.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




......كـورتــةي هــةوال.....

جامی جیهانی گه‌شته ژاپۆن
ئاژانسه‌كان: جامی جیهانی كه له‌گه‌ڕاندایه به‌جیهاندا، له‌شاری سیئۆلی كۆریاوه گه‌شته تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن‌و هیدیتۆشی ناكاتای ئه‌ستێره‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن یه‌كێك بوو لهپێشوازیكهرانی جامه‌كه. جامی جیهانی كه سه‌ردانی 85 وڵات‌و 91 شاری كردووه، سه‌ره‌تا له‌وڵاتی سویسراوه ده‌ستی به‌گه‌شته‌كه‌ی كرد.
ماڵدینی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌خرێته پاڵ
ئاژانسه‌كان: رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووه كه پاوڵۆ ماڵدینی به‌رگریكاری پێشوی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی كه كۆتایی وه‌رزی رابردوو وازی له‌یاریكردن هێنا، به‌گومانی گه‌نده‌ڵی تاوانباركراوه. رۆژنامه‌كان رونیانكردووهتهوه كه 43 كه‌س تاوانباركراون به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی باج له‌ڕێگه‌ی نایاساییه‌وه، كه پاوڵۆ ماڵدینی له‌نێوانیاندایه.
دی ماریا له‌ریاڵ نزیك ده‌بێته‌وه
ئاژانسه‌كان: رۆژنامه‌ی ئهبولای پورتوگالی ئاشكرایكردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌نیازی كڕینی ئه‌نخیل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی یاریكه‌ری یانه‌ی به‌نفیكایه. رۆژنامه‌كه رونیكردووهتهوه كه پێده‌چێت ئه‌مه بۆ ریاڵ ئاسان بێت، چونكه بریكاری كاره‌كانی ئه‌م یاریكه‌ره، هه‌مان بریكاره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریكه‌ری ریاڵ مه‌دریده.
مانچسته‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌یه
ئاژانسه‌كان: گۆڤاری فۆریسی ئه‌مه‌ریكی ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌كانی جیهانی بۆ وه‌رزی 2008ـ2009 ئاشكرا كرد، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه به(1,835 ملیۆن دۆلار)، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به(1,323 ملیۆن دۆلار) له‌پله‌ی دووه‌مدایه، یانه‌ی ئارسناڵو به‌رشه‌لۆنه‌و بایرن میونخیش، له‌پله‌ی سێیهمو چوارهمو پێنجه‌مدان.
زانێتی له‌خۆی رازییه
ئاژانسه‌كان: خافێر زانێتی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌و ئاسته‌ی خۆی که له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه رازییه‌و له‌باره‌ی مۆندیالیشه‌وه ده‌ڵێت "دوای كاروانی وه‌رزشی ژیانم، پێموایه بانگهێشتی مۆندیال ده‌كرێم،و به‌ڵام ئێستا چه‌ند یاریكه‌رێكی به‌هره‌مه‌ند هه‌ن، پێشموایه مارادۆنا له‌بانگهێشتكردنی یاریكهراندا توشی كێشه ده‌بێت".
رانێری: سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌رخۆمان
ئاژانسه‌كان: كلاودیۆ رانێری راهێنه‌ری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی، كه ئێستا له‌پله‌ی یه‌كه‌می خولی وڵاته‌كه‌یدایه ده‌ڵێت "نازانم كه ئایا خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نازناوی خولی ئیتاڵی یان نا، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه كێشه‌ی ئینته‌رمیلانه، به‌ڵام ئێمه سه‌رنج ده‌خه‌ینه سهرخۆمانو سه‌ر ئه‌و یارییانه‌ی كه له‌خولی ئیتاڵیدا ماومانه".
مانشینی تۆرێسی ده‌وێت
ئاژانسه‌كان: راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی رۆبه‌رتۆ مانشینی رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت فیرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بكڕێت. مانشینی ده‌ڵێت "ئێمه یانه‌یه‌كی به‌هێزین، هه‌موو یانه‌یه‌كی به‌هێز گرنگی بهتۆرێس ده‌دات، پێموایه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وین بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كڕینی تۆرێس گران نابێت".
مانچسته‌ر له‌پاراستنی رۆنیدایه
ئاژانسه‌كان: یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌نیازه 150 هه‌زار یۆرۆ بۆ موچه‌ی هه‌فتانه‌ی واین رۆنی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی زیاد بكات، بۆ پاراستنی هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بیكات له پێناوی كڕینی ئه‌م یاریكه‌ره، چونكه زانراوه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕی 102 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆنی ئاماده كردووه.
"awena"
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Masti"09 (2010-04-26 21:29:06)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xo6 har bzhit gian


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
