❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مارکا : مۆرینهۆ (جه‌لاد)ی به‌رشلۆنه‌ !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-26 20:32:48

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

مارکا : مۆرینهۆ (جه‌لاد)ی به‌رشلۆنه‌ !

په‌یوه‌ندی نێوان خۆزێ مۆرینهۆ و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ ساڵی ١٩٩٦ ده‌ستی پێکرد کاتێک مۆرینهۆ وه‌کو وه‌رگێری زمان کاری له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری ئه‌وسای به‌رشه‌ سێر بۆبی ڕۆبسۆن ده‌کرد ، دوای سێ ساڵ خۆزێ بۆ یه‌که‌مجار ئه‌رکی مه‌شق  و ڕاهێنانی یانه‌ی به‌نفیکای وه‌رگرت  و ئیستا دوای ١٤ ساڵ کارکردن  ناوی وه‌کو یه‌کێک له‌ باشترین راهێنه‌ره‌کانی تۆپی پێ هه‌مووکات ده‌بیسترێت . ڕۆژنامه‌ی مارکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌ ئاگرینه‌کانی مۆرینهۆ دژی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ناوی لێ ناوه‌ ” مۆرینهۆ جه‌لادی به‌رشلۆنه‌ ” ئه‌مه‌ش به‌بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی یاریه‌ ئاگرینه‌که‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای نیوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و به‌رشلۆنه‌.

١- ” مێژووی من وه‌کو ڕاهێنه‌ر ناکرێت به‌راورد بکرێت به‌ فرانک ریکارد ، ئه‌و هیچ نازناوێکی نه‌بردۆته‌وه‌ و من زۆرم بردۆته‌وه‌ ”

٢- ”  به‌رشلۆنه‌ شاری ڕۆشنبیریه‌ و زۆر شانۆگه‌ری گه‌وره‌ی لێیه‌ و ئه‌و کوڕه‌ ( لیۆنێل میسی ) زۆر شت له‌وێ فێر بووه‌ .. فێری کۆمیدیا بوو ” !! . ئه‌م لیدوانه‌ دوای ده‌رکردنی دێل ئۆرنۆ هات به‌ کارتی سور کاتێک لییۆنێل میسی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌به‌رده‌می خۆیدا به‌ زه‌ویدا له‌ میانه‌ی ڕوبه‌ڕووبه‌ونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی و به‌رشلۆنه‌ له‌ مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٠٦

٣-  ” به‌رشلۆنه‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ ٢٠٠ ساڵی ته‌مه‌نی یه‌ک جامی ئه‌وروپای بردۆته‌وه‌ و منیش وه‌ک ئه‌وان به‌ ته‌نیا توانیومه‌ جامێک ببه‌مه‌وه‌ ” ئه‌م لێدوانه‌ش له‌ وه‌رزی ٢٠٠٥/٢٠٠٦ بوو به‌ڵام به‌رشه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ بۆ دووه‌مجار له‌و وه‌رزه‌ وه‌ڵامی مۆرینهۆی دایه‌وه‌

٤- ” زۆر زه‌حمه‌ته‌ بدۆڕێیت و پیت قبوڵنه‌کرێت ، ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی باشه‌ و فێرت ده‌کات سه‌ربکه‌ویت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌من دا هه‌یه‌ ” دوای بردنه‌وه‌ی له‌  به‌رشلۆنه‌ له‌ یاری چوونی وه‌رزی ئه‌مساڵ
٥-  ” یاریزانانی به‌رشلۆنه‌م بینی توڕه‌بوون له‌ ناوبژیوان به‌ڵام مێشکیان ( بیرکردنه‌وه‌یان ) زۆر لاوازه‌ ” دوای بردنه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێلسی له‌ وه‌رزی ڕابردوو

با بزانین ، ئایا به‌رشلۆنه‌ ده‌توانێت شه‌وئ چوارشه‌مه‌ به‌ گه‌یشتنی به‌ یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان  مۆرینهۆ ده‌مکووت بکات و سنورێک بۆ هێرشه‌کانی دابنێت.

yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net