❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکا ڕیال مه‌دریدی له‌ که‌مینی زاراگۆزا ڕزگارکرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-24 20:53:12

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

کاکا ڕیال مه‌دریدی له‌ که‌مینی زاراگۆزا ڕزگارکرد

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d547aa351e.jpg
ئه‌مشه‌و له‌ درێژه‌ی یاریه‌کانی گه‌ری ٣٤هه‌مینی خولی ئیسپانی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا تۆمارکرد له‌سه‌ر یاریگای لا رۆماریدا .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێره‌نگی باشتر ده‌بینرا به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان توند و تیژی به‌ یاریه‌که‌وه‌ دیاربوو ئه‌مه‌ش ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م هێرشه‌کانی ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدار به‌ڵام له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م هیچ گۆڵێک تۆمارنه‌کرا و به‌ڵام ڕافائێل ڤانده‌رڤارت له‌ سه‌ره‌تا خوله‌که‌کانه‌وه‌ تووشی پێکان هات و له‌لایه‌ن ڕاول گۆنزالیزه‌وه‌ جێگای پڕ کڕایه‌وه‌ .. له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا پلیگرنی به‌ پلانێکی جیاوازه‌ یاریزانه‌کانی ڕه‌وانه‌ی یاریگا کرده‌وه‌ و ڕاول گۆنزالیز له‌ پاسێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یه‌که‌می له‌ خوله‌کی ٥٠ تۆمارکرد به‌ڵام دوای ئه‌و گۆڵه‌ ڕاسته‌وخۆ یاریگای جێهێشت  و که‌ریم بن زیمه‌ به‌شداریکرد دواتریش ناوبژیوانی یاریه‌که‌ ئه‌لبێرتۆ  ئۆندیانۆ  مالیتکۆ له‌ خوله‌کی ٥٣ ماتیۆ کۆنتینی یاریزانی زاراگۆزای کرده‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌رکردنی یاریزانێکیان  ئادریان کۆلۆنگۆ له‌ خوله‌کی ٦١ توانی ئه‌نجامه‌که‌ یه‌کسان بکاته‌وه‌ . دواتر دوای دابڕانێکی زۆر ڕیکاردۆ کاکا به‌شداری له‌ یاریه‌که‌ کرد و دووباره‌ له‌ پاسێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆلی دووه‌م و سه‌رکه‌وتن له‌ خوله‌کی ٨٢ بۆ مێره‌نگی تۆماربکات و یانه‌که‌ی له‌ که‌مینی زاراگۆزا ڕزگارکرد .. به‌م شێوه‌یه‌ش جارێکی تر جیاوازی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ خاڵێک.



                                                                                                                                                                     یاریگا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2010-04-24 20:55:15)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net