.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سه‌ره‌تاکانی له‌گه‌ڵ سیڤییا 
سیرجیۆ ڕامۆس ژیانی وه‌رزی خۆی له یانه‌ی لاوانی سیڤییا ده‌ستپێکرد که پێگه‌یشتن و گه‌شه‌کردنی له ڕیزی لاوانی ئه‌و یانهیهدابوو بۆ ماوه‌ی چه‌ن سالێک
له وه‌رزی یه‌که‌می له‌گه‌ڵ یانه‌ی یه‌که‌م به‌شداری له ٧ یاری کرد و ئاستێکی به‌رزی نیشاندا ، دواتر له وه‌رزی دووه‌می وه‌کو یاریزانێکی سه‌ره‌که‌ی یاری پێکرا له ناوچه‌ی باڵی ڕاست و ئاستێکی نایابی پێشکه‌شکرد ، ڕامۆس به باشترین شێوه به‌شداری له ٣١ یاری یانه ئه‌نده‌لووسیه‌که کرد و ئه‌مه‌ش سه‌رنجی هه‌ریه‌که له یانه‌کانی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه و ڤاله‌نسیا و یۆڤانتسی ڕاکێشا ،له دواین ساته‌کانی گواستنه‌وه‌ی له سیڤییاوه بۆ هه‌رێمی کاتا‌لۆنیا هه‌واڵی ئه‌وه بلاو بووه‌وه فلۆرێنتینۆ پێریز ڕامۆسی ١٩ ساڵی به‌ره‌و مه‌درید رفاند به‌رامبه‌ر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ !!
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ریال وه‌کو به‌رگیکاری سه‌ره‌کی یاری پیکرا و له‌و شوێنه‌شدا به‌توانایی خۆی سه‌لماند و ئێستاش وه‌کو خاڵی سه‌لامه‌تی هێڵی به‌رگری ریال ته‌ماشا ده‌کرێت و یه‌کێکه له باشترین یاریزانه‌کانی باڵی ڕاست له جیهاندا که توانه‌یه‌کی هێرشبه‌ری و به‌رگیکاری که‌م وێنه‌ی هه‌یه
سه‌ره‌تاکانی له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید
یه‌که‌م یاری رامۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌که‌ی هه‌رێمی ئهلباسک ئه‌تله‌تیکۆ بلباو بوو ، کاتێک جۆناثان وودگێت تووشی پێکان هات و ڕامۆس له‌شوێنی ئه‌و یاریکرد ، که له‌یه‌که‌م یاریدا ئاستێکی باشی پێشکه‌ش کرد و ریال مه‌درید به ئه‌نجامی ٣-١ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، که تاکه گۆڵه‌که‌ی بلباو ، وودگێت له خۆیانی تۆمارکرد به هه‌ڵه پێش ئه‌وه‌ی تووشی پێکان بێت
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
ڕامۆس له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ر لویس ئاراگۆنێسهوه وه‌کو به‌رگریکاری باڵی ڕاست بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا کرا ، وه‌ک هه‌میشه له‌وێش توانی خۆی بسه‌لمێنیت و جگه له ڕۆڵێکی به‌رگیکاری سه‌رکه‌وتوو یارمه‌تی هێرشبه‌رانیش ده‌دات و توانی به‌ڕه‌که له‌ژێر پێی یاریزانی یانه‌که‌ی خۆی میشێل سه‌لگادۆ ده‌ربهێنیت که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕامۆس سه‌لگادۆ جوڵه‌ی زۆر خاو بوو
هه‌روه‌ها ڕامۆس له ده‌گمه‌نترین ئه‌و یاریزانانه‌یه که ده‌توانێت له گشت ناوچه‌کانی هێڵی به‌رگری یاری بکات و له چه‌ند یاریه‌کیش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له پێش بهرگیکار یاریکردووه
تایبه‌تمه‌ندیه ناوازه‌کانی
جه‌نگین و گیانێکی به‌رز دروشمی ئه‌م بهرگریکارهن ، توانایه‌کی زۆر له تۆپی به‌رز ، توانای راگرتنی تۆپی به‌رز و به‌هێز زۆر سه‌رکه‌وتووانه ، خاوه‌نی توانایه‌کی به‌ده‌نی و له‌شێکی یه‌کجار به‌هێزه ، خێرایه له گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵی به‌گری و توانه‌یه‌کی تۆپ کۆنترۆلکردنی زۆری هه‌یه ، هه‌روه‌ها جوڵانه‌وه‌ی هونه‌ری به‌رز و لێدانی سه‌ری به‌هێز . ته‌نیا کێشه‌ی که‌می ئه‌زموونیه‌تی به به‌راورد له‌گه‌ڵ تواناکانی که به تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌وه‌ش نامێنێت ، هه‌روه‌ها نه‌بوونی بهرگیکارێکی تری وه‌ک خۆی به‌توانا له ته‌نیشتی زۆرجار له تواناکانی که‌م ده‌کاته‌وه له ریال مه‌درید
ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا نه‌تزانیوه سه‌باره‌ت به ڕامۆس
له ڕیال مه‌درید به مناڵه‌که ناسراوه و له سیڤییاش به ئه‌سپ
یاریزانه‌کانی تر زۆر جار ده‌بێت چاوه‌ڕێی بن چونکه کاتژمێرێک له شۆرگه ( حه‌مام ) به‌سه‌ر ده‌بات و کاتژمیرێک بۆ جل له‌به‌رکردن و کاتژمێرێک بۆ چاکردنی قژی ( پرچی ) له‌لایه‌ن دایکیه‌وه ، ڕامۆس یه‌کێکه له خۆشه‌ویسترین گه‌نجه‌کانی ئیسپانیا دوای ڕاول و کاسیاس و تۆرێس . که‌پڵێکی ( خۆشه‌ویستێکی ) هه‌یه که ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه و ناوی ئهنجێلایه
yariga
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kosar 95 (2010-04-26 21:03:37)


له‌سه‌ر هێڵ نییه