❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / WHO: ساڵی 2030 جگه‌ره‌ 175 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 16:56:33

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

WHO: ساڵی 2030 جگه‌ره‌ 175 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2efa6989d7.jpg

رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ هۆشداریدا له‌وه‌ی‌ به‌هاتنی‌ ساڵی 2030 به‌هۆی ئه‌و نیكۆتینه‌ی‌ تێیدا به‌كاردێت، 175 ملیۆن كه‌س له‌وڵاتانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوودا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، هاوكات رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ته‌ئكید كردۆته‌وه‌، ساڵانه‌ 1.5 ملیۆن كه‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ی‌ سی ده‌بنه‌وه‌، كه‌ 900 هه‌زاریان له‌وڵاتانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوون و ئه‌وانی‌ تر له‌و وڵاتانه‌ن كه‌ خاوه‌نی‌ داهاتی‌ دیاریكراون.
دكتۆر عه‌لا عه‌لوان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ میانی‌ كۆنگره‌یه‌كدا له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان، وتی‌: "85%ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی‌ نیكۆتینه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌‌و ده‌بنه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌، به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كانه‌وه‌یه‌".
وتیشی: "ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی‌ به‌هۆی نیكۆتینه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن، بریتین له‌ شێریه‌نجه‌ی‌ سی‌و ره‌حم‌و جگه‌ر‌و گه‌ده‌و گورچیله‌و په‌نكریاس‌و چه‌ند به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌شی مرۆڤ، به‌ته‌نیشت ئه‌مانه‌شه‌وه‌ نیكۆتینی‌ ناو جگه‌ره‌ ده‌بێته‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ له‌شدا.
عه‌لوان داواشیكرد، ستراتیژییه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ‌و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌كارهێنانی‌ نیكۆتین په‌یڕه‌و بكرێت، كه‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ دایناوه‌، هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆپارێزیی له‌و ماده‌ بكوژه‌ بكرێت‌و رێنماییه‌كانی‌ به‌كارنه‌هێنانی‌ زیاتر په‌ره‌ی‌ پێبدرێت.
داواشیكرد، له‌سه‌ر ئاستی‌ دانیشتوان هه‌نگاوی پێویست بنرێت، به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخه‌كه‌ی‌‌و نه‌هێشتنی‌ به‌قاچاخبردنی‌‌و پارێزگاریی له‌وانه‌ بكرێت كه‌ به‌كاری ناهێنن، له‌و دووكه‌ڵه‌ی‌ لێوه‌ی‌ ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ریكلامه‌كانی‌ جگه‌ره‌ش رابگیرێت.
ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كه‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی‌ سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 300 ده‌وڵه‌ت تیایدا تازه‌ترین پێشهاته‌كان تاووتوێده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌رییه‌كانی‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ سی‌و 1600 كه‌سیش له‌كۆنگره‌كه‌دا به‌شدار بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ باشترین چاره‌سه‌ر خۆپارێزییه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ جگه‌ره‌.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net