❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خيرو صةدةقة بة نهينى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 04:04:35

Pave94l
خونچەی نوێ
شوێن: kirkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-18
دواترین سه‌ردان: 2010-10-14
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE

خيرو صةدةقة بة نهينى

هاوەڵی خۆشەویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: پیاوێك ووتی: سوێند بەخوا ئەمشەو خێرێك دەكەم، كاتێك شەو هاتە دەرەوە خێرەكەی كردە ناو دەستی دزێكەوە (بەڵام نەی زانی كە دزە)، كە بەیانی بووەوە لە ناو خەڵكیدا باسی ئەوە دەكرا كە ئەم شەو خێر بە دز دراوە، پیاوەكەش ووتی: خوایە سوپاس‌و ستایش بۆتۆ، كە ئەو خێرە بۆ ئەو دزە بوو (ئەویش بە ویستی خوایە نەك بە ویستی من، چونكە ویست‌و فەرمانەكانی تۆ هەموویان جوانن)، دووبار ووتی: سوێند بەخوا ئەم شەو خێردەكەم، هاتە دەرەوە شەو ئەم جارەیان خێرەكەی كرد بە داوێن پیسێك، دیسان كە بەیانی بووەوە لەناو خەڵكیدا باسی ئەوە دەكرا كە ئەم شەو خێر بە داوێن پیس دراوە، پیاوەكەش ووتی: خوایە سوپاس‌و ستایش بۆتۆ، كە ئەو خێرە بۆ ئەو داوێن پیسە بوو (ئەویش بە ویستی خوایە نەك ویستی من، چونكە ویست‌و فەرمانەكانی تۆ هەموویان جوانن)، جاری سێیەم ووتی: سوێند بەخوا ئەم شەو خێردەكەم، هاتە دەرەوە شەو بەڵام ئەم جارەیان خێرەكەی دا بە دەوڵەمەندێك، دیسان كە بەیانی بووەوە لەناو خەڵكیدا باسی ئەوە دەكرا كە ئەم شەو خێر بە دەوڵەمەندێك كراوە، پیاوەكەش ووتی: خوایە سوپاس‌و ستایش بۆتۆ، كە ئەو خێرە بۆ ئەو دەوڵەمەندە بوو (ئەویش بە ویستی خوایە نەك ویستی من، چونكە ویست‌و فەرمانەكانی تۆ هەموویان جوانن)، پیاوەكە شەو خەونی بینی كە مەلائیكەتێك لە خەودا پێی ووت: بەڵام ئەو خێرەی كە كردت بە دزەكە ئومێد دەكرێت‌و دەگونجێت كە دەست هەڵبگرێت‌و واز لە دزی بهێنێت، وە ئەو خێرەی كە كردت بە داوێن پیسەكە ئومێد دەكرێت‌و دەگونجێت كە واز لە داوێن پیسی بهێنێت، وە ئەو خێرەی كە كردت بە دەوڵەمەندەكە ئومێد دەكرێت‌و دەگونجێت كە بەهۆی ئەو كارەوە پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت‌و ببەخشێت لەوەی كە خوای گەورە پێی بەخشیوە .
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا .
(1) دڵسۆزی‌و نییەت پاكی گەورەترین هۆكارە بۆ گیرابوونی كردەوە چاكەكان.
(2) فەزڵ‌و گەورەیی ماڵ بەخشین، بەتایبەتی ماڵ بەخشینی نهێنی
(3) خێرو ماڵ بەخشینی نهێنی‌و شاراوە توڕە بوونی خوای گەورە لادەبات.
(4) ڕازی بوون بەقەدەری خوای گەورەو سوپاس‌و ستایشكردنی پەروەردگار لەهەموو كاتێكدا، بەتایبەتی لە كاتی ناخۆشیدا .
(5) دوو بارەكردنەوەی خێرو صەدەقە ئەگەر زانرا نەدراوە بە هەژارو كەسانی موستەحەق‌و شیاو

لةلايان سايتىba8

Kurdzhin
خۆشه‌ویستیت به‌ هیچ شتێ ناگۆرمه‌وه‌ (خۆشم ئه‌وێی)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-03 04:06:16

Pave94l
خونچەی نوێ
شوێن: kirkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-18
دواترین سه‌ردان: 2010-10-14
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE

Re: خيرو صةدةقة بة نهينى

هيوادارم سوودى زور بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-05 19:57:42

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77
WindowsXPFirefox

Re: خيرو صةدةقة بة نهينى

ده‌سته‌ کانت خۆش بێت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-05 20:04:25

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: خيرو صةدةقة بة نهينى

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ پاڤێل بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوا نو پیرۆزو به‌سووده‌،خوا جزای خێرت بداته‌وه‌ براكه‌م،به‌هیوای به‌رده‌وام بوونت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌كانت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net