.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ئایه دروسته ئاوات خواستن به مردن و داواکاردنی؟ وه ئه‌گه‌ر دروست بێت چ کاتێک دروسته؟
صه‌حابی به‌ڕیز (ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک (ر.ض)) ده‌گێڕێته‌وه له پێگه‌مبه‌ری خواوه (ص) که‌فه‌رموویه‌تی (هه‌رگیز ئاوات به‌مردن مه‌خوازن کاتێک ناخۆسی و ناڕه‌حه‌تیدان به‌سه‌ردا دێت.)
که‌واته ئاواتخواستن به‌مردن ، سه‌ره‌تا قه‌ده‌غه‌ی کردووه چونکه سێ زیانی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ ئادهمیزه:
1- ئاده‌میزادی خاوه‌ن باوه‌ڕ بمرێت کۆتایی به‌هه‌موو کرده‌وه‌کانی دونیادێت و نامه‌ی هه‌موو کرده‌وه‌کانی ده‌پێچرێته‌وه تاکو ڕۆژی دوایی ، وه‌کو لهفهرمودهکهی (ئه‌بو هوره‌یره‌دا (ر.ض) ) هاتووه که گێڕاویه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوداوه ، پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمویه‌تی : هیچ یه‌کێک له ئێوه ئاوات به‌مردن نه‌خوازێت پێش ئه‌وه‌ی بگاته لای، چونکه هه‌ریه‌کێک له ئێوه گه‌ر بمرێت کۆتایی به کرده‌وه‌کانی دێت و وه باوه‌ڕدار تا ژیانێکی درێژتر به‌سه‌ر به‌رێت له دونیادا خێر‌و چاکه‌ی زیاتر ده‌بێت.
2- ئه‌گه‌ر ئێمه داخوازی مردن بکه‌ین ئه‌وا دوو شتی چاکمان له‌ده‌ست ده‌چێت ، که ئه‌ویش زیادکردنی کاره چاکه‌کانه یاخود سڕینه‌وه‌ی کاره خراپه‌کانه ، چونکه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌ن درێژیدا ئادهمیزهد کرده‌وه‌و ڕه‌فتاری چاکه زۆر ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خراپه کاریش بێت په‌شیمان ده‌بێته‌وه و دونیای بۆ ده‌رده‌که‌وێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره وه‌ک پێغه‌مبه‌ر خوا (ص) ده‌فه‌رموێت : هیچ که‌سێکتان ئاوات نه‌خوازێت به‌مردن چونکه ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر چاکه کاربێت ده‌گونجێت چاکه‌کانی زیاتر بکات ، وه‌ئه‌گه‌ر خراپه کاربێت ده‌گونجێت ته‌مه‌نێکی درێژ بباته سه‌ر و بگه‌ڕێته‌وه بۆلای خوا‌و واز له‌خراپه‌کاری بهێنێت ، ..وه‌هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌خاڵه‌کانی تر که پێغه‌مبه‌ر (ص) قه‌ده‌غه‌ی کردووه ئه‌وه‌یه که ده‌فه‌رموێت: هه‌رگیز ئاوات به‌مردن مه‌خوازن چونکه ناڕه‌حه‌تی ( مطلع) زۆر سه‌خته وه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری موسوڵمانان ، ته‌مه‌ن درێژیه‌تی چونکههیوا وایه خوای گه‌وره له‌کۆتایی ته‌مه‌نیدا ماوه‌ی بدا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆلای خوا په‌رستنه‌که‌ی پێببه‌خشێت.
3- داوانه‌کردنی مردن ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه که‌ته‌مه‌ن درێژ خاوه‌نی پله‌یه‌کی به‌رز دهبێتلای خوای گه‌وره وه پاداشتێکی یه‌کجار گه‌وره‌شی به‌ده‌ست ده‌که‌وێت له به‌هه‌شتدا (إنشاءالله) ، صه‌حابی به‌رێز (أبو بکری صدیق (ر.ض) ده‌فه‌رموێت پیاوێک پرسیاری کرد له پێغه‌مبه‌ر (ص) وتی : له‌ناو موسوڵماناندا کێ زیاتر باشه لای خوای گه‌وره ؟ پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمووی : ئه‌وکه‌سه‌یه که ته‌مه‌نێکی درێژی بردبێته سه‌ر له ژیاندا وهکردهوهو ڕه‌فتاریشی باشبووبێت) .. وه‌پرسیار کرا کام له‌خه‌ڵکان خراپتره؟ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی که‌ته‌مه‌نی درێژبێت و کرده‌وه‌ی خراپ بێت .. وه‌هه‌رگیز عیباده‌تی که‌سێکی ته‌مه‌ن 80 ساڵه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌دا ناچنه ڕێزی یه‌ک ته‌رازووه‌وه ، ته‌مه‌نیش بۆ ئاده‌میزادی خاوه‌ن باوه‌ڕ تا درێژتربێت چاکتره ...
