.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















مه‌حمود مه‌لا عێزه‌ت 1939-2005
نووسه‌رو مێژوونووسی ناسراوی کورد، مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عێزه‌ت، ساڵی 1939ی زایینی، له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی هه‌ر له‌وێ ته‌واوكردووه، ساڵی 1962، له زانكۆی به‌غدا له به‌شی مێژوو به‌كالیۆرسی وه‌رگرتووه‌و پاشان بووه به مامۆستای مێژوو.
ساڵی 80-1981، به تاوانی چالاكیی سیاسی دژ به ڕێژیم گیراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی كه به سه‌ربه‌رزی ئازادکرا، ڕێی ئاواره‌یی گرته‌به‌رو له وڵاتی سوێد وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی نیشته‌جێ بوو.
ساڵی 1987 وه له ئه‌رشیفی هه‌رێمی شاری ئوپسالا دامه‌زرا‌و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له كاره‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو.
مامۆستا مه‌حمود، وه‌ك نووسه‌رێكی به توانا له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه ئاشكرا‌و نهێنییه‌كاندا هاوبه‌شی كردووه‌و گه‌لێك باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری به زمانی كوردی‌و عه‌ڕه‌بی نووسیوه كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراو، ئه‌م كتێبانه‌شی چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه:
1- دیپلۆماسێتیی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، 1973
2- كۆماری میللی مه‌هاباد، چاپی یه‌كه‌م 1984، چاپی دووه‌م 1987
3- ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی مێژووی ته‌قه‌لای به‌عێراقیكردنی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی كوردستان، 1986
4- كورد‌و ململانێ‌و ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه، 1988
5- ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان (نامه‌و دۆكومێنت)، به‌رگی یه‌كه‌م، ستۆكهۆڵم 1992
6- ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان (نامه‌و دۆكومێنت)، به‌رگی دووه‌م، ستۆكهۆڵم 1995
7- ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان (نامه‌و دۆكومێنت)، به‌رگی سێیه‌م، ستۆكهۆڵم 1997.
جێی ئاماژه‌یه كه له بواری ڕۆژنامه‌وانیی-یشدا كه‌سێتییه‌كی چالاك بووه‌و سه‌رده‌مێك وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كاریكردووه‌و، هه‌ربۆیه‌ش له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی گۆڤاری گزینگ، یه‌كێك له به‌شدارانی هانده‌رو هاوكارانی یارمه‌تیده‌ری گۆڤاره‌كه بووه كه له ڕیزی ئه‌و نووسراوانه‌دا ده‌كرێت به وتووێژێك له ژێر ناونیشانی (ئه‌قڵییه‌تی سیاسی‌و دیپلۆماسیی كورد) (گزینگ، ژماره8) و، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كۆماری كوردستان: (با بۆچوونه شێواو‌و هه‌ڵه‌كان ڕاستبكه‌ینه‌وه) (گزینگ، ژماره13 - به‌شی1؛ گزینگ، ژماره14 - به‌شی2) ئاماژه بكرێت.
مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عێززه‌ت كاتێک، به نیازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له كوردستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه وڵاتی سوێد، به‌داخه‌وه ڕۆژی 4\5\2005 له شاری ئۆپسالا بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان‌و كه‌سوكارو گه‌له‌كه‌ی كرد.
kurd sat

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه