.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له‌هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه هاوسه‌رگیریی تیایاندا تاقه رێگه‌ی په‌سه‌ندو رێپێدراوه له‌لایه‌ن سیستم و دابونه‌ریته‌وه
بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان نێر‌و مێ، هه‌میشه كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی یاسا‌و حكومه‌ت و دامودهزگاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هانی ئه‌و پرۆسه‌یه بده‌ن و كارئاسانی بۆ بكه‌ن چونكه له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا هاوسه‌رگیری تاقه رێگه‌شه بۆ دروستكردنی خێزان، ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ش كه یه‌كێكه له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه هه‌ندێك سه‌نته‌رو لایه‌ن ده‌یكه‌ن و جاربه‌جار له‌هه‌ندێك له‌میدیا كوردییه‌كاندا بلاو ده‌بێته‌وه هێشتا رێژه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا به‌رزه.ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان(راپۆرت و ریپۆرتاژو راپرسی) جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ن كه ده‌بنه رێگرو دواخه‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه: ناسه‌قامگیری باری كۆمه‌ڵگه‌و ولات له‌ئه‌نجامی نائارامی باری سیاسی كه ناسه‌قامگیری كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری لێده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ورد ده‌بێته‌وه بۆ كه‌می هه‌لی كار‌و كاسپی و قه‌یرانی نیشته‌جێبوون كه دوو مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی و دروستكردنی خێزان، لهپالا ئه‌م هۆكارانهشدا به‌رده‌وامبوونی به‌شێك لهدابونهریته كۆن و باوه‌كان رێگرێكی به‌هێزن و ئاستهنگێكن ده‌رچوون لێیان ئاسان نییه‌و خۆی له‌و داواكارییانه‌دا ده‌دۆزێته‌وه كه كچ و ماڵه باوكی و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یانه له‌كاتی كچ به‌شووداندا.
له‌ئێستادا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا باری سیاسی ئارامه، له‌به‌ر ئه‌وه باری كۆمه‌لایه‌تی و ئابوورییش جۆرێك له‌ئارامی و جێگیریی پێوه دیاره، هه‌لی كار زۆر زیاتره له‌چاو ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ردا، قه‌یرانی نیشته‌جێبوون هه‌نگاوی ناوه به‌ره‌و باشبوون و چاره‌سه‌ركردن، به‌لام چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له‌ناو توێژی لاوان‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی شارن بهكوڕو تاڕاده‌یه‌كیش كچانه‌وه ورده ورده خه‌ریكه رایه‌ك و دنیابینییه‌كی تازه فۆرمه‌له ده‌بێت كه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و پرۆسه‌یه، ساڵ به‌سالا لایه‌نگرانی دژه هاوسه‌رگیریی یان دواخهرانی زیاد ده‌كه‌ن و له‌ڕاستیدا هیچ ئامارێكی باوهڕپێكراوم له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ی رێژه‌ی هاوسه‌رگیریی و رێژه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری، به‌لام ده‌توانرێ هه‌ر بهتێبینیكردن و چاودێریكردنی ده‌وروبه‌ر د‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی هاوسه‌رگیرییش كه‌م نه‌بووبێته‌وه ئه‌وا لای زۆر چین و توێژ رێژه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری به‌رز ده‌بێته‌وه، واته دره‌نگتر ئه‌و پرۆسه‌یه رووده‌دا له‌چاو ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ردا له‌گه‌لا ئه‌وه‌ی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان(ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی) به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌چن، بارودۆخی ئێستای هه‌رێم له‌چاو نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا‌و له‌چاو سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌شدا