.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










كۆتایی خۆشه‌ویستی...!
ڕۆژێك مامۆستا له‌قوتابیانی پۆله‌كه‌ی پرسی ئایا ئه‌توانن ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ربڕینی عه‌شق بڵێن به‌ڵام دووباره نه‌بێت...؟؟
هه‌ندێك له قوتابیه‌كان گوتیان به لێبوردن مانای عه‌شقیان لێك ده‌دایه‌وه...هه‌ندیكیان(گوڵ و دیاری)هه‌ندێكی تریان0(وته‌ی دڵ خۆشكه‌ر) واتای عه‌شقیان لێكده‌دایه‌وه..
هه‌ندێكی تریان وتیان (پێكه‌وه بوون و ئارام گرتنه له خۆشی و ناخۆشیدا) وه‌ها ما‌نایان لێكدایه‌وه..
له‌نێوان ئه‌مانه‌دا كورێك هه‌ستاو به‌شێوه‌ی وته نه‌رمه‌كانی خۆی ده‌ستی به ئاخاوتن كرد ده‌رباره‌ی مانا‌و واتای عه‌شق..
داستانێكی كورتی گێرایه‌وه:....
ڕۆژێك ژن وپیاوێكی گه‌نج كه هه‌ردوو ناسراو بوون وه‌ك جاران ڕۆشتنه ده‌ره‌وه بۆ چیاكانی ده‌ره‌وه ..
ئه‌وان هه‌ركه گه‌شتنه لوتكه‌ی كێوه‌كه وه‌ك بزمار چه‌سپین به‌زه‌ویه‌وه،یه‌ك پڵنگی گه‌وره له‌به‌رده‌میانه‌وه وه‌ستاوه‌و چاوی بڕیوه‌ته ئه‌وان..پیاوه‌كه تفه‌نگی شكاری پێ نه‌بوو...،ئیتر ڕێگایه‌ك بۆ ڕاكردن نه‌مابوو،ڕه‌نگ و ڕوخساری هه‌ردوكیان ڕۆشتبوو به‌رامبه‌ر پڵنگه‌كه.نه‌یانده‌وێرا بچوكترین جوڵه بكه‌ن،پڵنگه‌كه به هێواشی به‌ره‌و ڕوی ئه‌وان ده‌ڕۆیشت،،هه‌ر له‌و كاته‌دا پیاوه‌كه ده‌نگی به‌رز كرده‌وه‌و ده ستی كرد به‌ڕاكردن و هاوسه‌ره‌كه‌ی جێهێشت..!به‌بێ هیچ وه‌ستانێك پڵنگه‌كه دوای پیاوه‌كه كه‌وت دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك كه‌ده‌نگی پیاوه‌كه كز ده‌بیت،پڵنگه‌كه ڕۆیشت و ئافره‌ته‌كه مایه‌وه،،داستانه‌كه گه‌یشته ئێره‌و قوتابیه‌كان ده‌ستیان كرد به ئیدانه كردنی پیاوه‌كه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی جێهێشتووه‌و ڕایكردووه........
كوره‌كه پرسیاری كرد ده‌زانن پیاوه‌كه له دوا ساتی هه‌ناسه‌دانیدا چی به هاوسه‌ره‌كه‌ی وت،،،:قوتابیه‌كان وایان بیركرده‌وه كه‌داوای لێبوردنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه،،كه‌به‌ته‌نها جێیهێشتووه.....
كوڕه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه نه‌خێر ئاخرین وشه‌ی پیاوه‌كه ئه‌مه‌بوو...(ئازیزم تۆ باشترین هاوسه‌ر بووی داوات لێ ده‌كه‌م باش پارێزگاری له منداڵه‌كه‌مان بكه وه به ئه‌و بڵێ كه باوكی هه‌میشه عاشقت بووه)
دڵۆپه‌ی فرمێسك چاوه‌كانی قوتابیه‌كه‌ی ته‌واو ته‌ڕكردبوو هه‌ر به‌رده‌وام بوو هه‌موو شاره‌زایان ده‌زانن كه پڵنگ په‌لاماری كه‌سانێك ده‌دات كه جوڵه بكات یان هه‌ڵبێت و ڕابكات..باوكی من له‌و كاته ترسناكه‌دا، به‌فیدا كردنی گیانی پێش مه‌رگی دایكم كه‌وت و ئه‌وی ڕزگار كرد،،،،
ئه‌مه ڕاست ترین و بێ فێڵ ترین ڕێگای ده‌ربڕینیی عه‌شقی باوكم بوو بۆ دایكم....!!!!
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی: مریوان باوه‌نوری

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆسبێت کاکه مه‌ریوان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆر جوان سه‌رنجراکێش بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هیوادارم به دڵت بووبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








yaxwa dastakant xosh bet
zorrrrrrr jwan bu
پڵنگ په‌لاماری كه‌سانێك ده‌دات كه جوڵه بكات یان هه‌ڵبێت و ڕابكات..باوكی من له‌و كاته ترسناكه‌دا، به‌فیدا كردنی گیانی پێش مه‌رگی دایكم كه‌وت و ئه‌وی ڕزگار كرد،،،،
SArkatu bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت دنا گیان هیوادارم به دڵت بووبێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش کاک مه‌ریوان ..... زۆر جوان بوو ....
هیوای به‌ده‌وامی بۆ تۆی به‌رێز
له‌سه‌ر هێڵ نییه






!!!wawww law Ashqa
Dast xosh bo am babata jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بۆ په‌یامه جوانه‌كانتان سوپاستان ده‌كه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
