.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چی كچان له‌خۆبایی ده‌كات: بڕوانامه یان جوانی؟

ا
كوڕانی زانكۆ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك له‌كچانی زانكۆ خۆیان له‌وان به‌گه‌وره‌تر دهزاننو وه‌ك پێویست روویان پێناده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش جوانتربن ئه‌وه زۆرتر له‌خۆیان بایین، به‌ڵام كچانیش ئه‌و بۆچوونانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان له‌پاڵ هاوڕێیهتییاندا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌سایه‌تی خۆیشیان بپارێزن.
زۆربه‌ی كوڕانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان گله‌یی ئه‌وه له‌كچانی هاوڕێی خۆیان ده‌كه‌ن كه نایانه‌وێت زۆر له‌گه‌ڵیاندا تێكه‌ڵ ببن‌و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی پته‌و له‌نێوانیاندا دروست ببێت‌و ئه‌گه‌ر كچێك، له‌كچێكی دیكه‌شیان جوانتر بێت ئه‌وا زۆرتر "له‌خۆبایی" ده‌بن، كچانیش به‌رپه‌رچی ئه‌و قسانه ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن "ئێمه له‌خۆبایی نین، به‌ڵكو رێزی كه‌سایه‌تی خۆمان ده‌گرین".
نیاز كه‌ریم كوڕه قوتابییه‌كی كۆلێژی كارگێری‌و ئابوری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و كچانه‌ی كه‌مێك جوانن، بهجوانیهكهیان دهنازنو پێیانوایه دنیا ته‌نیا ئه‌وانی تێدایه‌و وتی "ئه‌گه‌ر كچ كه‌مێك جوان بێت ئه‌وا زۆر له‌خۆی بایی دهبێتو خۆیان له‌كوڕان به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن".
هه‌روه‌ها گۆران محه‌مه‌د كه خوێندكارێكی دیكه‌ی كۆلێجی په‌روه‌رده‌یه هه‌مان بۆچوونی (نیاز)ی هه‌یه‌و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌ردانی هه‌ر كۆلێجێكی كردووه بۆی ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك له‌كچه‌كانیان خۆیان به‌گه‌وره‌تر دهزاننو وتی "من سه‌ردانی هه‌موو كۆلێجهكانم كردووه له‌هه‌موویاندا ئه‌و كچانه‌ی كه جوانن، خۆیان به‌سه‌ر قوتابییه‌كاندا گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێتوو كۆلێجهكانیان به‌رزتر بن، ئه‌وا زیاتر خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن".
له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ی ئه‌و كوڕانه‌دا، بێلان عه‌لی ته‌مه‌ن بیست كه خوێندكاری زانكۆیه روونیكرده‌وه كه كچان به‌هۆی پاراستنی كه‌سایه‌تییان، مافی خۆیانه زۆرجار خۆیان به‌گه‌وره‌تر بزانن‌و وتی "ئه‌گه‌ر بێتوو كچانیش زۆر خوو بده‌نه كوڕان، ره‌نگه ناو‌و ناتۆره‌یان بۆ دروست بكه‌ن، بۆیه به‌ڕه‌وای ده‌زانم كچانیش سنوورێك له‌نێوان خۆیان‌و كوڕاندا دابنێن"، ئه‌و كچه باسی له‌وه‌كرد كه جوانی‌و ناشرینی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه كه به‌مرۆڤی دهبهخشێتو وتی "من ته‌سه‌ور ناكه‌م كچان به‌و هۆیه‌وه له‌خۆیان بایی بن، چونكه من هاوڕێی كچم هه‌یه كه زۆر جوانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كاندا ده‌كات".
هه‌روه‌ها شنۆ محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵ خوێندكاری زانكۆ دووباره قسه‌ی ئه‌و كوڕانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كچانیش پێیان باشه هاوڕێیه‌تی كوڕان بكه‌ن لهزانكۆداو خۆیشی چه‌ندین هاوڕێی كوڕی هه‌یه، به‌ڵام بڕوا ناكات كچان زۆر له‌خۆبایی بن، وتی "له‌هه‌موو شوێنێك رووده‌دات كچانی شاز هه‌ڵبكه‌وێت كه خۆیان نه‌ك له‌هه‌ر كوڕان، به‌ڵكو لهكچانیش به‌دوور ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه ناگاته ئه‌وه‌ی بڵێین هه‌موو كچان خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن".
به‌ڵام توێژه‌ره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روون ساڵح بۆ ئاوێنه‌ی روونكرده‌وه كه زۆرجار هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌خۆبایی كچان یاخود هه‌ر كوڕان، پشت به‌هه‌بوونی ئامار‌و داتای پێویست ده‌به‌ستێت، چونكه ره‌نگه له‌و كاته‌دا كوڕان بیانه‌وێت بوختان بۆ كچان دروست بكه‌ن.
(ئــــــــــــــاويَنة)
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Govar E14 (2010-04-26 21:41:56)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه
ههههههههههه به خوا من نه به جوانى ئه نازم نه بروا نامه ش
كوره كان خؤيان لوت به رزن

له‌سه‌ر هێڵ نییه



جوانةدةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش گیانه بۆ ئه‌م بابه‌ته راست و پر جوانیه وه‌للا کچان لاتان گران نه‌بێت به‌لام زۆر خۆتان گران ده‌که‌ن


له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh bet . wala mn naba brwa nama na ba jwanysh
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن LaNoKa (2010-06-28 22:02:33)
له‌سه‌ر هێڵ نییه