.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









زۆما: مۆندیال ده‌به‌ینه‌وه.

یاكوب زۆما كه سه‌رۆكی ئه‌فه‌ریقای باشوره، به‌دڵنیاییه‌وه له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له توانایدا هه‌یه مۆندیال بباته‌وه.
سه‌رۆك له میانه‌ی ئاهه‌نگێكدا كه به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی 50 رۆژ له ده‌ستپێكردنی مۆندیال له هه‌رێمی كیمبریلی باكوری رۆژهه‌ڵاتی وڵات سازكرابوو، رایگه‌یاند "خۆئاماده‌كردنی تیپی "باڤانا باڤانا" زۆر تۆكمهیهو زۆر متمانه‌م پێیانه، داوا له‌هانده‌رانی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م، كه پتشگیریان بكه‌ن، مۆندیال بۆ یه‌كه‌م جاره گه‌یشتوه‌ته كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا مه‌هێڵن بچێته ده‌ره‌وه".
زۆما وتیشی "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌رازیل لۆلا داسیلڤا گره‌ومان كردووه كه یاری كۆتایی مۆندیال له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فه‌ریقای باشور‌و به‌رازیلدا ده‌بێت كه له‌یاریگای سۆكهر سیتی ئه‌نجام ده‌درێت".
زیاتر دهدوێتو ده‌ڵێت "باش ده‌زانین هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تیپێكی زۆر چاكه، به‌ڵام له‌م یارییه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌دۆڕێن، داواش له هانده‌ران ده‌كه‌م ده‌نگیان یه‌كخه‌ن، به‌ناوی میله‌ته‌وه، پشتگیری باڤانا باڤانا بكه‌ن".
باڤانا باڤانا واته كوڕه‌كان كه مه‌به‌ست هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فه‌ریقای باشوره، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه دووه‌م لاوازترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی 2010 یه له روی ریزبه‌ندی فیفاوه، كه له‌پله‌ی 88 دایه، له‌پاش ئه‌میش هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باكور دێت، كه له پله‌ی 105 دایه.
هه‌ڵبژارده‌كه كامپێكی راهێنانی له‌به‌رازیل ئه‌نجامداوه‌و ئێستاش له ئه‌ڵمانیان، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش كه كارلۆس ئه‌لبه‌رتۆ پارێرای به‌رازیلیه، ره‌خنه‌ی توند له‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فه‌ریقای باشور دهگرێتو رایی وایه كه یاری دۆستانه‌ی كه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌كه رێكده‌خه‌ن.
ئه‌فه‌ریقای باشور له‌میانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كانی منۆدیال كه 8 كۆمه‌ڵه‌ن، له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدایه به‌هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نساو ئۆرۆگوایی‌و مه‌كسیك، یه‌كه‌م یاری مۆندیالیش ئه‌مان ده‌یكه‌ن، رۆژی 11/6 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك.
"ئـاويَنـةسپۆرت"
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه