❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-19 10:51:40

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

چــیرۆکــی ئـه‌و دوو مـنـداڵـه‌ی لـه‌ نـازی دایکیان بـێ بـه‌ش بــوون..!!!

سه‌هه‌ند ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن (9) ساڵه‌ که‌ له‌ پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایدا بوو، هیکه‌لیکی لاواز و روویه‌کی خه‌مناک و وه‌ له‌ جل و به‌رگدا پوخته‌ نه‌بوو  سه‌ر و قژی هه‌مووکات ئاڵۆسکابوو!!پێنوس و کتیبه‌کانی خوێندنگای رێک و پوخته‌ نه‌بوون !
زۆر هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ تا بتوانم که‌مێک ئامۆژگاری بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رێک بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ وانه‌کانیدا ! به‌ڵام هیچ کات هه‌ستی ئه‌وه‌م نه‌بوو که‌ پرسیاری لێ بکه‌م بۆچی به‌و شێوازه‌ دێت بۆ خوێندنگا !!!
لێره‌وه‌ چیرۆکه‌که‌مان ده‌ست پێ ده‌کات

له‌ یه‌کێک له‌ قوتابخانه‌کانی شار مامۆستا بووم ،به‌یانیه‌کی زوو به‌رێ که‌وتم بۆ خوێندنگا که‌ هیشتا نزیکه‌ی یه‌ک سه‌عاتی مابوو ده‌رگای خوێندنگا بکرێته‌وه‌ یه‌کێک بوو له‌ به‌یانیه‌ زۆر سارده‌کانی وه‌رزی زستان ، بینم دیمه‌نێک له‌و به‌یانیه‌دا که‌ هه‌رگیز ناتوانم له‌ یادی بکه‌م  ! ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌بوو دوو منداڵ له‌ سوچێکی حه‌وشه‌ی خوێندگاکه‌دا باوه‌شیان به‌یه‌کدادا بوو له‌سه‌رماندا ! له‌ دووره‌ سه‌یریانم کرد سه‌ره‌نجیانمدا  که‌ کراسێکی سپیان له‌به‌ردابوو که‌ هه‌رگیز به‌و به‌رگه‌ نایه‌ن ئه‌توانی پارێزگاری له‌ خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رمای ئه‌و به‌یانیه‌ !

به‌ خێرایی لێان نزیک که‌وتمه‌وه‌ بینم ئه‌وه‌ (سه‌هه‌ند) بوو باوه‌شی به‌ ( لاس) ی برایدا کردبوو که‌ ئه‌و برایه‌شی هه‌ر له‌و خوێندگایه‌ بوو له‌ پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی ، به‌ هۆی به‌ تینی ساردی ئه‌و به‌یانیه‌دا زۆر به‌ توندی باوه‌شیان به‌یه‌کدا کردبوو !! دێمه‌نێک بوو لام به‌ هیچ هه‌ست و سۆزێک پێناسه‌ ناکرێت هیچ ویژدانێک خۆی به‌رمابه‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌ خه‌مناکه‌ بۆ ناگرێت،

به‌ هۆی بینی ئه‌م دیمه‌نه‌ خه‌مناکه‌دا خۆم بۆ نه‌گیرا و فرمێسک به‌ری چاوانمی گرت ، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساتێک زۆر به‌ سه‌رسورمانی له‌م دیمه‌نه‌م ده‌روانی و هیچم بۆ نه‌ ده‌هات له‌ خه‌فه‌تاندا ،
پاشان پرسیارم کرد له‌ له‌ ( سه‌هه‌ند ) بۆچی به‌م به‌یانیه‌ زووه‌ هاتون بۆ خوێندنگا؟ ئه‌ی بۆچی جل و به‌رگێکی باشتان له‌به‌ر نه‌کردوه‌ تا بتان پارێزێت له‌م سه‌رمایه‌؟!! (سه‌هه‌ند) زیاتر باوه‌شی ئه‌کرد به‌ (لاس) برا بچوکیه‌وه‌ ، کاتێک ئه‌ت روانیه‌ نێو چاوی ئه‌م دوو منداڵه‌ بچوک و بێ تاوانه‌ هه‌ڵگری هه‌زاران ئازار و معنات و ناخۆشیت له‌ نێوچایاندا به‌دی ده‌کرد، چاوه‌کانیان پر بوو له‌ فرمێیسکی بێ تاوانی ! برا بچوکه‌که‌ی له‌سه‌رماندا ده‌له‌رزی له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ر دووکیان ده‌ستیان له‌ ناو ده‌ستی یه‌کدا بوو که‌ خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ به‌دی ده‌کرا له‌ نێوان ئه‌م دوو برا خه‌مناکه‌ !!  له‌وه‌ زیاتر خۆم بۆ نه‌گیرا و ده‌ستیانم گرت بردیانمه‌ ژووره‌وه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م سه‌رمایه‌ رزگاریان بکه‌م منیش له‌و‌ کاته‌دا چیم به‌رده‌ست که‌وت به‌م دوو منداله‌م دادا بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک گه‌رمیان بێته‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی زانیم به‌روه‌ باشبونه‌وه‌ چون ، دووباره‌ پرسیارم کرده‌وه‌ له(‌ سه‌هه‌ند (  ...
سه‌هه‌ند بۆچی وا به‌م به‌یانیه‌ زووه‌ پێش ده‌ست پێ کردنی ده‌وام هاتوون بۆ خوێندنگا !؟
زۆر به‌ بێ تاوانیه‌وه‌ وتی من نازانم شوفێره‌که‌مان ئێمه‌ی هێنا بۆ ئێره‌!!
وتم باوکتان وتی باوکمان سه‌فه‌ری کردوه‌ بۆ شارێکی تر ئه‌و شوفیره‌ ئه‌مانهێنێت تاکو باوکمان ده‌گه‌رێته‌وه‌،،

وتم ئه‌ی دایكت!! دایکت سه‌هه‌ند چۆن به‌م جل و به‌رگه‌وه‌ هێشتی بێنه‌ ده‌روه‌ بێن بۆ خوێندنگا له‌م به‌یانیه‌ زووه‌دا!؟سه‌هه‌ند جوابی نه‌دایه‌وه‌ زۆر به‌ خه‌مناکیه‌وه‌ سه‌یری زه‌ویه‌که‌ی کرد و
وتی:
د ..دا..دیکم ..دایــ ... ده‌ستی کرد به‌ گریان !! لاسی برا بچوک وتی دایکم جێ هێشتوین!!!!!!!!
که‌ گوێ بیستی ئه‌و قسه‌یه‌ بووم موچرکه‌یه‌ک هه‌موو گیانی داگرتم ..

وتم: بۆ جێ هێشتون .. چه‌نێک ئه‌بێت !؟
لاس وتی: ده‌میكه‌ .. ده‌مێکه‌ !!!
وتم :سه‌هه‌ند . ئایا راسته‌ ئه‌وه‌ی لاس ده‌یڵێت !!؟؟

وتی : به‌ڵێ ده‌مێکه‌ دایکم ئێمه‌ی به‌جێ هێشتوه‌ .. باوکم لێداوه‌ و ته‌ڵاقیداوه‌ ..رۆیشتوه‌ و ئێمه‌ی جێ هێشتوه‌.. دیسان گریانه‌که‌ی ده‌ستی پێ کرده‌وه‌. گریان .. گریان !!!

جارێکی تر هێورم کردنه‌وه‌ له‌و کاته‌دا زۆر هه‌ستم به‌ بێزاری و دڵتنگی ده‌کرد وه‌ له‌هه‌مان کات فرمێسک به‌ری چاونمی گرتبوو زۆر هه‌وڵمدا دان به‌خۆم دابگرم بۆ ئه‌وه‌ی بتوان که‌مێک له‌ دڵته‌نگی ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌ که‌م بکه‌مه‌وه‌،
پاشان پرسیارم لێ کرد وتم دایكت ئێوه‌ی خۆش ده‌ویست ؟؟
سه‌هه‌ند وتی به‌ڵێ به‌ڵێ به‌لێ زۆر زۆرمان خۆش ده‌ویست و ئه‌ویش زۆر ئێمه‌ی خۆش ده‌ویست ،، به‌ڵام باوکم و !! خێزانه‌که‌ی !!

دووباره‌ ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ گریان فرمێسک رژان!!
پێم وت ئێوه‌ دایکی خۆتان بینوه‌ سه‌هه‌ند له‌م نزیکانه‌ !؟
وتی: نانا ده‌مێکه‌ نه‌مان تونیوه‌ بیبینین..
وتی ته‌نها ئاواتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ جارێکی تر بتوانین دایکی خۆمان ببینین !!
وتم بۆ باوکتان رێگه‌تان پێ نادات برۆن بۆ دیده‌نی دایکتان !؟
وتی : پێشتر ئه‌یهێشت به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ژنی هێناوه‌ته‌وه‌ رێگه‌مان پێ نادات دایکمان ببینین!!!!!

به‌ سه‌هه‌ندم وت.
جێزانی باوکت وه‌کو دایکت ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت !!
قسه‌کانی پێ بریم وتی نانا دیکم زۆر باش بوو بۆ ئێمه‌ به‌س ئه‌میان لێمان ئه‌دات!!

پێم وت کێ هاکاریتان ئه‌کات له‌ دابین کردنی پێداویستیه‌کانی خوێندن
وتی : که‌س هاوکاریمان ناکات
خێزانی باوکم ئه‌ڵێت ئێوه‌ ئیشی خۆتان ئێوه‌ بۆ خۆتان ده‌خوێنن!!
وتم : ئه‌ی کێ جل و به‌رگ و خواردنتان بۆ ئاماده‌ ده‌کات .
وتی خادمیه‌کامان هه‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ مان ئاماده‌ ده‌کات

وتی هه‌ندێک رۆژ خێزانی باوکم چونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ من و براکه‌م قه‌ده‌غه‌ ده‌کات و نایه‌ڵێت بچینه‌ ژووره‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵیت ناو ماڵ پاک ده‌که‌مه‌وه‌!!

