❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فێری‌ وتنی‌ وشه‌ی‌ (نه‌خێر) ببه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-18 11:12:32

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

فێری‌ وتنی‌ وشه‌ی‌ (نه‌خێر) ببه‌

له‌وانه‌یه‌ وشه‌ی‌ (نه‌خێر) له‌سه‌ر زارت زۆر گران بێت، هه‌رگیز ناتوانیت بیڵێت گه‌ر هه‌رچه‌نده‌ ده‌ته‌وێت بیڵێیت، به‌تایبه‌تی‌ كاتێك یه‌كێك داواكارییه‌كی‌ هه‌بێت‌و داوات لێبكات كه‌ نه‌توانیت داواكارییه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێبكه‌یت، تۆ ناتوانیت‌و ناڵێیت نه‌خێر، گه‌ر له‌سه‌ركاره‌كه‌ت یاخود به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت داوات لێبكات زیاتر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بمێنیته‌وه‌، یا منداڵه‌كه‌ت بۆ جاری‌ دووه‌م له‌هه‌فته‌یه‌كدا داوای‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌‌و پاركت لێبكات، براكه‌ت بۆ چه‌ند جارێك داوای‌ قه‌رزت لێبكات‌و پێشتر زۆرتدابێتێ‌و نه‌یگه‌ڕاندبێته‌وه‌ بۆت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش تۆ كۆك نیت له‌گه‌ڵیدا‌و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌م به‌ستراویت‌و ناتوانیت بڵێت نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ فشاره‌كانیان له‌سه‌رشانت كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت‌و ڕازی‌ ده‌بیت به‌شتێك كه‌ قه‌ناعه‌تت پێی‌ نییه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌زانیت گه‌ر داواوكارییه‌كه‌ ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌.

(ماری‌ حه‌دو) پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌‌و نووسه‌ری‌ كتێبی‌ (چۆن ده‌زانیت بڵێت نه‌خێر)، ده‌ڵێت:"بۆچوونه‌كانمان له‌ڕاكانمان ناچارمانده‌كات وابڵێین، گه‌ر سیستمێك هه‌بێت‌و به‌شداری‌ بكه‌ین، ئه‌وا كاروباره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاست‌و دروست ده‌ڕوات".

كاتێك كه‌سێك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت (نه‌خێر)، به‌و نه‌خێره‌ ڕازییه‌ گه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌بدات له‌سه‌ری‌، به‌وه‌ش ده‌زانێت چووه‌ته‌ نێو وتووێژه‌وه‌.
وتنی‌ (نه‌خێر) به‌مانای‌ ئه‌وه‌ش دێت ئه‌و كه‌سه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌، یان پێیبڵین دڵڕه‌قه‌، سۆزی‌ له‌دڵدا نییه‌، یان كه‌سێكی‌ ڕووشكێنه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌ترسیت خه‌ڵك‌و ده‌وروبه‌ر به‌هه‌ڵه‌ لێت تێبگه‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌یت په‌یوه‌ندی‌ به‌هێز بكه‌یت به‌ده‌ر له‌وانه‌ی‌ داواكارییان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش كارێكی‌ خراپه‌ گه‌ر بته‌وێت كه‌سێتییه‌كی‌ به‌هێزت هه‌بێت، بۆ سه‌لماندی‌ كه‌سێتی‌ به‌هێز ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ‌و چاونه‌ترس بیت له‌به‌رئه‌وه‌، ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

