❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسه‌رگیریی؛ مه‌رجی‌ زۆرو ئابووری‌ لاواز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-09 16:05:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هاوسه‌رگیریی؛ مه‌رجی‌ زۆرو ئابووری‌ لاواز

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-db87c93687.jpg

باری‌ ئابووری‌ كوڕان خراپه‌و كچانیش مه‌رجی‌ قورسیان هه‌یه‌به‌هۆی‌ خراپی باری‌ ئابووری‌ گه‌نجان‌و داواكاریی‌و
مه‌رجی‌ زۆری كچان، پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی له‌ناو كچان‌و كوڕانی‌ زانكۆكاندا، له‌ ئاستێكی‌ نزمدایه‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش هۆشیاری‌ ده‌ده‌ن، كه‌ كچان مه‌رجی‌ قورس دانه‌نێت.

هه‌ندێك له‌ كچانیش هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ كوڕان له‌ ده‌ستپێشخه‌ریدا لاوازن‌و زۆرجاریش، كچه‌ كه‌مته‌مه‌نه‌كان ده‌هێنن.

ته‌لار هادی‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵ خوێندكاری‌ زانكۆ به‌شی‌ كشتوكاڵ، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ نه‌بوونی‌ متمانه‌ به‌كوڕان،‌وه‌های‌ لێكردووه‌ نه‌توانێت بڕیاری‌ هاوسه‌رگیریی بدات، ‌وتی‌ »چونكه‌ ئه‌وكوڕه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌رم، سه‌ره‌تا ده‌بێت خۆشم بوێت، ده‌ترسم له‌ قۆناغی‌ خۆشه‌ویستیدا لێم بێزاربێت‌و زه‌واجم له‌گه‌ڵَدا نه‌كات، ئه‌وكات ببم به‌جێی‌ باسی‌ خوێندكاره‌كان».

به‌هۆی‌ سه‌رقاڵبوونیان به‌خوێندنه‌وه‌و دواتریش ده‌ستنه‌كه‌وتنی‌ كاره‌وه‌، زۆرجار كوڕان له‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی دواده‌كه‌ون، چونكه‌ به‌چه‌ند ساڵێك سه‌رقاڵبوون به‌كاره‌وه‌ دوای‌ ته‌واوكردنی‌ خوێندن، ئینجا ده‌توانن هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام بده‌ن.

دلاوه‌ر ئاغا ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌، ته‌مه‌ن 37 ساڵ هۆكاری‌ زه‌واجنه‌كردنی‌ بۆ نه‌بوونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونه‌وه‌، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، له‌مباریه‌شه‌وه‌ ‌وتی‌ »من له‌ته‌مه‌نێكدام، كه‌ ده‌بوو ئێستا منداڵم هه‌بوایه‌و باوك بومایه‌، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ نه‌بوونی‌ شوێنێكی‌ نیشته‌جێبوون ‌وه‌های‌ لێكردووم، كه‌ له‌خه‌یاڵی‌ خۆمدا زه‌واج بسڕمه‌وه‌».

وتیشی »ماڵی‌ باوكم كرێچین موچه‌كه‌م 250هه‌زاره‌ ژن به‌چی‌ به‌خێوبكه‌م‌و كرێ‌ خانوو به‌چی‌ بده‌م».

خراپی باری‌ ئابووری‌ كوڕان، به‌ته‌نها كاری نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆیان، به‌ڵكو ره‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ریشیان به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی دواده‌كه‌ون‌و جاری‌واش هه‌یه‌ به‌ره‌و قه‌یره‌ بوون ده‌چن.

ساكار ئه‌حمه‌د خوێندكاری‌ زانكۆ به‌شی‌ ژمێریاری‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵ،‌وتی‌ »هه‌موو كچێك حه‌زده‌كات دوای‌ ته‌واوكردنی‌ زانكۆ و په‌یمانگا بیر له‌ژیانی‌ هاوسه‌رگیریی‌ بكاته‌وه‌، به‌لاَم زه‌واج له‌گه‌ڵَ كێدا؟ هاوڕێ‌‌و كه‌سانی‌ هاوئاستمان، كه‌ خوێندن ته‌واوده‌كات ده‌بێت له‌ماڵه‌وه‌ دابنیشێت، چاوه‌ڕێی‌ دامه‌زراندن بكات، به‌چی‌ ده‌توانن خوازبێنیمان بكه‌ن»

توانا كامیل ته‌مه‌ن 29ساڵ، ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ مامۆستایان ماوه‌ی‌ 3 ساڵه‌ ته‌خه‌روجی‌ كردووه‌و كرێكاری‌ ده‌كات، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ خوێندن ته‌واوبكات‌و ژیانێكی‌ جوانی‌ هاوسه‌رگیری‌ دروستبكات.

توانا‌وتی‌ »ئاواتم ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ست له‌كه‌س پان نه‌كه‌مه‌وه‌و به‌موچه‌كه‌ی‌ خۆم ژن بهێنم، به‌لاَم من كرێكاری‌ ده‌كه‌م‌و ده‌چم بۆ داوای‌ هه‌ركچێك، داوای‌ ئاڵتونێكی‌ زۆرو ماڵی‌ جیاده‌كه‌ن، كه‌ عه‌قاریش‌وه‌رگرم داواكارییه‌كانیان ته‌واوناكات».

گه‌وهه‌ر فاتیح، كه‌ كچێكی‌ ده‌رچووی‌ كۆلێجی‌ بازرگانی‌ ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كاتێك له‌ زانكۆ بووه‌ داواكاری زۆربووه‌ له‌چاو ئێستادا، گه‌وهه‌ر ‌وتی‌ »به‌لاَم نه‌مده‌توانی‌ خۆم بخه‌مه‌ ژێر به‌رپرسیارێتیه‌وه‌، ‌وام هه‌ستده‌كرد جوانی‌‌و ته‌مه‌ن ناڕۆن، به‌ڕاستی‌ ئێستا ئه‌وكه‌سه‌ی‌ خه‌ونمه‌ مێردم بێت، نایدۆزمه‌وه‌».

نیاز محه‌مه‌د فه‌تاح توێژه‌ری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌، له‌به‌شی‌ یه‌كه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمای‌، زه‌واجی‌ قۆناغی‌ زانكۆ و په‌یمانگا، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وگۆڕانكارییه‌ی‌ به‌سه‌ركۆمه‌ڵگه‌دا هاتووه‌.

نیاز محه‌مه‌د ‌وتی‌ »كه‌میی‌ زه‌واج بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ كه‌كچان‌و كوڕانی‌ زانكۆ و په‌یمانگا،‌وه‌ك خه‌ڵكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زانكۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌، ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵَ كوڕاندا له‌كێبڕكێدان، به‌لاَم ده‌بینین كاتێك زه‌واج ده‌كه‌ن، كاری‌ ده‌ره‌وه‌و ناوماڵیشیان له‌ئه‌ستۆدایه‌، كه‌ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ قورسه‌ به‌ئاسانی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بده‌ن».

وتیشی »كچانی‌ منداڵ زۆر به‌ئاسانی‌ بڕیاری‌ ده‌ستبه‌رداربونی‌ خوێندن ده‌ده‌ن‌و به‌خشڵ‌و كۆمه‌ڵێك مه‌رج راِزی‌ ده‌بن‌و سه‌ركه‌وتوش نابن».

هه‌ندێك له‌ كچان هۆكاری‌ قه‌یره‌بوونیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ كوڕان به‌لای‌ كچانی‌ كه‌م ته‌مه‌ندا ده‌ڕۆن‌و هاوته‌مه‌نه‌كانی‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ ده‌زانن.

كوردستان شێركۆ ته‌مه‌ن 26 خوێندكاری‌ راگه‌یاندن، ‌وتی‌ »به‌داخه‌وه‌ كوڕانی‌ زانكۆ لای‌ خۆی‌ خاوه‌نی‌ ئایدیایه‌كی‌ جیاوازو مۆدێرنن، كه‌چی‌ ده‌بیستین زه‌واجیان له‌گه‌ڵَ كچانێك كردووه‌، كه‌ له‌ته‌مه‌نه‌ منداڵه‌كاندان1990-1994 كه‌ئاستی‌ تێگه‌یشتنیان هه‌رگیز گونجاونییه‌، هاوته‌مه‌نی‌ خۆیان به‌قه‌یره‌و گه‌وره‌ ناوزه‌ند ده‌كه‌ن».

بۆ كه‌سێكی‌ ‌وه‌كو شنۆ و نزار دوو گه‌نجن، كه‌ماوه‌ی‌ 3مانگه‌ زه‌واجیان كردووه‌‌و له‌شوقه‌دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر ‌وتیان »ئێمه‌ دوای‌ ته‌واوكردنی‌ په‌یمانگا، بیرمان كرده‌وه‌، كه‌ پێكه‌وه‌ بژین، خۆشه‌ویستی‌ ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تربوو كه‌ نه‌بوونی‌ خانوو ببێته‌ كێشه‌، هه‌ربۆیه‌ بڕیارماندا له‌شوقه‌دا بژین‌و ژیانێكی‌ ئاراممان هه‌یه‌».

حاكم كه‌مال دادوه‌ری‌ دادگای‌ سلێمانی‌ زه‌واجنه‌كردنی‌ كوڕان‌وكچانی‌ زانكۆ بۆبێ‌ به‌رنامه‌یی‌‌و كه‌مته‌رخه‌می‌ حكومه‌ت‌و ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵَ خراپی‌ باری‌ ئابووری‌ گه‌نج  كه‌ له‌دوای‌ ته‌واوكردنی‌ زانكۆ ده‌بێت دانیشێت.

حاكم كه‌مال داوای‌ له‌ كچان كرد، كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ مه‌رجه‌ی‌ بۆ هاوسه‌رگیریی هه‌یانه‌، نه‌یهێڵن‌و ژیانی‌ هاوسه‌رگیریی‌ به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بینن، كه‌ لای‌ هه‌ندێك له‌كچان، وه‌ك بازرگانیكردن ‌وایه‌.

حاكم كه‌مال ‌وتی‌ »با حكومه‌ت كارگه‌ دابمه‌زرێنێت‌و كار بدۆزێته‌وه‌، كه‌سانی‌ شاره‌زاو پسپۆڕ له‌و بواره‌دا دابمه‌زرێنێت‌و به‌رهه‌مهێنبن، گه‌نجانمان نه‌وه‌ك ته‌نها به‌كاربه‌ر ئه‌وكات له‌بێكاری‌ گه‌نجان ڕزگاریان ده‌بێت‌وپرۆسه‌ی‌ زه‌واجیش دروست ده‌بێت».

نیاز محه‌مه‌د توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ رونیكرده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵَ ئه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ كوڕان نه‌گونجاوه‌، كچانیش ئاستی‌ هۆشیارییان نزمه‌، مه‌رجی‌ قورس بۆ زه‌واجیان داده‌نێن.

وتیشی »چونكه‌ زه‌مه‌نی‌ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ كچان ئاڵتون بكه‌ن به‌مه‌رجی‌ زه‌واج، له‌ئێستادا دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سێك كه‌ ئاستی‌ بیركردنه‌وه‌ت له‌گه‌ڵَیدا نزیك بێت، نه‌وه‌ك ئاستی‌ مادی‌».

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net