له‌م حاڵه‌تدا زۆر به‌زه‌یم پیاندا هاته‌وه‌ چاوم فرمێسک به‌ری گرتبوو له‌هه‌مان کاتدا ده‌مویست که‌مێک نه‌فسیه‌تی ئه‌م دوو په‌پوله‌یه‌ به‌رز بکه‌مه‌وه‌ ..

پێم وتن : له‌ ماڵه‌وه‌ پیاوێک هه‌یه‌ گرینگیتان پی بدات!
وتی: به‌س باوکمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌بینیت ئه‌وه‌ حاڵمانه‌!

پێم وتن ئه‌ی بۆ جل و به‌رگی زستانه‌تان له‌به‌ر نه‌کردووه‌ ئه‌مرۆ؟!
وتی : ته‌نها ئه‌م جل و به‌رگه‌مان هه‌بوو !!!!
منیش له‌و کاته‌دا چوم یه‌کی ده‌ستێک جل و به‌رگی زستانه‌م بۆیان هێنا و پێم له‌به‌ر کردن
بینم زۆر دڵخۆش دیار بوون پاشان ره‌وانی خوێندگه‌م کردن ،
وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا به‌ سه‌هه‌ندم وت زۆر ئاگادری برا بچوکه‌که‌ت بیت و هیچ کات لێ دوور نه‌که‌ویته‌وه‌ .
پێم وتن ئێستا ئێوه‌ برۆن مه‌کته‌به‌که‌تان بکه‌ن پاشان خۆم دێمه‌وه‌ به‌ شوێنتان چاوه‌رێم بکه‌ن ...

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وانم به‌رێ کرد بۆ خوێندگا زۆر هه‌ستم به‌ بێ تاقه‌تی و بێزاری ژیان ده‌کرد ، نه‌م‌ ئه‌زانی چی بکه‌م چۆن بتوانم هیچ نه‌بێت  که‌مێک یارمه‌تی ئه‌م دوو په‌پوله‌ خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌ بکه‌م له‌ ژیاندا..
هه‌ر له‌ مێشکی خۆمدا ئه‌م وته‌وه‌ ئه‌بێت چی بێت تاوانی ئه‌م دوانه‌ !!!
بۆچی ئه‌م هه‌موو ئازاره‌ !!!

ئاخ له‌ دابرانی خێزانه‌کان!!
بونی هه‌رکێشه‌ و ناخۆشیه‌ک له‌ نێو ماڵدا به‌ڵام بۆچی ته‌ڵاق  و دابران و دووری !!
له‌ کوێه‌ به‌زه‌یی!؟
له‌ کوێه‌ ویژدان!؟
له‌ کوێه‌ ئاین ؟!
له‌ کوێه‌ مرۆڤایه‌تی!؟
.
بۆیه‌ بریارم دا کێشه‌یسه‌هه‌ند ولاس به‌ کێشه‌ی خۆم بزانم
زیاتر زانیاریان له‌سه‌ر کۆبکه‌مه‌وه‌.
وه‌بزانم بنه‌ماڵه‌ی دایکی راسته‌قینه‌یان له‌ کوێ دا ئه‌نیشن ،
بۆ ماوه‌یه‌ک که‌وتمه‌ گه‌ران و زانیاری کوۆکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ماڵی دایکی راسته‌قینه‌ی خۆیان
دوای گه‌ران و هه‌وڵدانێکی زۆر توانیم شوێنی نیشته‌ جێ بونه‌که‌یان بدۆزمه‌وه‌ !!

به‌ر له‌وه‌ی برۆم سه‌ردانی دایکی راسته‌ قینه‌یان بکه‌م ، بریاری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاوم دا بۆ کێشه‌ی ( سه‌هه‌ند ) و( لاس)..

سه‌ره‌تا بریام دا ئه‌م دوو په‌پوله‌یه‌ له‌ لای خۆم بهێڵمه‌وه‌ خۆم چاودێریان بکه‌م له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ .
ماوه‌یه‌ک ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو په‌پوله‌یه‌دا هه‌ستم کرد تاراده‌یه‌ک به‌روه‌ باشبونه‌وه‌ ده‌چن ، له‌ روووی گرینگدان به‌ خۆیان و به‌ وانه‌کانیان ، ئیتر به‌ره‌ به‌ره‌ که‌وتنه‌ سه‌ر رێچکه‌ی خۆیان ، خۆیان هیڵاک ده‌کرد له‌گه‌ڵ وانه‌کانیاندا بوون به‌ دوو خوێندکاری زۆر زیره‌ک له‌ نێو خوێندنگاکه‌دا ...
ساڵه‌که‌ی خوێندنیان به‌سه‌رکه‌وتووی بری و هه‌ر یه‌ک له‌ (سه‌هه‌ند ) و(لاس) توانیان له‌و قۆناغه‌ی خوێندن سه‌رکه‌وتوو بن و له‌ سه‌رجه‌م وانه‌کاندا ده‌رچون  ، بۆ پشوی خوێندنگاش له‌ لای خۆمدا هێشتیان مه‌وه‌ توانیم به‌شێک له‌ پێداویستیه‌کانی ژیانیان بۆ ئاماده‌ بکه‌م هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌ که‌مێک له‌ خه‌م و ئازاری دووری دایکیان که‌م بکه‌مه‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ رۆژانه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی دیکیان له‌ من ده‌پرسی و منیش هه‌ر خه‌ریکی دڵدانه‌وه‌یان بووم و زۆرجار ئه‌م ویست که‌مێک له‌ یادی دایکیان دووریان بجه‌مه‌وه‌!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوکیان چه‌ند جارێک هه‌وڵی دا بیان باته‌وه‌ لای خۆی به‌ڵام منداڵه‌کان رازی نه‌بوون به‌ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ لای باوکیان له‌ ترسی دایکی ته‌زه‌یان نه‌یان ئه‌وێرا بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ماڵه‌ی که‌ هه‌میشه‌ هه‌ستی بۆنی دایکی خۆیان له‌وێ ئه‌بیست !! منیش تکام زۆر له‌ باوکیان کرد که‌ ئه‌م دوو په‌پوله‌یه‌ به‌ من بسپێرێت و ئه‌مه‌وێت له‌لای من بمێننه‌وه‌ ئیتر ئه‌ویش دوای هه‌وڵدانێکی زۆر دوانیم قه‌ناعه‌ت به‌ باوکیان بێنم که‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌بێت له‌لام ،
داوای ئه‌وه‌ بیرم له‌وه‌ کرده‌وه‌ به‌ ته‌نیا دایکی راسته‌ قینه‌ی ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌ ببینم ، ماڵی دایکی خۆیان له‌ شارێکی تر ئه‌ژیان که‌ نزیکه‌ی سه‌عاته‌ رێیه‌ک دوور بوون له‌و شاره‌ی منه‌وه‌ ،
بۆیه‌ رۆژێک بریام دا برۆم بۆ شاره‌که‌ی دایكی (سه‌هه‌ند) و (لاس) له‌گه‌ڵ خۆمدا چه‌ند وێنیه‌کی (سه‌هه‌ند) و ( لاس) م برد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێم دڵنیا بن که‌ ئه‌وان ئێستا له‌گه‌ڵ مندا ده‌ژین ،
به‌ڵێ چومه‌ به‌رده‌رگای ماڵیان و دام له‌ ده‌رگا پیریژنێک ده‌رگای لێ کردمه‌وه‌ منیش سڵاوم لێکردو پێم وت ئه‌توانم بێمه‌ ژووره‌وه؟‌ هاتومم بۆ باس کردنی مه‌وزووعێک له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ، ئه‌ویش به‌و په‌ری رێزه‌وه‌ به‌خێر هاتنی لێکردم و بردمیه‌ ژووره‌وه‌،کاتێک دانیشتبووم ئافره‌تێکی ره‌ش پۆش هاته‌ ژووره‌وه‌ به‌خێر هاتنی لێکردم له‌ ره‌نگ و روودا زۆر خه‌مبار دیار بوو به‌سه‌یر کردنی ئه‌تزانی ئه‌م ئافره‌ته‌ هه‌زاران خۆزگه‌ و خه‌ونی ژیانی پێوه‌ دیاربوو!!دوای ئه‌وه‌ی که‌مێک هیلاکیم حه‌سایه‌وه‌ پێم وتن من له‌ لای ( سه‌هه‌ند) و (لاس)ه‌وه‌ هاتووم !!! هه‌ر که‌ وام وت بینیم ئافره‌ته‌ خه‌مباره‌که‌ راچڵه‌کی و قسه‌که‌ی پێ دووباره‌ کردمه‌وه‌ منیش بۆم دووباره‌ کرده‌وه‌ فرمێسک به‌ری چاوانی گرت و وتی بۆ ئێستا ئه‌وان له‌ لای باوکیان ناژین ؟؟!!به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌ ئه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ی ( سه‌هه‌ند)و (لاس)م لابوو پێم نیشاندان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌و قسانه‌ی ئه‌یڵێم لێم دڵنیا بن ئیتر که‌ وێنه‌کانی لێ وه‌رگرتم دایکی (سه‌هه‌ند) و ( لاس) ده‌ستی کرد به‌ گریانێکی زۆر به‌ کوڵ له‌گه‌ڵ گریانه‌کاندا به‌رده‌وام وێنه‌ی جگه‌ر گۆشه‌ بێ نازه‌کانی خۆی ماچ ده‌کرد !!دوای ئه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م دایه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ چیرۆکی ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌م  بۆ گێرانه‌وه‌ دایکی خه‌مناکی ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌ش به‌رده‌وام چاوه‌کانی فرمێسکی لێ ده‌بارین ،ئیتر که‌وتنه‌ هه‌واڵ پرسینیان چۆنن و چی ده‌که‌ن منیش پێم وتن ئێستا ئه‌وان زۆر دڵخۆشن له‌ ژیاندا تا راده‌یه‌ک توانیویانه‌ وه‌کو منداڵێکی ئاسای ژیانی خۆیان به‌رێ بکه‌ن ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌گه‌ڵ مندا ده‌ژین تا راده‌یه‌ک بێ که‌م و کورین ،دوای ئه‌وه‌ دایکی داوای کرد بێت بیان بینێت منیش پێم وت جارێ کاتی بینیان هه‌م بۆ تۆ هه‌م بۆ مناڵه‌کانت باش نیه‌ چونکه‌ ئه‌بێت کارێک بکه‌ین ئه‌م یه‌کتر بینینه‌وه‌یه‌تان بۆ هه‌میشه‌یی بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کدا بمێننه‌وه‌ ،نه‌ک جارێک یه‌ک ببینن و دیسان دابرانتان به‌سه‌ردا بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆکاری دووباره‌ سه‌رهڵدانه‌وه‌ی خه‌ماکان و ئازاره‌کانی هه‌ردوو لاتان بۆیه‌ داوام له‌ دیکیان کرد دان به‌ خۆیدا بگرێت تا ماوه‌یه‌ک به‌ڵکو به‌یه‌کجاری له‌گه‌ڵ جگه‌ر گۆشه‌ بێ نازه‌کانی به‌یه‌کیان شاد و ئاشنا بکه‌مه‌وه‌ ، ئیتر دایکه‌ خه‌مناکه‌کی (سه‌هه‌ند)و (لاس) داواکه‌ی منی قبوڵ کرد ، پاشان من خوا حافیزیم کرد و گه‌رامه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌ی خۆم بۆ لای (سه‌هه‌ند)و(لاس) کۆمه‌ڵێک دیاری جوانی دیکیشیانم له‌گه‌ڵ خۆمدا بۆ هێنانه‌وه‌ که‌ دایکیان به‌ دیاری بۆیانی کریبوو به‌ڵام پێم نه‌وتن ئه‌مه‌ دیاری دایکتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆکاری دڵ ته‌نگی خه‌مناکیان !!

پاشان بریارمدا بچمه‌ سه‌ردانی باوکیان ، وه‌ له‌گه‌ڵ باوکیان دانیشتم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ین به‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ خۆشکردنی ژیانی (سه‌هه‌ند) و (لاس)، داوام له‌ باوکیان کرد ئه‌بێت ئه‌م دوو منداله‌ ئاشنا بکه‌ینه‌وه‌ به‌ دایکی راسته‌قینه‌ی خۆیان ! پێ ی وتم چۆ؟ وتم ئه‌گه‌ر تۆ رازی بیت ئه‌وه‌ من ئه‌توانم ئه‌م کاره‌ بکه‌م ئه‌م دوو منداڵه‌ به‌ دایکیان شاد بکه‌مه‌وه‌،ئیتر دوای هه‌وڵدانێکی زۆر توانیم باوکیان رازی بکه‌م به‌وه‌ی که‌ هه‌ر له‌ شاری منداله‌کان ماڵێک دانێن بۆ دایکی منداڵه‌کان و هه‌ر له‌و ماڵه‌دا ئه‌توانێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی خۆی بژێت و ئیتر منداڵه‌کانیش بێ ناز نابن له‌ شوێنان و له‌ جێگایان دایکی خۆیان باشتر ئه‌توانێت ئاگاداریان بێت و چاودێریان بکات هه‌م ئه‌توانێت پاشه‌ رۆژێکی گه‌ش بین بۆ منداڵه‌کانی خۆی دابین بکات ،
دوای ماوه‌یه‌ک هه‌وڵدان توانیمان خانویه‌کی گونجاو له‌و شاره‌دا بدۆزینه‌وه‌ بۆ نیشته‌ جێ بونی منداڵه‌کان و دایکیان ، دوای ئه‌وه‌ی کاره‌کان هه‌موو ته‌واو بوو دووباره‌ بریارم دایه‌وه‌ سه‌ردانی دایکی (سه‌هه‌ند) و (لاس) بکه‌مه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ خۆمدا بیهێنمه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌ی (سه‌هه‌ند) و (لاس) تاکو به‌ یه‌کجاری ئه‌م دووریه‌ نێوان دایک و منداڵه‌کان کۆتایی پێ بێت و بۆ جارێکی تر خۆشگوزه‌رانی بگه‌رێته‌وه‌ نێو ژیانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌،به‌رێ که‌وتم بۆ لای دایکی (سه‌هه‌ند) و (لاس) هه‌ر به‌ گه‌یشتنم بۆ ماڵیان بینیم دایکی ئه‌و دوو په‌پوله‌یه‌ خۆشیه‌کی پێناسه‌ نه‌کراو به‌ ده‌م و چاویدا ده‌بینرا ئه‌و رۆژه‌ زۆر دڵخۆش دیاربوو روویه‌کی زۆر خۆشی پێوه‌ دیار بوو جیا له‌ جاری پێشو جگه‌ له‌خه‌م و ئازار هیچی ترت لێ به‌دی ناکرد!!!یه‌که‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردم وتی خۆ ئیتر له‌مه‌وه‌ دوا ئه‌توانم ئاشنابمه‌وه‌ به‌ مناڵه‌کانم ؟؟!!!!منیش پێم وت ئیتر له‌مه‌ودوا کاره‌کان هه‌مووی به‌دڵی ئێوه‌ ئه‌بێت و جارێکی تر خۆشگوزه‌رانی رووتان تێده‌کاته‌وه‌ ئیتر به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ فرمێسکی شادی به‌ چاوانیدا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ هه‌ر ناوی دوو منداڵه‌که‌ی له‌ سه‌ر لێوان بوو !!! پاشان له‌گه‌ڵ دایکی (سه‌هه‌ند) و (لاس) به‌رێکه‌وتین بۆ ئه‌و شاره‌ی منداله‌کانی له‌وێ ده‌ژین ، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتین شار و به‌ره‌و ماڵی خۆمان به‌رێ که‌وتم چونکه‌ (سه‌هه‌ند) و ( لاس) له‌ ماڵی ئێمه‌ بوون هه‌ر که‌ چووینه‌ ناو حه‌وشه‌که‌وه‌ گوێبیستی ده‌نگی ( سه‌هه‌ند) و (لاس) بووین که‌ له‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆیان یاریان ده‌کرد بینیم بۆ جارێکی تر فرمێسک به‌ری چاوانی دایکی (سه‌هه‌ند) و (لاس)ی گرته‌وه‌ پێی وتم ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌نگه‌یه‌ که‌ ساڵنێکی زۆر تامه‌زرۆی بیستنیان بووم !! ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌نگه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ گوێه‌کانی من لێ بێ به‌ش بوون له‌ بیستنیان !! ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌نگه‌یه‌ که‌ هه‌موو خۆزگه‌ و ئاواتی من ئه‌وه‌بوو جارێکی تری بیبیستمه‌وه‌ !!! ئیتر خۆمان کرد به‌ ژووردا دایک هیچ خۆی بۆ نه‌گیراو یه‌کسه‌ر باوه‌شی کرد به‌ هه‌ردوو مناڵه‌ بێ نازه‌کانی خۆیدا که‌وته‌ ماچ کردنیان و له‌ باوه‌ش گرتنیان منیش به‌ ( سه‌هه‌ند) و ( لاس) م وت ئه‌وه‌ دایکتانه‌!! ئه‌وه‌ ئه‌و دایکه‌تانه‌ که‌ ساڵانێکی زۆره‌ له‌ نازی ئه‌و بێ به‌ش بوون !! ئیتر که‌وام پێ وتن هه‌ردوو لا زیاتر و به‌ گور تر باوه‌شیان به‌یه‌کدا ئه‌کرد و گریان و فرمێسکی خۆشی و شادی به‌ری چاوی هه‌موو لایه‌کمانی گرت دیمه‌ناکانی ئه‌و به‌ یه‌ک ئاشنا بوونه‌وه‌یه‌ هیچ هه‌ستێک نیه‌ خۆشی و جوانی ئه‌و چرکه‌ ساته‌ پێناسه‌ بکات ، که‌ بۆ هه‌میشه‌ ئه‌و چرکه‌ ساتانه‌ لام به‌ زوندوی ئه‌مێننه‌وه‌،دوای ئه‌وه‌ی که‌ به‌یه‌کتر شادبوونه‌وه‌ ئه‌م دایک و مندالانه‌ پاش که‌مێک پشو دان به‌رێکه‌وتن بۆ ئه‌و ماڵه‌ی به‌ نیاز بن ئیتر له‌وی بژین به‌رێ که‌وتین چوینه‌ ژووره‌ دانیشتین و (لاس)ی برا بچوک پرسیارێکی زۆر خه‌مناکی کرد له‌ دایکی و وتی دایکه‌ گیان ئیتر بۆ جارێکی تر لێمان دانابرێت و به‌ جێمان ناهێڵیت !!؟؟،دایک وتی نا رۆڵه‌کانم مه‌گه‌ر مه‌رگ جارێکی تر له‌ ئیوه‌م جیا بکاته‌وه‌ ،،،
ئێستا ئه‌م منداڵ و دایکه‌ دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ دابران و ئازاری دووری ئه‌کتر زۆر به‌ ئاسوده‌یی له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌ژین و ساته‌ وه‌خته‌کانی ته‌مه‌‌نی ژیانیان به‌ خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌ به‌رێ ده‌که‌ن ،


