❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بە كاوانی گوت وەك برامی ئەویش سێ گوللەی لە خۆیدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 06:44:15

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

بە كاوانی گوت وەك برامی ئەویش سێ گوللەی لە خۆیدا

بە كاوانی گوت وەك برامی ئەویش سێ گوللەی لە خۆیدا





كاتێك عومەر رەحیم، قەرەباڵغی بەردەم ماڵەكەی خۆی دەبینێ، ترسێكی زۆر دایدەگرێت و گومان لەراستی ئەو هەواڵە دەكات كە پێیگوتراوە، چونكە پێشتر بەتەلەفۆن پێیانگوتبوو "وەرەوە كاوان نەخۆشەو لەماڵەوە كەوتووە"، بەڵام كاتێك گەیشتە ژوورەوە مەرگی كوڕەكەی بینی. عومەر بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە گوتی "كوڕەكەم زۆر عاتفی بوو".

رۆژی 5/1/2010 لە گەڕەكی بەرانانی شاری سلێمانی، كاوان عومەر، 37 ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا بە سێ فیشەكی كلاشینكۆف خۆی كوشت . كەسە نزیكەكانیشی هۆكاری خۆكوشتنەكەیان گەڕاندەوە بۆ شكستهێنانی لەپەیوەندییەكی خۆشەویستیدا.

دایكی كاوان، لەدوای مەرگی كوڕەكەی دەرگای ژوورەكەی كاوانی كلیل داوەو نایەوێ كەس بیكاتەوەو بچێتە ژوورەكەی "با یادگارییەكانی وەك خۆی بمێننەوە، بەخوا هەرگیز دڵم نایێت دەستكاری ژوورەكەی بكەم و حەزدەكەم هەمیشە شتەكانی وەك خۆی بمێننەوە لەبەر چاوم". كەژاڵ قادری دایكی كاوان كە مەرگی كوڕەكەی بووەتە ئازارێكی بێسنوور بەسەر دڵیەوە، باسی لەتایبەتمەندییەكی كوڕەكەی كرد كە زۆر پێی دڵخۆش بووە "هەرگیز درۆی نەدەكرد، زۆر رقی لەدرۆكردن بوو". دایكی كاوان قەت لەو بڕوایەدا نەبووە كوڕەكەی ئەو كارەساتە بەسەرخۆی بێنێ.

عومەر رەحیمی باوكی كاوان كە كوڕەكەی بووە قوربانی ئەڤینێكی شكستخواردوو بەدڵتەنگییەوە گوتی "كوڕەكەم زۆر عاتفی بوو، ئەو كچێكی خۆشدەویست و گوتی بابە دەمەوێت ژن بێنم، كچێكی زۆر بە ئەخلاقم خۆشدەوێت، هەركاتێك رازی بوو پێتدەڵێم كێیە، بەڵام دیارە خۆشەویستی كوڕەكەم تاك لایەنە بووە". عومەر باسی رۆژی رووداوەكە دەكات و دەڵێت "ئەو رۆژە من و دایكی كاوان چووبووینە پرسەی ناسیاوێك لەچەمچەماڵ، لەوێ تەلەفۆنیان بۆكردین و گوتیان وەرنەوە كاوان نەخۆشە، بەڵام كە هاتینەوە سەیردەكەم بەردەم ماڵەكەمان قەرەباڵغییەكی زۆری لێیە".

بەر لەوەی كاوان بڕیاری خۆكوشتن بدات، باوكی هەستی كردووە گرفتێكی هەیە، بەڵام نەیزانیوە ئەنجامی خۆشەویستییەكەی وەرگرتووەتەوە "ماوەیەكبوو جگەرەی دەكێشاو پەست دەهاتە بەرچاو، لێمپرسی كێشەیەكت هەیە؟ گوتی نەخێر باوكە". بەڵام دەروون عومەری خوشكی كاوان باسی وردەكارییەكانی كێشەكەی برا جوانەمەرگەكەی دەكات و دەڵێ ئەو كچەی براكەم خۆشیدەویست، گوتبووی من وەك برایەك سەیری تۆ دەكەم "دیارە كاوانی براشم بەو وەڵامە بێزار بووەو وازی لەژیان هێناوەو پەنای بۆ خۆكوشتن بردووە". دەروون لەپەسنی براكەیدا، نازانێ كام لایەنی جوانی ژیانی ئەو باس بكات و دەڵێ زۆر عاقڵ و زیرەك و لەسەرخۆ بوو، هەمیشە لەنێو خزم و هاوڕێ و ناسیاواندا نوكتەی دەگێڕایەوەو لەئیشكردنیشدا زۆر جیدی بوو . هەروەها گوتیشی "قەت لەبەرامبەر منیش دڵی پیس نەكردووە".

مولازم ئاسۆ عومەر، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی خۆكوشتنی كاوانەوە بە(رووداو)ی گوت "كاوان بە چەكی كلاشینكۆف خۆی كوشتووە، بەڵام تائێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە و لە لێكۆڵینەوەداین".

باوكی كاوان ئاماژە بەو نامەیە دەكات، كە كاوان بەر لە خۆكوشتن نووسیویەتی، كاوان لەنامەكەدا نووسیویەتی "من هیچ كێشەیەكم لەگەڵ كەس نییەو تكادەكەم كەس بۆم نەگریێ و كەسیش خەفەتم بۆ نەخوات".



رووداو -سلێمانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net