.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پسپۆڕێكی بواری نەخۆشی ژنان، هۆكاری كەمخوێنی لەژنی دووگیان دەستنیشان دەكات و باشترین چارەسەریش بۆ گرفتی كەمخوێنی بەپێدانی حەبی كەمخوێنی دەزانێت.
كەمخوێنی چییە؟
كەمخوێنی بریتییە، لەكەمبوونی ژمارەی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، یان كەمبوونی بڕی هیمۆگڵۆبین، بەهۆی خوێنبەربوونەوە. یان بریتییەلە: تێكچونی بەرهەمهێنانی خڕۆكەكان، تێكشكاندن و لەناوچوونیان. هەریەك لەو هۆكارانە دەبێتە هۆی كەمخوێنی كە بریتییەلەكەمی گەیاندنی ئۆكسجین بۆ نێو شانەو خانەكانی لەش.
نیشانەكانی
بەهۆی كەمی هاتنی ئۆكسجین بۆ نێو لەش. زۆربەی جار لەگەڵ كەمخوێنییەكەدا، لاوازی هێز و سەر ئێشەو دەنگدانەوە لەناو گوێ و بینینی پەڵە لەبەرچاو و هەستكردن بەماندوێتی و خەو بردنەوەو شەكەت بوون، روودەات. هەندێجاریش دەبێتە هۆی رەنگ زەردبوون و گەورەبوونی سپڵ. ئەگەر درێژەی هەبوو و چارەسەر نەكرا، توانای دڵ كەمدەبێتەوە و لوولەكانی خوێن تێكدەچن.
هۆكارەكانی
زۆربەی حاڵەتەكانی كەمخوێنی، لەئەنجامی یەكێك لەسێ هۆكاری سەرەكییەوە پەیدا دەبێت كە بریتین لە: خوێن بەربوون، كەمی بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سوور، یان لەناوچوون و فەوتان و شیبوونەوەی خڕۆكە سوورەكان. هەمیشە خوێنبەربوون بەهۆكاری یەكەمی كەمخوێنی دادەنرێت. لەحاڵەتی نەبوونی ئەم هۆكارەدا بیر لەدوو هۆكارەكەی تر دەكرێتەوە كە ئەوانیش كەمی بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سوور، یان لەناوچوون و فەوتان و شیبوونەوەی خڕۆكە سوورەكانە. لەبەرئەوەی خڕِۆكە سوورەكان تەمەنیان120 ڕۆژە، بۆیە پێویستە هەموو ڕۆژێك 1 لە 200 خڕۆكەكان، نوێ ببنەوە. چونكە وەستانی بەرهەمهێنانی تەواوی خڕۆكە سوورەكان، دەبێتە هۆی كەمی 10%ـی خڕۆكەكان لەهەفتەیەكدا یان1%ـی ڕۆژانەی لەبنەچەی ژمارەی بنەڕەتی خڕۆكەكان.
ئافرەتی دووگیان و كەمخوێنی
سەبارەت بەكەمخوێنی لەئافرەتی دووگیاندا، پسپۆِری نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆكی د.عەتیە حەمە سەعید پێیوایە، زۆربەی ئەو ژنانەی دووگیانن و خۆراكیان باش نییە، تووشی هەوكردن دێن و بەوهۆیەوە بەرگریان لە جەستەدا نابێت. بەڕای ئەو پسپۆڕە، هەر ژنێك بەر لە دووگیانی پێویستە پشكنینی هیمۆگڵۆبینی بۆ بكرێت و رێژەكەی بزانرێت. ئەگەر هیمۆگڵۆبینی لە 9 كەمتربێت، نابێت بهێڵێت دووگیان بێت. بەبۆچوونی ئەم پسپۆڕە، رێژەی هیمۆگڵۆبین ئەگەر 10 بێت، كەمە. ژن هەیە دوو سێ منداڵی لەبارچووەو 3 منداڵیشی هەیە، پشكنینی خوێنی نەكردووە سكیشی هەیە. رێژەی هیمۆگڵۆبینی هەشت و حەوتە، ئینجا دەبێ خوێنی تێ بكرێت كە ئەوەش چارەسەر نییە، چونكە لەهەموو جەستەی ماددەی ئاسنی یەدەگ( هەڵگیراو) كەمبووەتەوە.