وهلهڕیوایهتێکی تردا له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) ده‌فه‌رموێت : هیچ که‌سێک چاکتر نییه لای خوا له ئاده‌میزادێکی خاوه‌ن باوه‌ڕ که له ئیسلامه‌تیدا ته‌مه‌نێکی درێژی بردبێت سه‌ر ، له‌به‌ره سێ شت له‌به‌ر ئه‌وهه‌موو ( سبحان الله ، الحمد لله و الله أکبر لا إله إلا الله ... )ی که‌وتویه‌تی له‌ته‌مه‌نێکی درێژیدا ئه‌وه وایلێکردووه ، که‌چاکترین که‌س بێت له‌نێوان برایانی خۆیدا .
وه‌باشترین فه‌رمووده بۆ ئێمه که‌به‌ڕاستی ئامۆژگارییه‌کی کاریگه‌ر بێت بۆ ته‌مه‌ن درێژی فه‌رمووده‌که‌ی (طلحة) یه (ر.ض) که‌خۆی ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت ، دووبرا هاتن له هۆزی (بلی) له‌ناوچه‌ی (قضاعة) که‌عه‌ره‌ب بوون له نزیک ڕۆمه‌کانه‌وه بوون ده‌فه‌رموێت هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (ص) وهههردووکیان موسوڵمان بوون یه‌کێکیان زیاتر به‌ندایه‌تی ده‌کرد ئه‌وه‌ی که زیاتر به‌ندایه‌تی و چاکه‌کردنی ده‌کرد له غه‌زایه‌کدا شه‌هید بوو ، براکه‌ی تری که به‌ندایه‌تی و چاکه‌ی که‌متر بوو له‌برا شه‌هیده‌که‌ی دوای ئه‌و به یه‌ک ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر به‌سه‌ربرد و وه‌فاتی کرد ، (طلحة) ده‌فه‌رموێت : من بینیم له‌خه‌ودا له‌به‌رده‌رگای به‌هه‌شتدا بووم فریشته‌یه‌ک ڕێگه‌ی دا به براکه‌ی تری که ساڵێک دوای شه‌هیده‌که مردبوو بچێته ژووره‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌ک هاته‌وه‌و ڕێگه‌ی دا بهشههیدهکهو ئه‌ویش چووه ژووره‌وه‌و وه‌دوای ئه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆلای من و وتی بگه‌ڕێوه ئێستا نۆبه‌ی تۆ نه‌هاتووه بێیته ژووره‌وه ده‌فه‌رموێت که ژۆژ بۆوه (طلحة) ئه‌م خه‌وه‌ی گێڕایه‌وه بۆ هاويلهکانی ئه‌وانیش زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو ، که‌سێکی عیباتهتکار له غه‌زادا شه‌هید بووه ، به‌ڵام کهبراکهی تری عیباده‌تی زۆرنهبووهو شه‌هیدی به‌نسیب نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که‌ساڵێک دوای ئه‌و ته‌مه‌نی به‌سه‌ربردووه به‌چاوی خۆی چۆن له‌خه‌ودا بینی پێش برا شه‌هیده‌که‌ی که‌وتووه بۆناو به‌هه‌شت.
هه‌واڵ گهیشهتهوه بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمووی: ئایا ئه‌و برا مردووه‌ی که‌ساڵێک دوای ئه‌و مرد ، ئایا دوای شه‌هید بوونی ئه‌و مانگی ڕه‌مه‌زانی نه‌گرت وه شه‌ش هه‌زار ڕکات نوێژی نه‌کرد وه ( ئه‌وه‌ند و ئه‌وه‌ند ) ڕکات سونه‌تی نه‌کرد ؟ ئه‌و پله به‌رزی و جیاوازیه‌ی نێوان ئه‌و دوو برایه وه‌ک جیاوازی دووری نێوان زه‌وی و ئاسمان وایه .. !)
وه هه‌روه‌ها له ڕیوایه‌تێکی تردا (سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاس (ر.ض) )ده‌فه‌رموێت : دوو برا هه‌بوون له‌زه‌مانی پێغه‌مبه‌ردا (ص) یه‌کێکیان زۆر چاکتر بوو له‌وی تریان ، ئه‌وی که زۆر چاکتربوو مرد ، براکه‌ی تری له‌دوای ئه‌و به 40 رۆژ ئه‌ویش مرد ، وه‌کاتێک باسیئهو دووبرایه بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص) کرا ، فه‌رمووی : ئایا ئه‌و برایه‌ی تری که دوای 40 رۆژ وه‌فاتی کردووه نوێژی نه‌ده‌کرد؟ وتیان به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمووی ئێوه نازانن ئه‌و نوێژه چه‌ند پله‌ی ئه‌و برایه‌ی به‌رزکردۆته‌وه له‌برا پێشوه‌که‌ی تری ، به‌مشێوه‌یه ده‌رکه‌وت که ئاوات خواستن به‌مردن چاکنییه بۆ مۆسوڵمانان چونکه تابژی خوای گه‌وره پشت‌و په‌نای بێت و ڕێنموی بکات و سه‌رکه‌وتوی بکات ئه‌وکه‌سه پله‌ی به‌رزو چاکتر بهۆخۆی مسۆگه‌ر ده‌کات بۆ قیامه‌ت به‌ڵام له‌هه‌ندێ کاتی دژوار‌دا که موسوڵمان بترسێت توشی فیتنه‌ی واببێت که ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئاین و بیر‌و باوه‌ری بێگومان ئه‌و که‌سه مردنی چاکتره له‌وه‌ی که ئاین و باوه‌ڕی له‌ده‌ست بدات بۆیه یه‌که‌م که‌س که‌داوای مردنی کرد پێغه‌مبه‌ر یوسف بوو (علیه سلام ) دوای ئه‌وه‌ی که‌خوای گه‌وره به‌و پله‌و پایه‌ی گه‌یاندبوو وه له کۆتایه‌کانی ژیانیدا داوای‌کرد و فه‌رمووی ، وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌ی داهێةهری زه‌وی و ئاسمانه‌کان تۆ پشت و په‌نامی له دونیا‌و قیامه‌تدا بممرێنه به موسوڵمانی وبمگهیهنه به کاروانی پیاو چاکان .
هه‌روه‌ها دایکی به‌ڕیزی پێغه‌مبه‌ر عیسا واته (مریم ) علیها سلام ، کاتێک که توشی منداڵ بونه‌که‌ی بوو فه‌رموی وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت خۆزگه بمردمایه توشی ئه‌م منداڵ بونه نه‌بومایه چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵکی بده‌مه‌وه ئه‌مه له کوێوه بووه.
وه‌هه‌روه‌ها یه‌کێک له صه‌حابه‌کان (ر.ض) به‌یانیه‌کیان پێغه‌مبه‌ر (ص) دره‌نگ هات بۆنوێژی به‌یانی ئه‌وه‌بوو دوای به‌په‌له هاتو دوای نوێژی به‌یانی کرد و پاشآن وتمان ئه‌وه بۆچی دواکه‌وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، خوای گه‌وره‌م، له‌خه‌ودا بینی .. ستد ، تا له‌کۆتایدا فه‌رموی خوای گه‌وره پێی فه‌رموم ئه‌ی محمد داوا بکه ، وه منیش داوام کرد‌و وتم خوای گه‌وره داوات لێده‌که‌م که کاری چاکه بکه‌م و واز له خراپه‌کاری بهێنم وه‌ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک بته‌وێ توشی فیتنه‌و وه‌رگێرانیان بکه‌یت گه‌ر من له‌ناویاندا بووم ، خوایه بممرێنیت و ڕزگارم که‌یت له‌و به‌ڵایه‌ی که توشی ئه‌وانی ده‌که‌یت ، به‌ڕاستی به‌ڵایه‌کی ترسناکه ئه‌ویش له‌ده‌ست دانی دین و ئیمانه وه ئه‌و به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تییه گه‌وره‌یه‌ش له‌کۆتایی زه‌ماندا زۆر ده‌بێت ..