زۆر ئارامترو گه‌شه‌سه‌ندووتره، ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئه‌وكات زۆرێك له‌و كوڕانه‌ی له‌ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییدا بوون كۆچیان ده‌كرد، كه‌واته ده‌بێت به‌دوای هۆكاری شاراوه‌ی تردا بگه‌ڕێین كه ره‌نگه كه‌متر دركی پێبكرێت یا ئاماژه‌ی پێبدرێت ره‌نگه ئه‌و هۆكارانه هێشتا له‌سه‌ره‌تادا بن به‌لام زۆری پێناچێت زه‌ق ده‌بنه‌وه‌و ده‌بن به‌یه‌كه‌م رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا هاتووه كۆمه‌ڵێك نه‌ریت و خووی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه، پانتایی ئازادییه تاكه كهسێكان زیاتر بووه، سه‌باره‌ت به‌لاوان(به‌تایبه‌تی كوڕان) به‌ته‌نیا ئه‌وه زه‌واج نییه كه سێكسیان بۆ دابین ده‌كات به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی گۆڕانی شێوه‌ی ژیان و فراوانبوونی پانتایی ئازادییه‌كان و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر دنیادا(به سلبـی و ئیجابی)هۆكاری تری به‌رده‌ست و هه‌رزان و ئاسانتر هه‌یه بۆ دابینكردنی سێكس كه هه‌ره ئاسانه‌كه‌یان فیلمه سێكسی و سایته ئیباحییهكانه له‌گه‌لا زیادبوونی له‌شفرۆشه‌كان و ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی ئازادی سێكس لای هه‌ردوو توێژی نێر‌و مێ، كه‌واته رێژه‌یه‌ك له‌كوڕانی لاو هه‌ن په‌نا بۆ رێگه‌ی تر ده‌به‌ن بۆ تێركردنی لایه‌نی سێكسی و بارودۆخه‌كه وه‌كو دوو سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر نییه كه هاوسه‌رگیریی تاقه رێگه بوو بۆ سێكسێكی ته‌واو، توێژی مێینه(ژنان و كچان)یش وه‌كو توێژێكی بنده‌ست سوودیان له‌و بارودۆخه وه‌رگرتووه‌و ئه‌وانیش شتێك له‌پانتایی ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كانیان زیاد بووه: بواری خوێندن(به‌هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه)له‌به‌رده‌م كچاندا زیادیكردووه كه ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی بواری زیاتر له‌به‌رده‌میاندا بۆ كاركردن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و زیاتر پشتبه‌ستن بهخودو متمانه به‌خۆبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی وشیاری، كه‌واته له‌ئه‌نجامی فراوانبوونی پانتاییه‌كانی ئازادی بۆ ژن، به‌شێك له‌ژنان وه‌كو مه‌به‌ست، دوا چاره‌سه‌ر، فریادڕه‌س ته‌ماشای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناكه‌ن كه شتێكه‌و هه‌ر ده‌بێت رووبدات و هیچ رێگه‌یه‌كی تر نییه، به‌ڵكو خه‌ریكه توێژێك له‌كچان و ژنان دروستده‌بن كه پرۆسه‌كه وه‌كو ئه‌زموونێكی ئینسانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، كه ده‌شێت پیا تێپه‌ڕ بن و ده‌شێت خۆیان له‌و ئهزمووونه نه‌ده‌ن، شوونه‌كردن كۆتایی بوون نییه، هه‌رچه‌نده لای ئه‌م توێژه به‌گشتی تائێستا شووكردن لووتكه‌ی خه‌ون و خولیاكانه، به‌لام زۆرن ئه‌و تاكانه‌ی موماره‌سه‌ی ئازادییه‌كی سنوورداری سێكسی ده‌كه‌ن، به‌لام دواجار ئه‌وه توێژی كچانه به‌گشتی كه زیاتر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی مه‌به‌سته.ئێستا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا به‌تایبه‌تی له‌شاره‌كاندا خه‌ریكه ورده ورده پیاو ده‌وره ته‌قلیدییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات چیتر ئه‌و تاقه به‌خێوكه‌ری خێزان نییه، ئه‌و خێزانانه‌ی پشت به‌سه‌رچاوه‌ی ماددی هه‌ردوولا پیاو و ژن ده‌به‌ستن ساڵ به‌سالا روو له‌زیادبوونه، زۆرن ئه‌و خێزانانه‌ی كه دایك و باوكه‌كه جیا بوونه‌ته‌وه‌و دایكه‌كه پیشه‌یه‌كی هه‌یه‌و مناڵه‌كانی به‌خێو ده‌كات، زۆرن ئه‌و كچانه‌ی به‌پێی بیری باو قیتاری زه‌واج جێیهێشتوون به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان خاوه‌نی كار‌و پیشه‌ن و له‌ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌ستن هاوسه‌رگیرییه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تیان پێی نه‌بێت، دیاره ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیارییانهوه به‌ده‌ستیانهێناوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری و فراوانبوونی راده‌ی ئازادی ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه په‌ك نه‌خات ئه‌وه بێگومان دوای ده‌خات و ته‌مه‌نی زه‌واج به‌رزده‌بێته‌وه تاده‌گاته سییه‌كانی ته‌مه‌ن بۆ ژن و له‌وه‌ش به‌رزتر بۆ پیاو، ئه‌مه له‌لایه‌ك روویه‌كی ئیجابی هه‌یه كه مرۆڤ به‌پیاو و ژنه‌وه به‌قه‌ناعه‌ته‌وه بچێته ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه نه‌ك وه‌ك ناچارییه‌ك به‌لام هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مناڵبوون و دروستبوونی مه‌سافه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان ته‌مه‌نی دایك و باوكان و مناڵه‌كانیان و زیاتر له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی نه‌وه‌كان.له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی له‌جۆری ئێمه‌ن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری تاقه رێگه‌ی ئاشكرا‌و په‌سه‌نده بۆ په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان نێر‌و مێ، تێركردنی ئه‌و غه‌ریزه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م پاڵنه‌ری هاوسه‌رگیری نه‌بێت ئه‌وا گرنگترین پاڵنه‌رێتی، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه هۆكاره‌كانی وروژاندنی سێكسی زیادیكردووه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆرێك له‌لاوان و هه‌رزه‌كاران بێ ره‌چاوكردنی زۆر لایهنیتر په‌له ده‌كه‌ن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، هه‌ربۆیه چه‌ند رێژه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رز ده‌بێته‌وه ئاواش ته‌لاق و جیابوونه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه توێژێكی وشیار له‌لاوان په‌له ناكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ن تا ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشێت و ده‌یانه‌وێت به‌قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن، كه‌واته له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا چ ئه‌وانه‌ی په‌له ده‌كه‌ن له‌و پرۆسه‌یه‌داو چ ئه‌وانه‌ی په‌له ناكه‌ن كاتێك بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن هۆكاره ئابووری و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان یه‌كه‌م رێگر ده‌بن له‌به‌رده‌میاندا، هێشتا ئه‌و توێژه زۆر كه‌مه كه له‌ئه‌نجامی وشیارییانهوهو وه‌كو درككردنێكی قوولا به‌گه‌وره‌یی و قورسی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا دواده‌كه‌ون، به‌لام ئه‌م توێژه زۆر به‌په‌له گه‌وره ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئازادییه شه‌خسییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن و بیری باویش له‌باره‌ی ئه‌و ئازادییانه‌وه روو له‌گۆڕانه.هه‌موو دیارده‌و ده‌سكه‌وتێك لایه‌نی ئیجابی و سلبـی خۆی هه‌یه، دواجار شته‌كان رێڕه‌وی مێژوویی خۆیان وه‌رده‌گرن، مێژووش بۆ دواوه هه‌نگاو نانێت، باشترین كار كه سیسته‌م و ده‌سه‌لاتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیكات یارمه‌تیدانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ون و پرۆژه‌كانیان، ده‌شێت ئازادییه‌كانی تاكه كه‌س هێند فراوان بێت بگاته ئاستی پێشكه‌وتووترین كۆمه‌ڵگه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌كرێت ئاستی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رز بێته‌وه، با تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه خۆیان سه‌ربه‌ست بن كام رێگا هه‌ڵده‌بژێرن.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه