.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






بۆكان دەسووتێنرێ و دەدرێتە سەگ
لاشەی بۆكان لە چۆلەوانەیەك فڕێدرا. دوای ئەوەی دەیكوژن لەناو چادری ئۆتۆمبێلێكی دەنێن و بەنزینی پێدا دەكەن، ئینجا ئاگری تێبەردەدەن. دایكی بۆكان، كە خەم باڵی بەسەر تۆنی دەنگیدا كێشابوو بۆ(رووداو)ی ئاشكراكرد كە "بۆكان هەموو جەستەی سووتابوو، سەگ بەشێكی لاشەكەی خواردبوو، بە پەنجەكانی ناسیمانەوە".
دوای 5رۆژ لە ونبوونی، رۆژی 5/3/2010 لەسەر رێگەی هەولێر-بنەسڵاوە تەرمی بۆكان كاكەشین محەممەد، تەمەن 19 ساڵ، دانیشتووی قەزای بنەسڵاوە (7كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی هەولێر) دۆزرایەوە.
تەواوی لاشەی بۆكان سووتابوو نەدەناسرایەوە، بەشێك لە جەستەی لەلایەن سەگەكانەوە خورابوو. كەسێك كە پێشتر هەڕەشەی لە بۆكان كردووە، ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.
بۆكان چوار براو سێ خوشكی هەیە. باوكی بۆكان كە پێشمەرگەی پارتی بووە لە شەڕی ناوخۆدا كوژراوە.
نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر، بە(رووداو)ی راگەیاند، دوای دۆزینەوەی تەرمی بۆكان بۆیان دەركەوتووە كە كوژراوەو سوتێنراوە "بەپێی راپۆرتی پزیشكی بۆكان سەرەتا كوژراوە، پاشان سوتێنراوە".
حەنیفە حەمید محەممەد، دایكی بۆكان، چۆنیەتی ونبوونی كچەكەی بۆ (رووداو) باسكرد "بۆكان قوتابی پۆلی شەشی زانستی بوو، ئێوارە دوای نانخواردن، گوتی سبەی تاقیكردنەوەم هەیە ناتوانم كار بكەم، بۆیە با خواردنی سبەی دروستبكەین". بۆكان و دایكی دەستدەكەن بە دروستكردنی دۆڵمە بۆ بەیانی، دوای تەواوبوونی كارەكەیان، بۆكان پاشماوەی ئامادەكردنی چێشتەكە دەخاتە سەر سینییەك بۆ ئەوەی فڕێی بدات، دایكیشی چایەك بۆ كچەكەی تێدەكات تاوەكو دێتەوە ژوورەوە، بەڵام بۆكان نەگەڕایەوە، ئەوان وادەزانن لە حەوشەیە، بەڵام بۆكان دەنگی نامینێت بۆیە بەدوایدا دەگەڕێن. ئەو دایكە دەڵێ "چوومە دەرەوە سینیەكە لەسەر جادەكە كەوتبوو، دیاربوو بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردبوو و رفاندبوویان".
هەموو ماڵە دراوسێكان دەگەڕێن بۆكان نادۆزنەوە، بۆیە پۆلیس ئاگادار دەكەنەوە. دوای 5 رۆژ تەرمێك دەدۆزرێتەوە، گومان دەكرێ بۆكان بێت، چونكە بە تەواوی سوتابوو كەس نەیدەناسیەوە. دایكی بۆكان لە نەخۆشخانە دەچێتە سەر تەرمە سووتاوەكە و، تەنیا بە پەنجەكانی دەستی دەزانێ بۆكانی كچیەتی، دایكی بۆكان گوتی "پەنجەیەكی وەك پەنجەی من خواربوو، خەنەش هەر بە پرچییەوە مابوو".
جێگر كاكەشین، برای بۆكان، لەبارەی رووداوەكە گوتی "دوای خنكاندنی، بۆكانیان لە ناو چادری ئۆتۆمبێل لوول دابوو، بەنزینیشیان پێداكردبوو، ئینجا ئاگریان تێبەردابوو، تەواو سووتابوو نەماندەناسیەوە، دكتۆر بە ئێمەی گوت هەر ئەوكاتەی رفێنراوە بە لەفاف خنكێنراوە، بەڵام بۆ ئەوەی كەس نەیناسێتەوە سووتاندبوویان".
دایكی بۆكان، بە حەسرەتەوە دەیگوت "بۆكان پڕ دەمی لەفاف كرابوو تا خنكابوو، دوای سووتاندنیشی لەبەرئەوەی 5رۆژ لە چۆلەوانی كەوتبوو، سەگ چووەتە سەر لاشەكەی و بەشێكی خواردبوو،سەگ خواردبووی، هەندێكی لێخواردبوو، بەڵام كەم".
ماوەیەك لەمەوبەر كوڕێك چووبووە داخوازی بۆكان، بەڵام ئەو رازی نەببوو شووی پێ بكات، بۆیە ئەو كوڕە بە تەلەفۆن هەڕەشە لە برای بۆكان دەكات، ئەگەر شووی پێ نەكات بۆكان دەكوژێت.
نەقیب ژیلەمۆ ئاماژەی بەوەدا، خانەوادەی بۆكان سكاڵایان لە دژی كوڕێك تۆمار كردووە، كە پێشتر چووەتە داخوازی بۆكان، بەڵام بۆكان رازی نەبووە شووی پێ بكات، بۆیە كوڕەكە هەڕەشەی لێكردووە "تا ئێستا تەنیا گومان لەو كوڕە هەیە، چونكە ئەو كوڕە پێشتر تەلەفۆنی كردووەو ویستوویەتی بە زۆر بۆكان بێنێت، كچەكەش نەیویستووە شووی پێ بكات، ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە، بەڵام دانی بەوە دانەناوە بۆكانی كوشتبێ".
حەنیفە حەمید نازانێت گومان لە كێ بكات، ئەو پێیوایە كەس رقی لەوان نابێتەوە " دەڵێت مێشكم خەریكە راوەستێت، ئاگام لەو دونیایە نییە"، بۆیە خۆزگەی دەخواست هەر هەموویان بمردبان، نەك ئەو رووداوەیان بەسەر بهاتایە "خۆزگە بۆكانیش بەر ئۆتۆمبێلێك بكەوتایەو بمردایە، بەس ئەو شتە رووینەدابووایە".
رووداو - هەولێر
لهسهر هێڵ نییه







way baba chan naxsha shte wa
dast xosh bo danane am babata


لهسهر هێڵ نییه