.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئاژانسه‌كان: هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌ڕاهێنه‌رایه‌تی دێگۆ مارادۆنا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ دوایارییه‌كانی جامی جیهانی ئه‌فه‌ریقای باشور، له‌خاكی خۆیدا یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هایتی ئه‌نجامدا، ئه‌رژه‌نتین توانی به‌ئه‌نجامی 4ـ0 یارییه‌كه بباته‌وه. گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه له‌یاریكه‌ران فاكوندۆ بیرتۆگلیۆ (دوو گۆڵ)و مارتین پالێرمۆ‌و سیباستیان بلانكۆ تۆماریانكرد. له‌م یارییه‌دا مارادۆنا ته‌نها پشتی به‌یاریكه‌ره‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌ستبوو، هیچ یاریكه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌و ئه‌وروپای بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشت نه‌كردبوو. له‌م باره‌یه‌وه مارادۆنا ده‌ڵێت "هیچ كه‌س جێگه‌یه‌كی پارێزراوی نی‌یه له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌دا، تائێستا هیچ لیستێك رانه‌گه‌یه‌نراوه‌و له‌بیركردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌ندێ یاریكه‌رم دیاریكردووه، به‌ڵام بۆ هه‌ندێ جێگه هێشتا له‌بیركردنه‌وه‌دام، ئه‌م یارییه زۆر یارمه‌تی دام".
جێگه‌ی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌دوایارییه‌كانی جامی جیهانی 2010دا، له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی كۆریای باشور‌و نایجیریا‌و یۆنان.
awene -sport


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه