.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پشوو- هه‌ڵبه‌ت ڕووداوێكی وه‌رزشی نی‌یه هێنده‌ی یاریه‌كانی تۆپی پێی جامی جیهانی سه‌رنجی خه‌ڵكانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشابێت ، كه بۆ یه‌كه‌م جار یاریه‌كانی جامی جیهانی له ساڵی 1930 له وڵاتی ئۆرۆگوای به‌ڕێوه چوو . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند تۆمارێكن له‌سه‌ر كۆی گشتی مۆندیاله‌كان .
ژماره پێوانه‌ییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كان:
• به‌ڕازیل زۆرترین جار كاسی بردووه كه پێنج جاره به‌دوای ئه‌ویش ئیتاڵیا یه كه چوارجاره وه له‌پله‌ی سێیه‌میش ئه‌ڵمانیا دێت كه سێ جاره.
• هه‌نگاریا زۆرترین گۆڵی تۆماركردووه له یه‌ك مۆندیال ،كه ( 27 ) گۆڵی تۆماركرددوه له مۆندیالی ساڵی ( 1958 )
• زۆرترین گۆڵ تۆماركرابێت له‌یه‌ك یاری دا دوانزه گۆڵ بوو له مۆندیالی ساڵی 1954 ، نه‌مسا( 7 گۆڵ ) به‌رامبه‌ر ( 5 گۆڵ ) بۆ سویسرا .
• تیپی هه‌نگاریا زۆرترین گۆڵی تۆماركردووه له یه‌ك یاری دا له مۆندیالی ساڵی 1982 كه ( 10 گۆڵ ) ی كرد به‌رامبه‌ر (1گۆڵ) بۆ سلڤادۆر .
ژماره پێوانه‌ییه‌كانی یاریزانان له مۆندیالدا:
• یاریزانی به‌ڕازیلی ڕۆناڵدۆ زۆرترین گۆڵی تۆماركردووه له مۆندیاله‌كان ( 15 گۆڵ ) به‌دوای ئه‌ویش یاریزانی ئه‌ڵمانی (جیرارد مۆلێر) دێت ( 14 گۆڵ ) .
• یاریزانی ڕووسی ( سالینكۆ ) له مۆندیالی ساڵی 1994 توانی ( 5 گۆڵ ) تۆماربكات له یه‌ك یاری دا .
• یاریزانی ئه‌مه‌ریكی ( بیرت په‌یدنود ) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌توانی (هاتریك) تۆماربكات له‌مۆندیالی ساڵی 1930.(هاتریك واته 3 گۆڵ له یه‌ك یاری)
• خێراترین گۆڵ له مۆندیال له ( 11 چركه‌ی ) سه‌ره‌تا بوو كه یاریزانی توركی (هه‌كان شوكر) له مۆندیالی ساڵی 2002به‌رامبه‌ر كۆریای باشور كردی .
• بچوكترین یاریزان له ته‌مه‌ندا یاریزانی ئێرله‌ندای باكوور (نۆرمان وایتساید) بوو كه‌ته‌مه‌نی (17 ساڵ ) بوو له مۆندیالی ساڵی 1982 یاری كرد .
• هه‌روه‌ها یاریزانی به‌ڕازیلی( بیللی ) بچوكترین یاریزان بوو یاری كرد له مۆندیالی ساڵی 1958 كه كاسیان به‌ده‌ست هێنا .
• به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی مۆندیال یاریزانی كامیرۆنی ( ڕۆجه‌ر میللا ) بوو كه له‌مۆندیالی ساڵی 1994 یاری كرد ،ته‌مه‌نی (42) ساڵ بوو
• یه‌كه‌م یاریزان كه ده‌ركرا له‌یاری ( كارتی سوری وه‌رگرت) یاریزان (جه‌لایندۆ ) ی پیرۆ بوو له مۆندیالی ساڵی 1930 بوو .
• زۆرترین كه‌س كه ئاماده‌ی سه‌یركردنی مۆندیال بوون له ساڵی 1994 بوو له ئه‌مه‌ریكا كه تێكڕا بۆ هه‌ر یاریه‌ك (68990) كه‌س ئاماده ده‌بوون .
• زۆرترین كه‌س كه سه‌یری یه‌ك یارییان كردبێت له مۆندیالی ساڵی 1950 بوو له‌به‌ڕازیل له یاری كۆتایی نێوان به‌ڕازیل و ئۆرۆگوای كه ( 174000 كه‌س ) ئاماده‌ی سه‌یركردنی یارییه‌كه بوون كه له‌و یاریه‌دا ئۆرۆگوای كاسه‌كه‌ی برد .
• زۆرترین گۆڵ كه تۆماركرابێت له مۆندیالدا له مۆندیالی ساڵی 1954 بوو كه تێكڕا بۆ هه‌ر یارییه‌ك ( 5.34 ) گۆڵ كرابوو،(140 گۆڵ له 26 یاری)
DWRGA


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه