.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











خانمی بەڕێز، دەزانم زۆرێك لە خۆمان ئەمڕۆ لەپێكردنی پیڵاوی پاژنەبەرزی كردووە بە خوو، وایش دەزانێت كە ئەو پڵاوە بەشێكی گەورەی ڕێكپۆشیی و ڕێكی لەشولارییەتی.
بەڵام لەم نووسینەمدا دەرەنجامی سێ توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی زانستیت بۆ ڕوون دەكەمەوە كە هەرسێكیان لەسەر زیانەكانی ئەم جۆرە پێڵاوە ئەنجام دراوە و دەرەنجامی زۆر مەترسیداری لێ ئاشكرا بووە.
پیڵاوی پاژنەبەرز چۆنە؟
زاناكانی پسپۆڕی و تەندروستی مەرجیان بۆ پێڵاوێكی ئاسایی ئەوەیە كە دەبێت بنەكەی لانی كەم 3سم مەتر بێت، واتە لە سەر ئاستی ڕووی زەوییەوە دەبێت 3سم بەرز بێت. پێوەری پیڵاوی بەرزیش بە بۆچوونی ئەو زانایانە ئەو پیڵاوەیە كە پاژنەكەی لە نێوان 3-4.5سم بێت. هەر پیڵاوێك لەوە بەرزتر بێت، ئەوا لە ڕووی تەندروستیەوە خراپەو زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.
زیانەكانی پیڵاوی پاژنە بەرز
هەڵبەت دەزانم لەوانەیە زۆرێك لە ئێوەی خۆشەویست لەبارەی زیانەكانی پیڵاوی پاژنەبەرزەوە شتتان خوێندبێتەوە، بەڵام ئەمەی دەخەیمە بەر دیدتتان، دەرەنجامی سێ توێژینەوەی زانستی پزیشكییە كە هەرسێ زانكۆی "هارڤەرد" لە ئەمەریكا و "یۆتۆبۆری" لە سوێد و "لیڤەرپوول" لە بەریتانیا ئەنجامدراوە.
لەهەرسێ توێژینەوەكەدا سێ تیمی پزیشكی پسۆڕ كە سەرجەم ئەندامانی 185 پزیشك و توێژەر و ئەكادیمی سەرپەرشتییان كردووەو، تێكڕا 1824 ئافرەت وەكوو نموونەی توێژینەوە بەشدارییان تێدا كردووە و لێتوێژینەوەیان لەسەر كراوە.
لە تێكڕای هەرسێ توێژینەوەكەیش ئەم دەرەنجامە مەترسیدارانە ڕوون بووەتەوە:
1-پیڵاوی پاژنەپەرز، هۆكارێكی زۆر سەرەكییە بۆ تووشبوونی خانمان بە پشتئێشەی موزمین و درێژخایەن، چونكە ئەم جۆرە پیڵاوانە وا دەكەن كە جومگەكانی حەوز و كەمەر و پشت تووشی ترازان و خۆران ببن.
2-هەروەها دەركەوتووە كە پاژنەی بەرز كاریگەری مەترسیداری دەبێت لەسەر ڕێكی لەشولاری خانمان، چونكە جومگە و ماسولكەكانی قاچ و ئەژنۆ و ڕان تووشی كەشەنگیی و سستبوون دەكات، لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی تێكدانی لەشولاری ئافرەت.
3-بەهەمان شێوەیش دەركەوتووە كە 58%ـی ئەو ئافرەتانەی كە خوویان بە پیڵاوی پاژنەبەرزەوە گرتووە بە دڵینیاییەوە تووشی نەخۆشی "شیزۆفرینیا" دەبن.
4-بەهەمان شێوەیش ئەو ئافرەتانەی كە شۆفێری دەكەن و پێڵاوی پاژنەبەرز لەكاتی شۆفێردا لە پێی دەكەن بە ڕێژەی 37% زیاتر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن لەو ئافرەتانەی كە پیڵاوی نۆرماڵ لە پێ دەكەن.
5-یەكێكی دیكە لە مەترسییەكانی ئەم جۆرە پێڵاوە ئەوەیە كە كاریگەریی زۆری لەسەر لەبارچوونی منداڵ هەیە، پێش ئەوەی لەدایك ببێت، چونكە توانای بەرگەگرتنی جومگە و ماسولكەكانی پشت كەم دەكاتەوە ئەوەیش ئەگەری لەبارچوونی منداڵ بە ڕێژەی 41% زیاد دەكات.
6-بەهەمان شێوەیش توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە بەردەوام لەپێكردنی پیڵاوی پاژنەبەرز كاریگەری لەسەر سووڕانی ڕەحمی ئافرەت هەیە كە ئەوەیش ئافرەت تووشی نەزۆكی دەكات. هەروەك چۆن بەهەمان شێوەیش كاریگەی خراپی لەسەر سووڕی مانگانەی ئافرەتانیش دەبێت و تووشی شڵەژان و ناجێگریی دەكات.
HAWLER.IN


لهسهر هێڵ نییه






dast xosh

لهسهر هێڵ نییه









زؤر سوباس كاك محمد كييييييان
لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet dldar geyan baswda serkaw tu bet azizakam


لهسهر هێڵ نییه






دهستهکانت خۆش گیانه بۆ ئهم بابهته بهراستی بهسوود بوو بهس بۆ ئێمه نا با کچان سوودی لێ وهربگرن


لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش جوانه


لهسهر هێڵ نییه









والله سوباستان ئه كه م هاورييان سه ركه وتوو بن انشالله
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
