.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هه‌ندێك له‌ناوه ناسراوو دیاره‌كانى دنیا له‌بواره‌كانى هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، نوسین و فه‌لسه‌فه‌دا، به‌باوه‌ڕو فه‌لسه‌فه‌ى هیچگهراییهوه، توانیان زیندووێتى هه‌میشه‌یى خۆیان بسه‌لمێنن و ببنه خاوه‌نى ده‌ق و تێكستى نه‌مرو مه‌زن، بهههمانچهشنى ئه‌وانه‌ى به‌بیرو باوه‌ڕێكى دیكه‌ى ژیاریى و فه‌لسه‌فییه‌وه، به‌به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌مریان بۆ خۆیان دروستكرد‌و به‌باوه‌ڕى ڕووبهڕووبوونهى ژیانه‌وه، توانیان به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵكشێن و له‌نێوان ئه‌و ژیانى بوون و نه‌بوونه‌دا، ببنه داهێنه‌رو بۆ هه‌میشه زیندوێتى و نه‌مرى به‌كارو به‌رهه‌مه‌كانیان ببه‌خشن.
زۆرێك؛ له‌نێو خودى ئه‌و ژیانه‌دا، كه له‌ساده‌ترین پێناسه‌یدا ده‌كرآ به (ژیان؛ ژیانه‌و هیچى دیكه!) ناوى ببه‌ین، ژیانیان گۆڕى و ئهلفوبێیهكى نوێ، زمانێكى نوىَ و تێگه‌یشتنێكى نوێیان خوڵقاند!
چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕهێنان به‌و كوله‌مه‌رگى و وه‌ك خۆییهى ژیان، به‌سه‌ختى ناوببه‌ین، ئه‌وا سه‌ختتر ئه‌وه‌یه، له‌نێو ئه‌و راڕه‌وى بوون و نهبوونییهدا ئومێد‌و خه‌ونى ئه‌فراندن و ئاینده‌ت هه‌بێت!
به‌هه‌مان دید ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ى كه ده‌ڵێت زۆرێك له‌وانه‌ى له‌نێو ئازاره گه‌وره‌كانى ژیاندا بوون و بێبه‌ش بوون له‌خۆشگوزه‌رانى، توانیوویانه داهێنه‌ربن، ته‌واو دروست بێت، ئه‌وا له‌نێو دنیاى هونه‌ریى و فه‌رهه‌نگى كوردیشدا نموونه‌ى باڵامان هه‌یه..
له‌نێو ئه‌و نموونه باڵایانه‌دا، ده‌نگ و ڕه‌نگێك به‌دى ده‌كرێت، ده‌بیسترێت، كه هه‌میشه به‌داهێنانه‌وه به‌ر به‌ڕوانین و بیستنمان ده‌گرێت و له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه بڕوانین ئه‌و ئاماده‌یى خۆى سه‌لماندووه. ئه‌و؛ له‌نێو ئه‌و ڕاڕه‌وى بوون و نه‌بوونه‌وه، ژیانى گۆڕى و كوله‌مه‌رگى و نه‌هامه‌تیش نه‌یاتوانى نه به‌ر بهخهونهكانى بگرن، نهههنگاوى داهێنه‌رانه‌ى رابگرن.
بۆیه ده‌توانین بڵێن ڕه‌نگه هیچ شتێك له‌دنیادا له‌و خه‌ونه گه‌وره‌تر نه‌بێت كه خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ى مرۆڤ داگیر ده‌كات و به به‌رده‌وامى رۆح دهههژێنىَ، ئه‌و خه‌ونه‌ى هه‌م بۆ ئێستایه‌و هه‌م بۆ ئاینده.
هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر عه‌دنان كه‌ریم؛ كه‌یه‌كێكه له‌ئه‌ستێره گه‌شه‌كانى هونه‌رى میوزیكى و گۆرانى كوردى، رۆژگارێك كه‌ژیان بۆ زۆرێك لهئێمهى خه‌ڵكى كوردستان، تروسكاییه‌كى ئێجگار كه‌مى هه‌بوو، ته‌نیا تروسكاییه‌ك كه له‌دوورى دووره‌وه ده‌بریسكایه‌وه، كه بىَ باوه‌ڕى به‌خودى ژیان و هه‌بوونى سه‌ره‌تایه‌كى دیكه و پووچگه‌رایى ده‌ستى زۆرێكى گرتبوو، ئه‌و خه‌ونى ده‌بینى و ئاینده‌ى بونیاد ده‌نا.
له‌سه‌رده‌مى دواى راپه‌ڕین و پێشتریش؛ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌و داهێنه‌رانه گه‌مه‌ى له‌گه‌ڵ ژیان دهكردو هه‌میشه خاوه‌نى ئومێدێكى وه‌ها جوان بوو، كهئێستاى ئاینده‌ى ئه‌وكاتى ئه‌و-ى خوڵقاند.
عه‌دنان-ى ئه‌ستێره؛ ئه‌وكات، كه رۆژانه به‌به‌رگى كرێكارییه‌وه، به‌دوو ده‌ستى زبره‌وه، له‌به‌ر گه‌رماو سه‌رما، ره‌نجى هێزو بازووى ده‌دا، شه‌ڕى ژیانى دهكردو ئینجانهكانى جوانى پاراو دهكردو خه‌ونى رهنگاڵهیى ده‌چاند، لاى زۆرێك ژیان مانایه‌كى نه‌بوو! نه‌ك داهاتوویه‌ك كه هه‌ڵگرى خهونهكان بێت.
عه‌دنان-ى هونه‌رمه‌ند؛ ئه‌وكات، رۆژانه كرێكارى و ئێوارانیش به‌هه‌مان جلوبه‌رگه‌وه، به‌هه‌مان ماندوێتى و دوو ده‌ستى زبره‌وه، به‌لام بهئومێدێكى گه‌شه‌وه، رووه‌و كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان هه‌نگاوى ده‌ناو له‌خه‌مى هونه‌ره‌كه‌یدا، له‌خه‌مى داهێناندا، ئامێزى بهژێى ئامێره‌كانى میوزیك و میلۆدییه نهوتراوهكاندا ده‌كرد.
ڕه‌نگه ئه‌مڕۆش كه رۆژى یه‌كى ئایار‌و جه‌ژنى جیهانى كرێكاره، گونجاوترین ده‌رفه‌ت بێت، كه لێیه‌وه سڵاو و حورمه‌تێك به‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ى میوزیكى كوردی بڵێین و ده‌ستى ماندوو نه‌بوونى بگوشین، كه رۆژانێك هه‌م كرێكار‌و هه‌م هونه‌رمه‌ندانه له‌خه‌مى هونهردابوو.. سڵاو له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى كه ژیانى پڕكردووه لهجلیوه جوانى و داهێنان.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بیت گیانه هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت له کاره جوانه‌کانت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas beray barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet freshta gyan bo am babta jwana darbary am babta katt shad malakm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ر بزى

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas hawreyan dasti ewash xosh bet bo peyamakatan hiway bardawami bo eway gulish axwazim her la xoshiya ben inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه