❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-12 17:16:52

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-19a99ccb11.jpg8
1-   به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ منداڵه‌كانت ماوه‌یه‌ك كات به‌سه‌ربه‌ره‌، بۆ نموونه‌ ژه‌مێك خۆراك له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان بخۆ،

له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تریان وه‌رزش بكه‌ یاخود ماوه‌یه‌ك به‌ پێ بڕۆ، یاخود ده‌توانیت به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌یان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ وایان لێ بكه‌یت هه‌ست بكه‌ن كه‌ گرنگیان پێ ده‌ده‌یت و هه‌ریه‌كه‌ شوێنی تایبه‌تی خۆیان له‌لای تۆ هه‌یه‌، بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بده‌یت خوشك و براكانی تری به‌شداربن، نه‌ك هه‌موویان له‌ یه‌ك وشه‌دا كۆبكه‌یته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رچاوی تۆدا له‌ململانێدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر تا دواجار ئه‌و ناوه‌ به‌و بڕێت، به‌مه‌ش به‌رده‌وام یه‌كێكیان پاش ده‌كه‌وێت و ده‌چه‌مێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌یت.

2-     متمانه‌یان له‌ناوخۆیاندا بۆ دروست بكه‌، ئه‌ویش به‌ هاندانیان و به‌رز نرخاندنی ماندوبوونیان، نه‌ك ته‌نها له‌به‌رهه‌می باشدا ده‌ستخۆشیان لێ بكه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌یان ده‌یكه‌ین.

3-    بۆ ده‌سكه‌وته‌كانی ڕۆژ ئاهه‌نگ بگێڕه‌، بۆ نموونه‌ كاتێك كوڕه‌كه‌ت پۆ لێك ده‌بڕێت نانخواردنێكی تایبه‌ت له‌ ماڵدا ساز بكه‌، یاخود كاتێك یه‌كێكیان له‌ تیمێكی تۆپانه‌دا به‌شدار ده‌بێت و ئه‌وه‌ی تریان نمره‌یه‌كی باش له‌ قوتابخانه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ ئه‌مانه‌ بكه‌ هه‌لی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێكی خێزانی، تا هه‌موویان هه‌ست بكه‌ن كه‌ گرنگی به‌خۆیان و به‌ ژیانیان ده‌ده‌یت، به‌ڵام به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان وا مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان به‌ژیانێكی تایبه‌تیشدا تێپه‌ڕێت، چونكه‌ به‌وردی له‌ ژیانی بڕوانه‌ شتی تایبه‌ت ده‌دۆزیته‌وه‌. هه‌میشه‌ بیریشیان بخه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌یت ته‌نها بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆشه‌ تا ئیره‌یی له‌ نێوانیاندا سه‌ر هه‌ڵنه‌دات و له‌سه‌رت بكه‌ونه‌ ململانێ، ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ڕق و كینه‌ له‌نێوانیاندا له‌جیاتی خۆشه‌ویستی و هاوكاریكردنی یه‌كتری.

4-     منداڵه‌كانت فێربكه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی بێت، بۆ نموونه‌ له‌باتی ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی كوڕه‌كه‌ت بكه‌یت چونكه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ هاتۆته‌وه‌ به‌ پیس و به‌ جلوبه‌رگی قوتابخانه‌وه‌ ده‌مو ده‌ست هاتۆته‌ سه‌ر مێزی نانخواردن، پێی بڵێ وا پێ ده‌چێت ئه‌مڕۆ كاتێكی خۆشت له‌ قوتابخانه‌ به‌سه‌ر بردبێت.

5-      وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ت بهێنه‌ كاتێك بچووكن و چه‌ند به‌سه‌رهاتێكی ئه‌و كاته‌یان بۆ باس بكه‌ كه‌ ئه‌وان به‌بیریان نایه‌ت.

6-      شتێكیان بیر بخه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌وه‌ فێری بوویت.

7-      پێیان بڵێ كه‌وا زۆر به‌خته‌وه‌ریت به‌وه‌ی كه‌ تۆ یه‌كێكیت له‌ باوانی ئه‌وان و ئه‌و ڕێگه‌یه‌شت پێ خۆشه‌ كه‌ ئه‌وان پێی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

8-       ڕێگه‌ بده‌ منداڵه‌كانت خۆیان بڕیار بده‌ن چی له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌مه‌ تۆ پیشانیان ده‌ده‌یت كه‌ ڕێز له‌ بڕیاره‌كانیان ده‌گریت.

9-       له‌ یاریكلادن له‌گه‌ڵ منداڵكانت به‌شدار به‌ بۆ نموونه‌ ده‌ستی خۆت له‌ بۆیه‌ی ئاوی و قوڕ و لیته‌ وه‌رده‌ كاتێك منداڵه‌كانت یاری به‌مانه‌ ده‌كه‌ن.

10-   خشته‌ی وانه‌كان و ناوی مامۆستا و هاوڕێكانی منداڵه‌كانت بزانه‌، تا كه‌ هاتنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی پرسیاریان لێنه‌كه‌یت، به‌ڵكو بڵێ فڵان چۆنه‌؟، فڵانه‌ مامۆستا ئه‌مڕۆ چی بۆ باس كردن؟، به‌مه‌ منداڵه‌كه‌ت هه‌ست ده‌كات كه‌ به‌دوای ورده‌كاری ژیانی كه‌وتوویت و گرنگی پێ ده‌ده‌یت.

11-   كاتێك منداڵه‌كه‌ت داوات لی ده‌كات قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ شتێكی تره‌وه‌ سه‌رقاڵ مه‌به‌ و قسه‌شی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، وه‌ك ئه‌وانه‌ی چێشت لێده‌نێن یاخود ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و قسه‌ش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تی ڕوو له‌و بكه‌ و مێشكی به‌رێ و كاتێك كه‌ قسه‌ت بۆ ده‌كات ته‌ماشای چاوی بكه‌.

12-   له‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كاندا له‌گه‌ڵیان به‌شدار به‌، هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێك، له‌و كاته‌شدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانت ڕووداوه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ باس بكه‌، به‌ته‌نها هه‌ر گوێشیان بۆ مه‌گره‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ش كه‌ به‌سه‌رت هاتووه‌ بۆیان باس بكه‌.

13-   له‌ پارچه‌ كاغه‌زێكدا وشه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و هاندان یاخود نوكته‌یه‌كیان بۆ بنووسه‌ و له‌نزیك بالیفه‌كه‌یان بۆیان دانێ، ئه‌گه‌ر چوویته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وان هێشتا نووست بوون یاخود بیخه‌ره‌ جانتای قوتابخانه‌یان تا هه‌ست بكه‌ن كه‌ تۆ بیرت له‌ لایانه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش كه‌ پێكه‌وه‌ نین.

14-   گوێ له‌منداڵه‌كه‌ت بگره‌ به‌ ناڕاسته‌وخۆ كاتێك كه‌ ئه‌و لات نییه‌ (وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌نگت به‌رز بكه‌یته‌وه‌ كاتێك ئه‌و له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆیه‌تی) وه‌ك هێمایه‌كی خۆشه‌ویستیت و سه‌رسوڕمانت به‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و.

15-   كاتێك منداڵه‌كه‌ت نیگارێكی بچووك ده‌كێشێت له‌ شوێنێكی تایبه‌ت بۆی دابنێ، تا هه‌ست بكات تۆ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌یت.

16-    به‌بێ بیركردنه‌وه‌ به‌ هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت مه‌كه‌ كه‌ باوانت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ تۆ پێكردوه‌، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ هۆكارێكی كوشنده‌ بۆ نه‌فسیه‌تی منداڵه‌كه‌ت.

17-  له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ منداڵه‌كه‌ت بڵێیت تۆ ئه‌م كاره‌ت به‌ ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ ئه‌نجامداوه‌، پێی بڵێ بۆچی به‌م ڕێگه‌یه‌ ئه‌نجامی ناده‌یت و ڕێگه‌ی ڕاستی پیشان بده‌ و فێری بكه‌

.18-  نیشانه‌یه‌ك یاخود وشه‌یه‌كی نهێنی دابنێ كه‌ ده‌ربڕی خۆشه‌ویستیت بێت بۆ منداڵه‌كه‌ت و ئه‌وانی تر نه‌یزانن.

19-  هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر خۆرهه‌ڵاتنێكی نوێ و ڕۆژێكی نوێدا ژیانێكی نوێت هه‌بێت و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو له‌بیر بكه‌، هه‌ر ڕۆژێكی نوێ هه‌لێكی تازه‌یه‌ بۆ خۆشه‌ویستی زیاتری منداڵه‌كه‌ت و یارمه‌تی دانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌یه‌ك تێیدا.

20-   هه‌موو ڕۆژێك منداڵه‌كانت له‌باوه‌ش بكه‌ و ماچیان بكه‌ و پێیان بڵێ كه‌ خۆشت ده‌وێن، ئه‌مه‌ هه‌رچه‌ند زۆربێت هێشتا ئه‌وان پێویستییان پێیه‌تی، به‌بێ گوێدان به‌ ته‌مه‌نیان، ئاخۆ بچووكن یاخود گه‌وره‌، شوویان كردوه‌ یان ژندارن یاخود نا.

                                                                                                                                         سه‌رچاوه‌   shafaaq

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2009-12-12 19:52:11)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-13 18:54:01

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

bawar nakam shtak la mndal xoshter bet ka xwa ba dayku bawak adat
bas ba marjag ba shewayaki zor jowan parwarda bekren f3lan shayani aw mndalana ben
babataki jowana dastakanet xosh bet namo giyan her bardawam bit inshala

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-04 11:45:46

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

ده‌ستی تۆش خۆش فریشته‌ی کورد زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوام وایه‌ سود مه‌ند بوبیتی ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کاندا هاوڕێ گیان هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدابیت هاوڕێ گیان کاتت گــــــووڵ،،،،،،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-11 12:14:59

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

dastakant xosh bet zor jwana babatakat

sarkawtw byt

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-11 19:02:38

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE

Re: به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

dast xosh gyanakam bo wa babata grnga sarakatw bit  gwla gyan

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-05-22 12:49:50

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: به‌ بیست ڕێگه‌ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌رخه‌

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هیوام وایه‌ سودمه‌ند بوبن له‌ بابه‌ته‌که‌ ئه‌زیزان سه‌رکه‌وتوبن له‌ کاره‌کانتاندا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدابن گــــــووڵه‌کان کاتتان شــــآد،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net