❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ریبێری‌ سێ‌ ساڵ به‌ند ده‌كرێت!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-26 21:15:08

Masti"09
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-18
دواترین سه‌ردان: 2010-05-03
په‌یامه‌كان: 11
WindowsXPMSIE7

ریبێری‌ سێ‌ ساڵ به‌ند ده‌كرێت!

ریبێری‌ سێ‌ ساڵ به‌ند ده‌كرێت:                    http://webchinupload.com/files/riberi8.gif

فرانك ریبێری‌ دوو ساڵ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ كچێك به‌ناوی‌ زه‌هیه‌ زه‌هار ده‌بێته‌ هاوڕێ، ئه‌وكات ئه‌م كچه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ خوار 18 ساڵه‌وه‌ ده‌بێت، كچه‌كه‌ ده‌توانێت ریبێری‌ له‌خشته‌ به‌رێت‌و كاری‌ به‌د ره‌وشتی‌ له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌، ریبێری‌ خۆی‌ له‌به‌رده‌م دادگای‌ فه‌ڕه‌نسیدا دانی‌ پێدانا‌و ئێستا تۆمه‌تباری‌ یه‌كه‌مه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌مان كچ له‌گه‌ڵ كه‌ریم بن زیمه‌ی‌ یاریكه‌ری‌ ریاڵ مه‌درید‌و سیدنی‌ گۆڤۆی‌ یاریكه‌ری‌ یانه‌ی‌ لیۆنی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ده‌ستی‌ تێكه‌ڵ كردووه‌.
ئاژانسه‌كان: زه‌هیه‌ زه‌هار خۆی‌ دانی‌ به‌م روداوه‌دا ناوه‌‌و ده‌ڵێت كاتێك له‌گه‌ڵ ریبێری‌ بووم، ته‌مه‌نم له‌ خوار 18 ساڵه‌وه‌‌ بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ بن زیمه‌، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ له‌گه‌ڵ‌  سیدنی‌ گۆڤۆ بووم، كه‌ ته‌مه‌نم له‌ سه‌رو 18 ساڵه‌وه‌بوو.
له‌ یاسای‌ وڵاتی‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌ر پیاوێك كاری‌ له‌م شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كچانی‌ خوار 18 ساڵ بكات، بۆماوه‌ی‌ 3 ساڵ به‌ند ده‌كرێت‌و 45 هه‌زار یۆرۆش غه‌رامه‌ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش روبه‌روی‌ هه‌ردوو ریبێری‌‌و بن زیمه‌ ده‌بێته‌وه‌. كچه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌وان نه‌یانزانیوه‌ كه‌ من به‌د ره‌وشتم، به‌ڵكو به‌ خۆشه‌ویستیان زانیوم". ریبێری‌ دان به‌ هه‌ڵه‌كه‌یدا ده‌نێت‌و ده‌ڵێت "من پێش دوو ساڵ له‌ ئێستا ئه‌م كاره‌م كردووه‌‌و نه‌مزانیوه‌ ئه‌م كچه‌ ته‌مه‌نی‌ كه‌متره‌ له‌ 18 ساڵ". ئێستا له‌ وڵاتی‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌نگۆی‌ ناره‌زایی‌ له‌دژی‌ ئه‌م سێ یاریكه‌ره‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌رز بوه‌ته‌وه‌‌و داوا ده‌كرێت بانگهێشت نه‌كرێن بۆ ریزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ پرسیار له‌ ڤانگالی‌ راهێنه‌ری‌ بایرن میونخ‌و یاریكه‌رانی‌ هاوڕێی‌ له‌و یانه‌یه‌ ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌ڵێن "ئێمه‌ هاوڕێی‌ ریبێرین له‌یاریگادا‌و ته‌نها به‌رپرسین له‌و یاریه‌ی‌ له‌گه‌ڵمان ده‌یكات، هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ژیانی‌ تایبه‌تی‌ هاوڕێكه‌مان ناده‌ین".
هه‌فته‌ی‌ رابردوو هه‌فته‌یه‌كی‌ ره‌ش بوو له‌ ژیانی‌ ریبێری‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رده‌م خێزان‌و دوو كچه‌كه‌یدا شه‌رمه‌زار بوو، كه‌ ناوی‌ به‌به‌دره‌وشتی‌ له‌زۆربه‌ی‌ میدیاكان بڵاوبویه‌وه‌، هه‌مان كات له‌یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر لیۆنی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ له‌خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان كارتی‌ سوری‌ وه‌رگرت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net