1 ـ سه‌رزه‌نشتی‌ خۆت مه‌كه‌/
قورسه‌ هێزی‌ خۆت بسه‌لمێنیت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌ به‌كه‌سێتییه‌كی‌ خراپ له‌قه‌ڵه‌متبده‌ن، مه‌به‌ست له‌ئه‌وانی‌ دیكه‌ (گه‌ر نزیكتبن، بۆ نمونه‌ هاوسه‌ر، برا، هاوڕێی‌ كوڕو كچ، كه‌سی‌ نامۆ وه‌ك، بازرگان یان به‌ڕێوه‌به‌ر له‌كار)، بۆ چنگ كه‌وتنی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت لێت، هه‌ست به‌ئازاردنی‌ ناخت ده‌كه‌یت، لێره‌دا پێویسته‌ سنورێك دابنێت‌و بیانوه‌ستێنیت، ڕێگه‌مه‌ده‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رت دروستبكه‌ن، ته‌سلیمی‌ داواكرییه‌كان مه‌به‌، كاتێك فشارێكی‌ سۆزداریت ده‌خه‌ن سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت‌و ده‌یخوازن جێبه‌جێبكه‌یت.
2 ـ په‌له‌مه‌كه‌/
به‌هێمنی‌ كاتی‌ ته‌واو وه‌ربگره‌ بۆ بیركردنه‌وه‌و تاووتوێكردنی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ بابه‌ته‌كه‌، حساب بۆ وردو درشت بكه‌، خێرا وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه‌‌و داوای‌ لێبكه‌ كاتێكت بداتێ‌‌و پێی‌ بڵێ‌ بیریی‌ لێده‌كه‌مه‌وه‌.
3 ـ دانبه‌خۆداگربه‌/
به‌ته‌ئكیدی‌ دڵخۆشنیت به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكاری كه‌سێك‌و هه‌ست به‌هه‌ندێك بێزاری‌ ده‌كه‌یت، به‌ڵام فێرببه‌ به‌سه‌رخۆتدا زاڵببیت‌و كۆنترۆڵی‌ هه‌ستت بكه‌یت، به‌بیركردنه‌وه‌ نێگێتیڤه‌كان بزانه‌ كه‌ هزرت سه‌رقاڵده‌كه‌ن به‌و داواكارییه‌وه‌، به‌خودی‌ خۆت بڵێ‌:"گه‌ر ڕه‌تمكرده‌وه‌ پاره‌ی‌ به‌قه‌رز بده‌مێ‌،÷ له‌وانه‌یه‌ ڕقم لێهه‌ڵبگرێت"، نه‌خێر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ نه‌رێنییه‌، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و قسانه‌ به‌خۆت بڵێت، بڵێ‌:"مافی‌ خۆمه‌ داواكارییه‌كه‌ ڕه‌تبكه‌مه‌وه‌ یان مافی‌ خۆمه‌ به‌بێ‌ پیاهه‌ڵدان‌و پاساو ڕای‌ خۆم بڵێم".
به‌رده‌وام له‌ئاماده‌باشیدابه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ زیاده‌ڕۆییان تێدا ده‌كرێت، وشه‌یه‌كی‌ شیاو ئاماده‌بكه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ نمونه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌، بۆ نمونه‌، به‌ڕاستی‌ داوایلێبوردن ده‌كه‌م وه‌ڵامی‌ من بۆ داواكارییه‌كه‌ت نه‌خێره‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ نه‌كه‌م بۆ من باشتره‌.
4 ـ زرنگ به‌/
با ڕێگه‌ی‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ت زیره‌كانه‌ بێت، له‌گه‌ڵ خۆتدا قسه‌ بكه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی‌ دیكه‌دا قسه‌ بكه‌یت، بڵی‌:"ناتوانم ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ت بده‌مێ‌ بۆم هه‌ڵناسوڕێ‌، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ بڵێت، تۆ به‌رده‌وام پێویستت به‌پاره‌یه‌".
زۆرجار به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كاڵایه‌ك یان شتێكی‌ كڕیوه‌‌و خۆی‌ به‌دڵی‌ نه‌بووه‌، داوات لێده‌كات تۆ بیكڕیته‌وه‌ تۆش به‌دڵت نیه‌، به‌ڵام شه‌رمده‌كه‌یت‌و له‌ڕووت نایه‌ت ڕه‌تیبكه‌یته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێیبڵێت:"ببوره‌ كاڵاكه‌تم به‌دڵه‌، به‌ڵام پاره‌ی‌ ته‌واوم پێنییه‌ بۆ كڕینی‌".
ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌باشی‌ دڵت‌و حاڵه‌تی‌ سۆزداریت ناچارت نه‌كات به‌داواكانی‌ ڕازیببیت.
5 ـ چاره‌سه‌رێكی‌ دیكه‌ له‌جیاتی‌ بدۆزه‌ره‌وه‌
بۆ نه‌هێشتنی‌ فشار‌و زۆرلێكردنه‌كانی‌ به‌رامبه‌رت، ده‌توانیت وه‌ڵامێكی‌ دیكه‌ت هه‌بێت‌و بڵێت:"ناتوانم به‌ڵام".
ئه‌و كات به‌لایه‌نی‌ به‌رامبه‌رت ده‌ڵێت: ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام پێشنیازێكم بۆت هه‌یه‌ ئه‌ویش چاره‌سه‌ره‌ له‌بری‌ داواكارییه‌كه‌ت، بۆنمونه‌ به‌براكه‌ت ده‌ڵێت:"ده‌زانم تۆ له‌ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی‌ دارایی‌ زۆر ئاڵۆزدایت، داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م ناتوانم یاره‌مه‌تیت بده‌م، به‌ڵام بۆچی‌ داوای‌ قه‌رز له‌شوێن كاره‌كه‌ت ناكه‌یت؟".
گه‌ر هاوڕێیه‌كیشت داوایلێكردیت بچیت بۆ شوێنێك له‌گه‌ڵیدو له‌ڕوودا دامایت پێی بڵێ‌:"داویلێبوردن ده‌كه‌م ناتوانم له‌گه‌ڵدا بێم بۆ ئه‌و شوێنه‌ی‌ ده‌تده‌وێت، چونكه‌ پێشتر ژوانێكی‌ دیكه‌م دیاریكردووه‌‌و ده‌بێت پابه‌ندبم پێوه‌یی‌"، به‌و ڕێگه‌یه‌ ده‌توانیت به‌باشی‌ بیر بكه‌یته‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌‌و گرنگیدان به‌داواكارییه‌كان.
6 ـ زیاده‌ڕۆیی‌ مه‌كه‌/
هه‌موو ئه‌و ئاماۆژگارییانه‌ی‌ پێشكه‌شه‌ به‌تۆ بۆ یارمه‌تیدانته‌ له‌ڕێگه‌گرتن له‌كه‌سانی‌ دیكه‌‌و نه‌هێشتنی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت پابه‌ندت بكه‌ن به‌داواكارییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش داواكارییه‌ك‌و هاندانێك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یارمه‌تی‌ پێشكه‌ش به‌هیچ كه‌سێك نه‌كه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تۆ به‌رده‌وام ده‌بێت یارمه‌تی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ بده‌یت، به‌ڵام به‌ویستی‌ خۆت‌و گونجاندنی‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانت، نه‌ك فشارخستنه‌ سه‌رت، له‌به‌رئه‌وه‌ شتێ ڕه‌تمه‌كه‌ره‌وه‌ له‌پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌دا یان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ته‌نها توڕه‌‌و ڕاڕایت، ئاگاداریشبه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌كانت با زۆر توندڕه‌وانه‌‌و شه‌رمه‌زارانه‌ نه‌بێت، به‌و ڕێگه‌یه‌ش ده‌بیته‌ كه‌سێكی‌ نابه‌رپرسیار.
وشه‌ی‌ (نه‌خێر) پێویسته‌ له‌كاتی‌ شیاودا به‌كاربێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانیت جیاوازی‌‌و له‌یه‌كنه‌چووه‌كان  چییه‌ ئینجا ڕێككه‌وتن بكه‌ به‌یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ دروسته‌كان، چونكه‌ به‌سووده‌ بۆ خوڵقاندنی‌ وتووێژ‌و گه‌یشتنێكی‌ باش له‌نێوان كه‌سه‌كان‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر داوكارییه‌كان، كاتێك زانیت وشه‌ی‌ (نه‌خێر) بڵێت، ئه‌وكات ده‌زانیت به‌های‌ وشه‌ی‌ (به‌ڵی‌) چه‌نده‌.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-19 06:29:06

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE

Re: فێری‌ وتنی‌ وشه‌ی‌ (نه‌خێر) ببه‌

dastakant xosh geyana bo am babata ba suda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net