.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














نسار، كە ناوی خوازراوی ئەو ژنەیە، كێشەكەی ئەوەیە، كە مێردی خوشكەكەی وازی لێ ناهێنێت و بەردەوام لەدوای دەرچوونی مێردەكەی لەماڵەوە، ئەو پیاوە دێتەلای و داوای سێكسی لێ دەكات. هۆكاری بێدەنگبوونیشی تائێستا بەوتەی ئەو، لەبەرئەوەیە تا كێشەكە گەورە نەبێت و خۆی و خوشكەكەی ماڵیان لێ تێك نەچێت، ئەو ژنە دەڵێت "هەرچەندە من زۆر لەخوشكەكەم گەورەترم، بەڵام ئەو پیاوە لەبەر جوانییەكەم واز ناهێنێت و دەڵێ چۆن دەبێت ئەو هەموو جوانییە بۆ یەك كەس بێت؟".
ئەو ژنە چیرۆكی ئەو كێشەیەی كە تێیكەوتووە، ئاوا دەگێڕێتەوە و دەڵێت "پێش ئەوەی مێردەكەم ماڵ جێ بهێڵێت، مێردی خوشكەكەم چەند جارێك تەلەفۆنی بۆ دەكات و پەرۆشی خۆی بۆ دووپات دەكاتەوە، ئینجا كە زانی لەماڵ دەچێتەدەر، یەكسەر خۆی دەخشێنێتە ماڵەوە، هەموو شێوازێك بەكار دەهێنێت، تا سێكسم لەگەڵ بكات". لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆشییەوە گوتی "من ژنی ماڵەوەم، چەند ساڵێك دەبێت شووم كردووە، ئێستا خاوەنی چوار منداڵم و لەگەڵ هاوسەرەكەم كە پۆلیسە، لەیەكێ لەگەڕەكە میللیەكانی شاری هەولێر ژیانێكی مام ناوەندی بەسەر دەبەین. جگە لەخۆم سێ خوشكی دیكەشم شوویان كردووە".
سەبارەت بەو پرسیارەی بۆچی تائێستا شەڕ پێ فرۆشتنی مێردی خوشكەكەی بەخوشكەكەی خۆی نەگوتووە، تا ئەو پیاوەی ئەو وازی لێ بهێنێت؟ نسار دەڵێت "خوشكەكەم بەخۆشەویستی لەگەڵ ئەو پیاوە ژیانی هاوسەری پێكهێناوە، بۆیە زانیم ئەو پیاوە نیازی لەگەڵ من خراپە، چەند جارێك هەوڵم دا، هەڵسوكەوتە خراپەكانی بەخوشكەكەم بڵێم، بەڵام ئەو خوشكەم بەهیچ جۆرێك باوەڕ بەو قسانەی من ناكات و ئامادە نییە تەنانەت گوێشم لێبگرێت و خەتاباریشم دەكات".
ئەو ژنە (نسار) قسەكانی رۆشن نەكردەوە، لەبارەی ئەوەی ئاخۆ هیچ جار خۆی تەسلیم بەمێردی خوشكەكەی كردووە، تاسێكسی لەگەڵ بكات؟ ئەو وەڵامی پرسیارەكەی ئاوا دایەوە، "چەند جارێك بەپێڵاو لێمداوە و لەماڵ دەرمكردووە، بەڵام ئەو لەیەكێ لەفرۆشگاكان كار دەكات و زۆرجار هەڕەشەی ئەوەم لێدەكات و دەڵێت، ئەگەر ناچارم بكەیت، ئەوا حەیات دەبەم و دەڵێم ئەو ئافرەتە داوای لێكردووم، سێكسی لەگەڵ بكەم"، بۆیە نسار بەخەمبارییەوە دەڵێت "كێشەی من تابڵێی كێشەیەكی سەختە، چونكە هەر شتێك بكەم، ماڵی خۆم و ماڵی خوشكەكەم تێكدەچێت"، نسار دەشڵێت "من هیچ كێشەیەكم لەگەڵ هاوسەرەكەم نییە، تەنها كێشەیەك كە هەمبێت، ئەو كوڕەیە كە لەبەر ئەو بێجگە لەشكاندنی چەند سیمكارتێك، وام لێهاتووە هەر كە مێردەكەم لەماڵ دەرچوو، منیش بگەڕێمەوە ماڵی دایكم"، چونكە وەكو گوتی "باوەڕ بكەن، ئەو كوڕە زمانی زۆر لووسە، دەترسم رۆژێك بكەومە ژێر كاریگەری قسە رۆمانسییەكانی".
نسار لەبارەی هۆكاری وازنەهێنان و سەرنجڕاكێشانیشی بەلای مێردی خوشكەكەی، دەڵێت "من لەخوشكەكانم زۆر گەورەترم، بەڵام لەهەرسێكیان جوانترم، بۆیە ئەو كوڕە هەموو كات بەدوامەوەیە، هەموو جارێكیش دەمبینێت پێم دەڵێ تۆ لەمێردەكەت خەساری و چۆن دەبێت ئەو هەموو جوانییە بۆ كەسێك بێت، كە لەپۆلیسی زیاتر هیچ كارێكی دیكە نازانێت"، دەشڵێت "ئەو كوڕە هەركە زانی مێردەكەم لەماڵ نییە، ئەوا لەدەرگای ماڵەكەمان دەدات و دەڵێت گەر دەرگام لێ نەكەیتەوە، ئەوا ناچار دەبم هەرچی تۆمەت و بوختان هەیە، بۆت دروست بكەم"، نسار قسەكانی بەوە كۆتایی پێهێنا و گوتیشی "ئەوەی منی كوشتووە، ئەوەیە كە خوشكەكەم بەخۆشەویستی مێردی بەو كوڕە چاوباشقاڵە كردووە؟".
sarbast
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن brusk bag (2010-05-07 22:20:18)


لهسهر هێڵ نییه








خوایه به دورمان بگریت ئهمهیه بهڵای زهمانه وهڵا کارهساتێکی گهورهیه
دهستکانت خۆش کاکه بروسک سهرکهوتو بیت له کمارهکانتدا براکهم هیوای لهش ساخی و بهختهوهریت بۆ ئهخوازم ههمیشه له ئاسودهیدا بیت هاوڕێ گیان کاتت گـــــووڵ،،،،،،،،،،،،،،،،

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه








پهنامان بهخودا بهراستی كێشهیه لهگهڵ چهندهها خهڵكی ئهم سهردهمه،دهستهكانت خۆش.
لهسهر هێڵ نییه



xwaya badurman bkaet lan goora karana
لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش هةر بزيت كيان


لهسهر هێڵ نییه