.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






لە نێو ڕۆژنامە و بڵاوكراوە وەرزشییەكان و لە لای چاودێرانی وەرزشیی جیهانی و لە كوردستانی خۆشماندا، زۆرجار ئەوە دەخرێتە ڕوو كە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تیپێكی بە چانسە لە پاڵەوانیەتییەكاندا، لەگەڵ ئەوەی ئەو دەستەواژەیە بە شێوەیەكی ڕێژەییە و سەداسەد نییە، بەڵام ئەمجارەیان و لەو قۆناغەی ئامادەكاری “مانشافت” بۆ مۆندیالی 2010، سەداسەد پێچەوانەیە و بگرە تیپەكە بووە “تیپەكە بەدبەختەكە”. چونكە دەبینین یەكێك لە ستوونە سەرەكییەكانی و بڕبڕەی پشتی هەڵبژاردەكە (بالاك) دووچاری پێكان هات و بەشداریی مۆندیال ناكات. بێگومان ئەم پێشهاتە پلانی ڕاهێنەر و یەكیەتیی تۆپی پێی ئەڵمانیای تێكدا، كە بۆ ئەوە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ جاری چوارەم جامی مۆندیال ببەنەوە.
ئەڵمانیا تیپی پاڵەوانیەتییەكانە و دڵنیام دەستەوەستان نابێت لە هەوڵەكانیدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەركەكەی یەكجار سەخت كەوتەوە بە لەدەستدانی ئەو یاریزانە گەورە و ئەستێرەیە، چونكە دیارە كە لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵی ڕابردوودا، پێكهاتەی ئەڵمانیا یاریزانێكی وا بەتوانای بەخۆیەوە نەدیوە. لە مۆندیالی 2002ـیشدا، ئەگەر بالاك لە یاریی كۆتاییدا یاریی بكردایە، ئەگەری ئەوە هەبوو ئەڵمانیا جامەكە بباتەوە، چونكە بۆ نموونە لە یارییەكەدا ئەڵمانیا نزیكەی 13 لێدانی كۆڕنەریان دەستكەوت، كەچی سوودیان لێ وەرنەگرت، بەڵام بالاك لەوێ بوایە ڕەنگ بوو سوودی لەو 13 لێدانە وەرگرتبایە و گۆڵی بكردایە، چونكە بالاك تایبەتمەندە بە لێدانی بەهێزی سەر و فاوڵە ڕاستەوخۆیەكانیش بە شێوەیەكی جوان جێبەجێ دەكات.
بە دوور لە سۆز و عاتیفە بۆ مانشافتی ئەڵمان، یارینەكردنی بالاك لە مۆندیالدا، پێش ئەوەی زەرەر بێت بۆ تیپەكەی، زەرەر و لێدانێكی كوشندەیشە بۆ مۆندیال، چونكە چاودێران و هاندەران و بینەرانیش لە نماییش و جولانەوە و گۆڵە جوانەكانی “قەیسەری بچووك” بێبەش دەبن.
هەروەك چۆن بۆ “زلاتان و ئارشاڤین و بێكهام” دڵتەنگ بووین، وەكو بینەرێكی وەرزشی لە كوردستاندا، بۆ دابڕانی “بالاك”ـیش دڵتەنگین.
ئەوەی دەمێنێتەوە، ئەوەیە كە ئیدی ئەڵمانیا تیپە بە چانس و بەختەكە نییە و لەمەولا تیپە بەدبەختەكەیە.
yariga


لهسهر هێڵ نییه