكی"یشی پێ ده‌وترێت، به‌ئینگلیزیش پێی‌ ده‌وتریت "بیرسیمۆن"، یۆنانیه‌ كۆنه‌كان به‌ خواردنی‌ خوداكانیان زانیوه‌، واپێده‌چێت بنه‌ڕه‌تی‌ ناوه‌كه‌شی بۆ وشه‌ی‌"خورمالو"ی‌ فارسی بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌واتای‌"خۆرما- قۆخ" دێت.
كاكا یان خه‌رمه‌ چه‌ندین جۆری‌ هه‌یه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جیهاندا هه‌یه‌، شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌سڵه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چین و دواتر له‌چینه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ وڵاتانی‌ تری‌ ئاسیاو ئینجا ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌ سه‌ده‌ی‌ هه‌ژده‌هه‌مدا.
داری‌ خه‌رمه‌ یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ داره‌ به‌هێزه‌كان له‌جیهاندا، له‌ئه‌مریكاش ده‌چێندرێت به‌مه‌به‌ستی‌ سوود وه‌رگرتن له‌داره‌كه‌ی‌. خه‌رمه‌ی‌ ژاپۆنیش به‌باشترین جۆره‌كانی‌ ئه‌و میوه‌یه‌یه‌ له‌جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت.
میوه‌كه‌ بۆنێكی‌ خۆشی هه‌یه‌و به‌كارده‌هێنرێت بۆ خواردن دوای‌ ووشكردنه‌وه‌ی‌، له‌پیشه‌سازی‌ بۆن و ده‌رمان و سارده‌مه‌نی به‌كارده‌هێنرێت..داری میوه‌كه‌ی‌ به‌هه‌مان قه‌باره‌ی‌ داری لیمۆو پرته‌قاڵه‌،زۆرجار خه‌رمه‌ ته‌نها وه‌ك میوه‌یه‌ك ئاسایی یان ووشكراوه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌ژاپۆن، وه‌كو شه‌ربه‌تیش ده‌خۆرێته‌وه‌و له‌مه‌تبه‌خ و چێشتخانه‌ ئاسیایی‌ و هیندیه‌كان  به‌كارده‌هێنرێت..له‌كۆریا بۆ دروستكردنی‌ مه‌شروبات و سركه‌ به‌كارده‌هێنرێت، زۆر سودمه‌ندیشه‌ بۆ ته‌ندروستی‌. كۆریه‌كان گه‌لای میوه‌كه‌ش بۆ دروستكردنی‌ چای به‌كاردێنن، زۆر وڵاتی تریش وه‌كو شیرینی به‌كاری ده‌هێنن.
دكتۆر "محه‌مه‌د حوفی" مامۆستای‌ زانستی‌ خۆراك له‌زانكۆی‌ "عێن شه‌مس"ی‌ میسر ده‌ڵێت" خه‌رمه‌ یان كاكا مرۆڤ به‌دور ده‌گرێت له‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و پارێزگاری له‌له‌شی مرۆڤیش ده‌كات به‌رامبه‌ر چه‌ندین نه‌خۆشی.
حوفی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ریشاڵه‌كانی‌ خه‌رمه‌ له‌ ریشاڵی‌ سێو زیاتر سوودمه‌نده‌ بۆ ته‌ندروستی‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كۆلیسترۆڵ له‌خوێن و جوله‌ی‌ ناو ریخوڵه‌ش رێكده‌خات و پارێزگاریش له‌تووشبوون به‌ لووی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌كات و كۆنترۆلی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كریش له‌خوێندا ده‌كات.
به‌هه‌ر حاڵ میوه‌ی‌ خه‌رمه‌ له‌هه‌موو روویه‌كانه‌وه‌ به‌سوده‌ هه‌ر له‌ته‌ندروستی‌، تا خواردنی له‌به‌ر خۆشی و به‌تامی، هه‌روه‌ها سوود له‌ داره‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گیرێت له‌به‌ر به‌هێزی‌.. گه‌ڵاكانیشی به‌كار ده‌هێنرێت بۆ دروستكردنی‌ چای، زۆرجاریش ده‌كرێت به‌مه‌شروب و سركه‌ش.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net