نــــوسینــــــی
یـــــــادگــــــــار
تــــایبه‌ت بــــه‌ یــــانه‌ی کـــــوردژیـن


بـــه‌ هیوای ئه‌وه‌ین هـه‌مـوو دایـک و بـاوکێکی ئــازیـز لـه‌ پێناو چه‌ند گیروگرفتێکی لاوه‌کـی خـۆیان نـه‌بن به‌ هۆکاری بێ بـه‌ش کـردنی نازی خۆیان بـــۆ منداله‌کانیان ،،،لـه‌گـه‌ڵ رێـزدا،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-19 11:59:17

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یادگار گیان به‌راستی چیرۆکێکی کاریگه‌ربوو ...
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ..
هیوام وایه‌ که‌ دایک و باوکان مناڵه‌کانیان بێبه‌ش نه‌که‌ن له‌ نازیان ..
بژیت تۆ برا گیان ...

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-19 12:47:19

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ یادگار چیرۆکێکی جوان و کاریگه‌ر بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕێزه‌که‌م

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-19 22:26:23

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

NaZi To نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یادگار گیان به‌راستی چیرۆکێکی کاریگه‌ربوو ...
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ..
هیوام وایه‌ که‌ دایک و باوکان مناڵه‌کانیان بێبه‌ش نه‌که‌ن له‌ نازیان ..
بژیت تۆ برا گیان ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-20 09:16:10

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆس بێت ، هیوام وایه‌ چیرۆکه‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئازیز بووبێت ، هیوای هه‌ده‌م له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا،هه‌رده‌م له‌ خۆشی و خۆشگوزه‌رانیدا بن هاورێ ئه‌زیزه‌کانم ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-05-20 17:03:56

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌ستته‌کانت خۆش بێت مامه‌ یاده‌
به‌راستی چیرۆکێکی کاریگه‌ر و جوان بوو
سه‌رکه‌وتوبیت برا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-05-20 19:38:11

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌ست خۆش کاکه‌ یادگاری خۆشه‌ویست به‌ڕاستی له‌به‌ر فرمێسک ڕشتن زۆر به‌ ئه‌سته‌م توانیم چیرۆکه‌که‌ ته‌واو بکه‌م هه‌رکه‌سێک دایکی نه‌مرێت
نازانێت بێ نازی دایک چ ئێش وئازارێک به‌جێ ده‌هێڵێت له‌ناخی کۆرپه‌که‌یدا زۆر ئه‌سته‌مه‌ ژیان بێ دایک هه‌رگیز مناڵ به‌باوک هه‌تیوو نابێت
هیچ کات پیاو ناتوانێت پێناسه‌ی گه‌ووره‌ی ئافره‌ت بکات هیچ کات به‌داخه‌وه‌ بۆ که‌سانێک خاووه‌نی دایکن و قه‌دری نازانن


(دایه‌ گیان دایه‌ی شیرینم_ئه‌ی دایه‌ی ئێش وبرینم)
(دوورله‌تۆ من چیم ئه‌ی دایه‌_چۆن بژیم بێ تۆو لایلایه‌)

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-05-23 00:50:20

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

زۆر سوپاس نـــــــــــــوا گیان بۆ به‌شداریه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت،
زۆر سوپاس هاورێ گیان بۆ به‌خشینی کاتی خۆت به‌ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌وه‌،
هیوام وایه‌ چیرۆکه‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێز بوو بێت ،
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێ گیان له‌ ژیاندا ،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت،


*****************************

قوربانی جاوی تۆ بم مامه‌ داریــــــانــــــی ئازیز و به‌رێز هیوام وایه‌ هه‌رگیز فرمێسکی ناخۆشی به‌ چاوانتان نه‌یه‌ت باوانم.
ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ نوسینی ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ت زۆر سوپاس بۆ به‌شداری به‌رێزتان له‌ بابه‌ته‌که‌دا
خۆشحاڵ بووم که‌ چیرۆکه‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی خۆشه‌ویسته‌،،
بێگومان زۆر راسته‌ ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر جار هه‌ست به‌ نرخی شته‌کان ناکه‌ین تاکو له‌ ده‌ستی نه‌ده‌ین !!!
دووباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی گوڵ له‌ ژیاندا ،
هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادیدا بیت هاورێ گیان ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-05-23 19:23:52

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌ستت خۆش کاک یادگار گیان به‌ڕاستی چیرۆکێکی زۆر کاریگه‌رو خامناک بوو
هوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ندرێژبیت که‌هه‌موو بواره‌کانی ژیانت دا که‌تێیداهه‌یت
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو خێزانێک ده‌خوازم که‌تا ئێستا به‌ئاسوده‌ی و کامه‌رانی ده‌ژین
هیوای ئاشنابوونه‌وه‌ بۆ یه‌و خێزانانه‌ ده‌خوازم که‌ له‌یه‌ک دابڕاون .....



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9c4d4fd7c6.jpg

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-05-27 17:54:13

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک یادگار به‌راستی چیرۆکێکی زۆر زۆر خه‌ماوی بوو،،
له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ ئێجگار دڵم ته‌نگ بوو بوو ،،
له‌خوای گه‌وره‌ داواکارم هیچ که‌س بێ به‌ش نه‌بێت له‌ نازی دایک و باوک..
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-05-29 14:53:35

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده ست خوش بيت به راستى جيروكيكى جوان و خه مناك بوو هيواى سه ركه وتنت بؤ ده خوازم

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-05-30 08:38:08

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

زۆر سوپاس هاورێێانی ئازیزو خۆشه‌ویستم (ئاراگۆن.. SoZi ..karyan )
سوپاس بۆ به‌شداریه‌ جوانه‌کانتان خۆشحاڵ بووم به‌ بینینی په‌یامی ئێوه‌ی ئازیز
له‌ نێو بابه‌ته‌کانمدا ، ده‌ستان هه‌میشه‌ ساغ و سه‌لامه‌ت بێت،
هیوای هه‌میشه‌ خۆشگوزه‌رانیتان بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا ،
ته‌مه‌ن درێژ بن له‌ ژیاندا ..
کاتێکی شاد بۆ ئێوه‌..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-06-30 23:23:41

renas_1989
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-10
دواترین سه‌ردان: 2010-12-06
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

daryan_1987 نووسی:

ده‌ست خۆش کاکه‌ یادگاری خۆشه‌ویست به‌ڕاستی له‌به‌ر فرمێسک ڕشتن زۆر به‌ ئه‌سته‌م توانیم چیرۆکه‌که‌ ته‌واو بکه‌م هه‌رکه‌سێک دایکی نه‌مرێت
نازانێت بێ نازی دایک چ ئێش وئازارێک به‌جێ ده‌هێڵێت له‌ناخی کۆرپه‌که‌یدا زۆر ئه‌سته‌مه‌ ژیان بێ دایک هه‌رگیز مناڵ به‌باوک هه‌تیوو نابێت
هیچ کات پیاو ناتوانێت پێناسه‌ی گه‌ووره‌ی ئافره‌ت بکات هیچ کات به‌داخه‌وه‌ بۆ که‌سانێک خاووه‌نی دایکن و قه‌دری نازانن


(دایه‌ گیان دایه‌ی شیرینم_ئه‌ی دایه‌ی ئێش وبرینم)
(دوورله‌تۆ من چیم ئه‌ی دایه‌_چۆن بژیم بێ تۆو لایلایه‌)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-06-30 23:38:04

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

زۆر سوپاس رێــــنـــاس گیان خۆشحال بووم به‌ به‌شداری به‌رێزتان له‌م چیرۆ‌که‌ به‌ ناردنی په‌یامه‌ رازاوه‌که‌ت
'ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ قوربان  ، هیوام وایه‌ چیرۆکه‌که‌ جێگای ره‌زامه‌نی تۆی ئازیز بوبێت
ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت به‌رێزم،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-07-01 09:30:33

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

دەست خۆش کاک یادگار گیان بەراستی کاریگەربوو ، هەربژیت بۆ ئەو بابەتە جوانانەت خوێنەری هەمیشەیی بابەتەکانی بەرێزت و چەند ئازیزێکم بەبەردەوامی کە بەراستی کاریگەریان هەیە لەسەرم ، هیوای سەرکەوتن بۆ بەرێزت و هەموو ئازیزانی ئەم یانە خۆشەویستە ئەخوازم.

سانکۆ

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-07-05 21:03:30

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

زۆر سوپاس بۆ تۆ کــوره‌ هه‌ژار گیان (سـانــکـــۆ) گیان خۆشحاڵم کاتێک په‌یامه‌کانی هاورێیه‌کی ئه‌زیزی وه‌کو تۆ له‌ نێو بابه‌ته‌کانم ئه‌بینم ،
دووباره‌ ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ ده‌ربرینی ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت ، ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت له‌ ژیاندا ،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت ئه‌زیزم ،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2010-07-06 12:07:51

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

Dastakant xosh bet kaka yadgar barasty zor zor gryam babateky zor ba swd bw hiwadarm hamu swdyan le wargrtbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2010-07-09 19:17:45

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

LaNoKa گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ ناردنی په‌یامه‌که‌ت
خۆشحاڵ بووم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگای ره‌زامه‌ندی بوو له‌ لای تۆی ئازیز
هیوای هه‌رده‌م خۆشیت بۆ ده‌خوازم به‌ قوربان
کاتێکی شاد بۆ تۆ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2010-07-09 20:07:18

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

ده‌ست خۆش بێت یادگار گیان بۆ چیرۆکه‌ کاریگه‌ره‌که‌ت
تا مرۆڤ گه‌وره‌تر بێت زیاتر پێویستی به‌ بونی دایکه‌ له‌ ژیانیدا و زیاتر هۆگری باوه‌شی گه‌رمی ئه‌بێت
خوای گه‌وره‌ دایکی هه‌موان ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بکات
دوباره‌ ده‌ست و چاوت خۆش بێت هاورێ ئه‌زیزه‌که‌م خوازیارم بێبه‌شمان نه‌کای له‌ تواناکانت و بابه‌تا قه‌شه‌نگه‌کانت
شاد و کامه‌ران بیت ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2010-07-09 20:12:25

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ نازی دایکیان بێ به‌ش بوون..

dastw panjat xhosh bet kaka yadgar  har bzhet hawrey aziz

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net