ئه‌بو هوره‌یره (ر.ض) ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمویه‌تی سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ڕۆژی قیامه‌ت نایه‌ته پێش تا پیاوێک به‌لای گۆڕێکدا تێپه‌ر ده‌بێت و خۆزگه ده‌خوازێت ئه‌و له‌جێگه‌ی ئه‌و که‌سه بوایه که له‌ناو ئه‌و گۆڕه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه نییه که پێی خۆشه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره ، به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیانه‌ی کۆتایی زه‌مانه ئاوات ده‌خوازێت به‌براکه‌ی که مردووه ئه‌م له‌جێگه‌ی ئه‌و بوایه .
وه‌هه‌روه‌ها هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌کاتی خۆیدا دیاره له کاتی پێویستیدا داوای مردنیان کردووه وه‌کو عومه‌ری کوڕی خه‌طاب (ر.ض) له‌کۆتایی ته‌مه‌نیدا که کاتێک ڕووبه‌ری وڵاتی ئیسلامی گه‌وره بوو خه‌ڵکی موسولـان زۆر بوو وه صه‌حابه‌کان بڵاوبونه‌وه به وڵاتاندا ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ی په‌روه‌ردگار بێ هێز و لاواز بووم و ته‌مه‌ن دڕێژبووه ژێر ده‌سته‌کانم بڵاوه‌یان لیکردووه خوایه بمبه‌ره‌وه بۆلای خۆت ، پێش ئه‌وه‌ی که‌م و
کۆڕی و ناڕهحهتیم بێته ڕێ . ده‌فه‌رموێت دوا به‌دوای ئه‌و داواکردنه به‌یه‌ک مانگ خوای گه‌وره بردیه‌وه بۆلای خۆی.
وه‌هه‌روه‌ها ئیمامی عه‌لی (ر.ض) له‌شه‌ری (صفین)دا بهحهسهنی کوڕی فه‌رموو ئه‌ی حه‌سه‌ن ئاواته خوازبووم که بمردمایه پێش 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ، له ڕیوایه‌تێکی تردا له عه‌بده‌وه ده‌فه‌رموێت گوێم له عه‌لی (ر.ض) له‌سه‌ر مینبه‌ر وتاری ده‌داو ده‌یوت ، خوایه من له‌وان بێزاربووم ، وه ئه‌وانیش له‌من بێزاربوون خوایه من له‌وان بحهوێنهرهوهو ڕژگارم بکه ، وه‌ئه‌وانیش له‌من بحهوێنهرهوهو ڕزگاریانبکه ، وه‌هه‌روه‌ها (أبو سه‌له‌مه (ر.ض) چوینه لای ئه‌بو هریره ته‌ماشام کرد له‌سه‌ره مه‌رگدایه‌و زۆر مردنیلهسهر ناڕه‌حه‌ت بوو ده‌فه‌رموێت خوایه شیفای ئه‌بو هریره بده‌یت ، ئه‌بو هریره وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌بو هریره نهگێریتهوه دوجار ئه‌مه‌ی فه‌رموو ، سوێند به‌و خوایه ڕۆژگارێک دێته پێش موسوڵمانان به‌لای گۆڕێکدا تێده‌په‌ڕن ئاواته خوازن بهبراکهیان که لهگۆڕهکهدایه ، وه عبدالله کوڕی مسعود ئاواتی به‌مردن ده‌خواست بۆ خانه‌واده‌که‌ی ، پێی وترا تۆ ئاواتی مردنت خواست بۆ خانهوهدهکهت ، ئه‌ی بۆ ئاواتی مردنت بۆخۆت خواست ئه‌ویش وتی گه‌ر بمزانیایه ئێوه وه‌ک خۆتان ده‌مێننه‌وه‌و ناگؤرێن ئه‌وجا ئاواتم به ژیان ده‌خواست .
وه‌هه‌روه‌ها هاوه‌ڵی به‌رێز ( عابسی غفاری (ر.ض) ئاواتی به‌مردن خواستووه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه نه‌بێت که پێغه‌مبه‌ر (ص) پێی ڕاگه‌یاندووه ، که‌دێت له‌کۆتایی زه‌ماندا ، تا ئه‌و پێی نه‌گات له (علیم (ر.ض) ) ده‌فه‌رموێت : له‌گه‌ڵ حابسی غهفاریدا (ر.ض) بووم ، له‌ماڵه‌که‌یدا که بینی خه‌ڵکی له تاعونی عه‌مواس له شام کۆچده‌که‌ن و ماڵ ده‌پێچنه‌وه وه ڕاده‌که‌ن له‌نه‌خۆشی تاعون وه ته‌ماشای کرد و وتی ئه‌ی تاعون وه‌ره بگهرهمن ، ئه‌ی تاعون وه‌ره بگه‌ره من (دووجار وتی) وهبراکهی هه‌مان شێوه ئه‌وێس هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر (ص) بوو ، به عابس ی وت ، بۆ ئاواتی مردن ده‌خوازیت؟ نازانیت پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمویه‌تی :( ئاوات به‌مردن مه‌خوازن ) ئه‌ویش وتی :0 ئه‌وه‌ی تۆ گوێت لێبووه‌و منیش گوێم لێبووه ، به‌ڵام من گویم له پێغه‌مبه‌ر (ص) بوو که‌ده‌یفه‌رموو په‌له بکه‌ن بۆ مردن و کاری چاکه پیش بخه‌ن پێش ئه‌وه‌ی شه‌ش شت بتان گاتێ و توشی ببن ، ( پێش ئه‌وه‌ی هه‌رزه‌و بێ عه‌قڵه‌کان ببنه سه‌رۆک که‌سانی ده‌ست په‌یوه‌نده‌کان زۆرببن و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ببچرێت و فه‌رمانڕه‌وایی ببێته کڕین و فرۆشتن وهکوشتن لای لای خه‌ڵک ئاسان بێت و مناڵ مه‌زنێک بێنه ئاراوه قورئان بکه‌نه بالۆره‌و گۆرانی یه‌کێکیان پێش ده‌خه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه که له‌هه‌موویان شاره‌زاتر و تێگه‌یشتوو تره به‌ڵکو بۆئه‌وه‌ی قورئانه‌که‌یان بۆ بکاته گۆرانی و بۆیان بخوێنێت ) وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش شته پێتان بگات ئاوات به‌مردن بخوازن ، که‌واته ئاوات خواستن ، به‌مردن له‌هه‌ندێک کاتدا قه‌ده‌غه کراوه ته‌نها له‌کاتی پێویستدا نه‌بێت ، ناتوانین بڵێێن چاکه‌یه‌و به‌چاکه بۆ ئه‌و ئاده‌میزاده داده‌نرێت ، وه‌کو (ئیمامی نه‌وه‌وی وه إبن و حجر وه إبن کثر) دهفهرمووین ( تدینا) واته : له‌به‌ر دینداری بێت ئنجا به‌چاکه بۆی ده‌نوسرێت که‌داوای مردن بکات .
ئاماده‌کردنی\ Shazada-Shane ... تایبه‌ت به :Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خــۆش بێت ( شــــازاده شهنــــێ )گیان بـــۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته جــوان و پر له ئــــامۆژگارییهت. بــهراستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر به جوانی روون کردۆته‌وه زۆر نمونه‌ی وازح و روونت هێناوه‌ته‌وه بۆ جوانی بابه‌ته‌که‌ت ، خوای گه‌وره پشتیوانت بێت و ته‌مه‌ن درێژ بکات بۆ کاری چاکه له ژیاندا ،، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی به‌ڕزی له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا .. دووباره ده‌ستت خۆش بێت . بمێنیت به خۆشی و شادی .. کـــاتت شــاد.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خــۆش بێت ( شــــازاده شهنــــێ )گیان بـــۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته جــوان و پر له ئــــامۆژگارییهت. بــهراستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر به جوانی روون کردۆته‌وه زۆر نمونه‌ی وازح و روونت هێناوه‌ته‌وه بۆ جوانی بابه‌ته‌که‌ت ، خوای گه‌وره پشتیوانت بێت و ته‌مه‌ن درێژ بکات بۆ کاری چاکه له ژیاندا ،، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی به‌ڕزی له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا .. دووباره ده‌ستت خۆش بێت . بمێنیت به خۆشی و شادی .. کـــاتت شــاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
