.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چه‌ندین گۆڕانكاری هه‌یه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی منداڵ هه‌یه له‌قوتابخانه‌دا، له‌هه‌مووشیان گرنگتر هه‌ڵوێستی خێزانه‌كانه به‌رامبه‌ر به‌منداڵه‌كانیان..
* بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بێت له‌قوتابخانه‌دا ڕه‌چاوی ئه‌م پێشنیارانه بكه‌ن:
1- هاوكاری منداڵه‌كانتان بكه‌ن تاكو بڕوایه‌كی ته‌واویان به‌خۆیان هه‌بێت، هه‌رگیز ڕسته‌كانی وه‌كو ( تۆ ناتوانی، تۆ سه‌رنه‌كه‌وتووی، تۆ ته‌مه‌ڵی، تۆ ووردبین نیت) له‌به‌رامبه‌رامبه‌ریان به‌كارمه‌هێنن، چونكه ئه‌و ڕستانه وا له‌و منداڵانه ده‌كات كه هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی بكه‌ن‌و بێ توانایان بكه‌ن، له‌و كاته‌دا وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه به‌كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه بڕوایان به‌خۆیان نی‌یه، كاتێكی زۆریان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
2- هیچ كات سه‌ركه‌وتووی منداڵه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵی كه‌سانی دیكه‌دا هاوسه‌نگ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونانه له‌به‌ر چاو بگرن كه منداڵه‌كانتان به‌ده‌ستی ده‌هێنن‌و ده‌یخه‌ڕوو.
3- ڕێگه به‌منداڵه‌كانتان بده‌ن هه‌ڵه بكه‌ن، چونكه له‌هه‌ندێك جاردا ئه‌و هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی سه‌ركه‌وتنه، هاوكاریه‌كه بۆ باشتركردنی خۆی‌و پێشه‌وه‌چوونی‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی زۆردا سه‌ركه‌وتن تۆمار نه‌كات، ناڕه‌حه‌تی له‌لا دروست ده‌بێت به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌هه‌مان ئاستدا، بۆیه هه‌ڵه‌كردن هۆكارێكه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون.
4- هه‌وڵبده‌ن هه‌موو كات منداڵه‌كانتان ئامانجیان هه‌بێت، چونكه ئه‌و ئامانجانه هۆكارێكن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕێنمای ڕاست‌و هه‌واڵدان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانیان.
5- هه‌موو كات به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتاندا بكه‌ن كه هه‌ستی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوویان بده‌نێ نه‌كو سه‌رنه‌كه‌وتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاریان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر گه‌شه‌پێدانه پۆزه‌تیفه‌كانیان نه‌كو نێگه‌تیفه‌كانیان، سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كانتان بخه‌نه سه‌رووی پلانه‌كانی خۆتانه‌وه، چونكه ئه‌و منداڵه‌ی به‌به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت‌و لێی ڕازی نه‌بن، ئه‌وا پێگه‌یشتنی هه‌ستی سه‌ركه‌وتنی زۆر كارێكی ئه‌سته‌مه.
6- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان له‌كاتی وه‌رگرتنی كارتی نمره‌كانیاندا نمره‌ی كه‌میان به‌ده‌ست هێنابوو تۆمه‌تباری مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر باره پۆزه‌تیفه‌كه‌ی‌و بێ تاقه‌تی ده‌كات‌و هه‌ست ده‌كات كه كه‌سێكی پاشكه‌وتووه‌و هه‌ستی بریندار ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بۆ بكه‌ن‌و كارێكی وا بكه‌ن كه هه‌ڵه‌كانی خۆی ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ئادایه‌كی به‌رز، ئامانجێكی بچووكیان بۆ دابنێن‌و هاوكاریان بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی هه‌نگاو بهاوێت.
7- هێز‌و ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانتان به‌كارمه‌هێنن، له‌جێگه‌ی ئه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بده‌ن، هه‌وڵبده‌ن هه‌ڵه‌كانیان ببینن، ڕێگه‌ی ڕاست‌و ئه‌قلیان پێ پیشان بده‌ن، خۆشه‌ویستی، ڕێزگرتن‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵیاندا دروست بكه‌ن، پێویسته چاودێری پێگه‌یشتنی منداڵه‌كانتان بكه‌ن‌و ئاگه‌داریان بن.
8- منداڵه‌كانتان فێربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوتابخانه شوێنێك نی‌یه ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنی كارێكی باش‌و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌كی باش، فیری بكه‌ن كه به‌ڕاستی قوتابخانه شوێنێكه بۆ خێرایكردنی ژیان، هه‌روه‌ها بۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه به‌هۆی قوتابخانه‌وه ده‌توانن توانا‌و سه‌ركه‌وتووی خۆتان پیشان بده‌ن‌و كاره‌كان هه‌رچۆنێك بن، ده‌توانن به‌باشترین شێوه سه‌ركه‌وتنیان تێدا به‌ده‌ستبهێنن.
9- منداڵه‌كانتان ته‌نها له‌ڕووی زانیاری ئه‌كادمییه‌وه ئاماده مه‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیسكۆلۆژیشه‌وه ئاماده‌یان بكه‌ن، به‌خۆشییه‌وه پێیان بڵێن كه فێربوون ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره نی‌یه، به‌ڵكو هه‌موو خالێكی ژیان گرێدراوه به‌فێربوونه‌وه.
10- منداڵه‌كانتان به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌دییه‌كانییه‌وه قبوڵ بكه‌ن، پێویسته ناكات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه به‌دڵی ئێوه‌یه بیكه‌ن، چونكه هه‌موو كه‌سێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی خۆی هه‌یه، له‌و كاته‌دا پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بكه‌ن كه چۆن ده‌توانن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سازشكه‌رانه بگۆرن بۆ تایبه‌تمه‌ندییه ئاكارییه‌كان له‌و منداڵانه‌دا، چونكه منداڵ كه‌لوپه‌لێك نی‌یه كه به‌چی شێوه‌یه‌ك بمانه‌وێت به‌دڵی خۆمان بیگۆڕێن، گرنگی له‌وه‌دایه كه هاوكاریان بكه‌ن خۆیان شته‌كان ببینن‌و ڕێگه‌یان پێ پیشان بده‌ن.
11- ئاسته‌نگی قورس مه‌خه‌نه به‌رده‌م منداڵه‌كانتان كه زۆر له‌سنووریان بكه‌ن، هه‌ره‌شه‌یان لێ مه‌كه‌ن، له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی خراپ‌دا، ئه‌وا وه‌كو سزایه‌ك ئه‌و كاره‌ی پێی پیشان مه‌ده‌ن.
12- تا ده‌توانن شوێنی گونجاو بۆ كاركردنی منداڵه‌كانتان دابین بكه‌ن.
13_ ڕێگه‌كانی دیاری‌و سزا به‌كارمه‌هێنن به‌رامبه‌ر به‌منداڵه‌كانتان، له‌جیاتی ئه‌و كاره هاوكاریان بكه‌ن تا ده‌ره‌نجامی ڕه‌فتاره‌كانیان ببین.
14- ڕێز له‌بیروبۆچوونی منداڵه‌كانتان بگرن، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند به‌لای ئێوه‌شه‌وه بێ مانا‌و گرنگ نه‌بن.
15- خۆتان له‌و ڕستانه به‌دووربگرن كه باس له‌ناخۆشی منداڵ‌و بێزاربوون لێیان‌و نه‌ویستنیان ده‌كه‌ن.
16- له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتاندا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌و هه‌وڵی له‌ناوبردنی كاره‌كانیان بده‌ن.
17- هه‌وڵبده‌ن منداڵه‌كانتان به‌رپرسیارێتی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ، ئێوه له‌جێگه‌ی ئه‌وان بیرمه‌كه‌نه‌وه، ئه‌و شتانه‌یشی كه پێویسته منداڵه‌كانتان بیكه‌ن، ئێوه مه‌یكه‌ن.
18- منداڵی سه‌رنه‌كه‌وتوو نی‌یه، به‌ڵام منداڵ هه‌یه كه لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه‌و نه‌گه‌یشتووه پێی، هه‌موو مرۆڤێك ئه‌گه‌ر شوێنێك‌و ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ دابینبكرێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه فێر ده‌بێت.
19- له‌كاتی وه‌رگرتنی كارنامه‌ی ساڵانه، ئه‌گه‌ر نمره‌كانی نزم بوو، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌و ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن كه هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی‌و ئاست نزمی خۆیان بكه‌ن، له‌جێگه‌ی ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی جوان‌و له‌سه‌ر خۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن‌و یاریمه‌تیده‌ریان بن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، تاكو ڕێگه چاره‌یه‌كی بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه