.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


بەر لەوەی لەگەڵا ھاوڕێکانی یانەکەیان بگەیەننە خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئینگلتەرا (Football League One)، شوان جەلال-ی گۆڵچی بۆندەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی تر لەگەڵا یانەی بۆرنمۆس (Bournemouth)ی ئینگلیزی نوێکرد زۆر گەشبینە
شوان جەلال-ی تەمەن (٢٦) ساڵا کەکوردی عیراقە و لەدایکبووی شاری بەغدا و دانیشتووی شاری ھاستینگز-ی ئینگلتەرایە، پێشتر لەخولەکانی نایاب و پلە یەک و پلە دووی یانەکانی ئینگلتەرا یاریکردووە و بەر لەوەی بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بۆندێکی لە(١٢/٨/٢٠٠٨) تا (٣٠/٦/٢٠١٠) لەگەڵا یانەی بۆرنمۆس بەرامبەر بەبڕی (١٨٠) ھەزار یۆرۆ مۆرکردبوو، بەڵام بەر لەوادەی کۆتاییھاتنی، بۆندەکەی تاساڵی (٢٠١٢) نوێکردەوە و لەمبارەیەوەش ئەوەی راگەیاند گە زۆر گەشبینە بەئیمزاکردنی بۆندە نوێیەکەی و بەڵێن و سووربوونی خۆشی لەسەر پاشەڕۆژی لەگەڵا یانەکە دووپاتکردەوە و ھیوای ئەوەشی خواست کە لەگەڵا یانەکەی زیاتر پێشبکەون و ئەنجام و ئامانجەکانیان بەدیبھێنن.
یەک پلە سەرکەوتن
شایەنی باسە شوان جەلال کە سەرەتا لەفێرگەی تۆپی پێی (ولیام پارکەر) بۆ پێگەیاندنی یاریزانان چووەتە نێو ژیانی وەرزش و یاری تۆپی پآ و لەو فێرگەیەش پێگەیشتووە، چەند رۆژێک لەمەوبەر یانەکەی (بۆرنمۆس) پلەی دووەمی خولی پلە دووی یانەکانی ئینگلتەرا (Football League Two) یان بەکۆکردنەوەی (٨٣) خاڵا لە(٤٥) یاریدا بەدەستھێنا و لەگەڵا ھەردوو یانەی (نۆتس کاونتی) خاوەن پلەی یەکەم و (رۆچدێل) خاوەنی پلەی سێیەم بۆ خولی پلە یەکی یانەکانی ئینگلتەرا (Football League One) سەرکەوتن و وەرزی داھاتوو لەو خولەدا یاری دەکەن.
پڕۆفایل
*ناو: شوان جەلال.
*لەدایکبووی: ١٤/٨/١٩٨٣ لەشاری بەغدا (عیراق).
*شوێنی نیشتەجێبوون: شاری ھاستینگز (ئینگلتەرا).
*باڵا: ١٨٨ سم.
*کێش: ٩٥ کگم.
*یانە: بۆرنمۆس.
*پلە: ١.
*شوێنی یاریکردن: گۆڵچی.
*ژمارەی درێس: ١.
*ژمارەی یارییەکانی: ٤٧.
*ساڵی (٢٠٠٥) بۆ ھەڵبژاردەی (C)ی ئینگلتەرا لە(٥) یاریدا ھاوبەشی کردووە و یەکەم یاریشی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بووە لەڕۆژی (١٦/٢/٢٠٠٥) کە بەئەنجامی (٣-٠) براوە بوون.
*ئەو یانانەی لەئینگلتەرا یاری تێدا کردووە: لاوانی یانەی ھاستینگز تاون، تۆتنھام ھۆتسبرز، وکینگ، لیدز یۆنایتد، شیفیڵد وینزدای، پیتەربۆرۆگ یۆنایتد، مۆرکامب، بۆرنمۆس
سهرجاوهی : رۆژنامهی ستادیۆم
yariga


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