پێشگرتن لە كەمخوێنی
بەپێی رێنماییەكانی پسپۆڕانی بواری ژنان، لەكاتی دووگیانیدا ئافرەت پێویستی بەبڕی زیاتری ڤیتامینات و ئەو ماددانەی كە بۆ بنیاتنانی لەش پێویستە هەیە، چونكە خەریكی بنیاتنانی كۆرپەلەیە. زۆرجار لە سێ مانگی یەكەمی سكپڕیدا ژن حەزیان بۆ خۆراك كەم دەبێتەوە. بەمەش ڤیتامینەكان و ماددەی كانزایی لە لەشی ئافرەتەكە كەمتر دەبێتەوەو خوێنیش بەردەوام لە دروستبوون دایەو تەمەنی خڕۆكە سوورەكان120 رۆژە. لەبەر ئەوە دوای سەد و بیست رۆژ نیوەی خڕۆكە سوورەكان، نوێ دەبێتەوەو نیوەكەی تری لەناو دەچێت. جا لەحاڵەتی دوو گیانیدا زۆر خێراتر ئەو خرۆكە سوورانە نوێ دەبنەوەو دروست دەبنەوە، لەبەرئەوەی دروستبوونی خڕۆكەی سوور، پێویستی بەماددەی كانزایی و ئاسن و ڤیتامینەكان هەیە. بۆیە نەزانینی ئافرەت بووەتە هۆی ئەو گرفتەو دەبێت ئافرەتەكە بەر لەهەموو كەس پتر خەمخۆری خۆی بێت و خۆی ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت.
بەهۆی لەبارچوونی منداڵەوە تووشبووم
كەلسووم شوان، 34 ساڵە. وەك خۆی دەڵێت، بەهۆی منداڵ لەبارچوونەوە تووشی كەمخوێنی هاتووە. بەمنداڵی شەشەمی سكی پڕە. بەڵام ئەمجارە تووشی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنیش هاتووە. نەشمیل حەمەد، سی و دووساڵ. دانیشتووی كۆمەڵگەی بنەسڵاوەیە سكی چوارمانگەو دایكی دوو منداڵە. بەهۆی كەمخوێنییەوە سەردانی كلینیكی پسپۆڕی ئافرەتانی كردووە. نەشمیل كەمخوێنییەكەی بووەتە هۆی ئەوی بێتاقەت بێت و نەتوانێت لەماڵ دەرچێت، چونكە تووشی سەرسووڕان بووە. ئەوین مستەفا، بیست و پێنج ساڵە. سكی حەوت مانگەو نۆبەرەیەتی. بەهۆی كەمخوێنییەوە دەموچاوی تووشی پەڵەو ماك هاتووە، بەڵام وەك خۆی گوتی:"پزیشك حەب و دەرزی بۆ نەنووسیووم و دەیەوێت بەخواردنی میوەو سەوزە، رێژەی خوێنەكەم زیاد بێت".
خۆپاراستن
بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی، پێویستە ئافرەتی دووگیان خۆراكی هەمەچەشن و هەمەجۆر بخوات كە هەموو توخمە خۆراكیە سەرەكییە پێویستیەكانی تێدا بێت، تاخۆی لە كەمی ئەو توخمانە بەدوور بگرێت. پێویستە ئەوەش بزانرێت كە لەشی مرۆڤ تەنیا 10%ـی ئەو خۆراكانە دەمژێت كە دەیخوات، بەشەكانی دی وەك پاشەڕۆ فڕێ دەدرێتە دەرەوە. توخمە خۆراكیە سەرەكییەكانیش زۆر پێویستە، تامرۆڤ تووشی كەمخوێنی نەبێت.
چارەسەر
دەرزی خوێن، بۆ ژنی دووگیان زۆر باشە، بەڵام مەرج نییە بەشێوەی دەرزی بێت، بەڵكو بەشێوەی حەب یان دەنكۆڵە بێت باشترە. لەبەرئەوەی زۆرجار دەرزی كاریگەری نەرێنی وەك هەوكردن و ماكی دەرزی و ئازاردانی شانەكانی بەدواوەیە. یاخود ئەو خۆراكانە بخورێت كە بەرێژەیەكی سروشتی و ئاسایی خوێن زیاد دەكەن، وەك جگەر و شەربەتی مێوژ و سەوزەوات.
warvin

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه