.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل ناسراوه به : Confederação Brasileira de Futebol CBF له 20ـی ئۆگه‌ستی ساڵی 1914 دامه‌زراوه.
نه‌خشه‌ی ووڵاتی به‌ڕازیل :
ئاڵای ووڵاتی به‌ڕازیل :
لۆگۆی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل :
درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل :

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی : كارلۆس دۆنگا
كیشوه‌ری به‌ڕازیل : ئه‌مریكای باشوور
ڕیزبه‌ندی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی : پله‌ی دووه‌م
ده‌ركه‌وتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له جامی جیهانی : 18 جار له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان
1930, 1934, 1938, 1950, 1954, 1958, 1962, 1966, 1970, 1974, 1978, 1982, 1986, 1990, 1994, 1998, 2002, 2006
*******************************
باكگراوندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی :
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی سه‌ركه‌وتووترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهانه وه تاكه هه‌ڵبژارده‌یه كه‌وا به‌شداری له گشت جامه‌كانی جیهان كردبێت وه ڕیكۆردی به‌ده‌ست هێنانی جامی جیهانی به ناوی خۆیه‌تی به پێنج نازناو له ساڵانی (1958 ، 1962 ، 1970 ، 1994 ، 2002) وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی هه‌موو شتێكی به‌ده‌ست هێناوه جگه له میدالیای زێڕی ئۆلۆمپیاد نه‌بێت.
*******************************
چۆنیه‌تی گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی بۆ جامی جیهانی :
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز توانی به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ربكه‌وێت بۆ جامی جیهانی وه دۆنگا توانی هاوسه‌نگیه‌كی زۆر دروست بكات له نێوان گشت هێڵه‌كانی هێڕش بردن و به‌رگری كردن.
*******************************
خاڵی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل :
لێدانی ڕاسته‌وخۆ و هێڕشی پێچه‌وانه به خێرایی له ژێر چاودێری دۆنگا وه هه‌روه‌ها لێدانه‌كانی كۆڕنه وه مه‌ترسی هێڕشبه‌ران له ناو لێدانی سزا تایبه‌ت یاریزان ئیلانۆ كه ئاست به‌رزه وه ده‌توانێت زۆر بچێته ناو ھێڵی سزا وه هێڕشه پێچهوانیهكان له ڕێگه‌ی یاریزان ڕیكاردۆ كاكا زۆر ئه‌سته‌مه بوه‌ستێنرێت.
*******************************
خاڵی لاوازی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل :
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كاتێك یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌كات ئه‌وا ده‌ست ده‌كات به به‌رگری كردن و پشت ده‌به‌ستێت به هێڕشی پێچه‌وانه وه پاساتهكانیان زۆر خێرا نیه هه‌رچه‌نده خاوه‌ن ھێڵی به‌رگری زۆر ئاست به‌رزن به‌ڵام باڵی ڕاست كه‌مێك كێشه‌ی تێدا ده‌بینرێت.
*******************************
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل : كارلۆس دۆنگا
دۆنگا له ساڵی 2006 ده‌ستنیشان كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی سیلیساو بگرێته ئه‌ستۆ وه دوای دانانی ئه‌وا میدیاییه‌كانی به‌ڕازیلی و جیهانی ده‌ستیان كرد به ڕه‌حنه گرتن له یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی دۆنگا به هۆی نه‌بوونی تاقی كردنه‌وه‌ی زۆر به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی كات و به به‌ده‌ست هێنانی نازناوی كۆپا ئه‌مریكا ئه‌وا دۆنگا خۆشه‌ویست بوو لای هانده‌ران وه شێوازی یاری كردنی دۆنگا 4-2-3-1 یاری ده‌كات وه زۆر جاریس به شێوازی 4-3-1-2 یاری ده‌كات.
*******************************
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
ڕیكاردۆ كاكا (ڕیال مه‌درید-ئیسپانیا)
لویس فابیانۆ (سیڤیلیه-ئیسپانیا)
جۆلیۆ سێزار (ئه‌نته‌رناسیۆنالێ-ئیتاڵیا)
*******************************
چانسه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له جامی جیهانی
yariga


له‌سه‌ر هێڵ نییه