.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دروستبوونی بۆنی قاچ چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، وه‌كو زیاد له‌پێكردنی پێڵاو و گۆره‌وی ئه‌ستوور، به‌تایبه‌ت ئه‌و پێڵاوانه‌ی رێگر ده‌بن له‌گه‌یشتنی هه‌وا به قاچه‌كان و نه‌شۆردنی قاچه‌كان دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێـته هۆكاری دروستبوونی به‌كتریا له‌ناو پێڵاوه‌كان و سه‌ر قاچی مرۆڤ و ده‌ردانی بۆنێكی ناخۆش لێیانه‌وه.
شاره‌زایان و پزیشكان بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌بۆنی ناخۆش و بێزاركه‌ری قاچه‌كان و رێگرتن له‌دروستبوونی به‌كتریاو فتریات له‌سه‌ر قاچه‌كان رێنمایی ئه‌وه ده‌كه‌ن، رۆژانه قاچه‌كان به‌ئاوو سابوون بشۆڕدرێت، ئاو بگات به‌نێوانی په‌نجه‌كانی قاچ ، ده‌بێت دواتر قاچه‌كان به‌باشی ووشك بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریای له‌سه‌ر دروست نه‌بێت.
هه‌روه‌ها رێنمایی ئه‌وه‌شیان كردووه "ده‌بێت پێڵاو‌و گۆره‌وییه‌كان به‌به‌رده‌وامی بگۆڕدرێن، نابێت پێڵاوێك یان گۆره‌ویه‌ك له‌رۆژێكدا دووجار له‌پێی بكرێت، ده‌بێت بۆدره‌ی قاچیش رۆژانه به‌كاربهێنرێت".
شاره‌زایان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن" ده‌بێت ماوه نا ماوه سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین له‌سه‌ر قاچه‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌دروست نه‌بوونی به‌كتریا یان میكرۆب له‌سه‌ر قاچه‌كان، لهحاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر به‌كتریای دروستكردبوو ئه‌وا ده‌بێت به‌په‌له چاره‌سه‌ر بكرێت".
شاره‌زایان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌روو ده‌بێت گۆره‌یی دروستكراو به‌لۆكه لهپێبكرێـت، له‌به‌ر توانای هه‌ڵمژینی ئاره‌قی قاچه‌كان، ده‌بێت پێڵاوی دروستكراوی ئه‌و مادانه‌ش به‌كاربهێنرێت كه رێگه به‌گه‌یشتنی هه‌وا بۆ قاچه‌كان ده‌ده‌ن له‌جۆری چه‌رمی سرۆشتی، نابێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و پیڵاوانه له‌پێ بكرێت كه ماده‌ی پلاستیكی‌و نایلۆنی تێدایه".
xandan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه