❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕوونكردنەوەیەك لە ستافی زنجیرە درامای “نامەكانی ئەشرەف”ـەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-20 12:04:50

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

ڕوونكردنەوەیەك لە ستافی زنجیرە درامای “نامەكانی ئەشرەف”ـەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە ستافی زنجیرە درامای “نامەكانی ئەشرەف”ـەوە 


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2a5b9de264.gifسێ شەممە, 18 ئایار 2010 18:31 


لە ژمارە (112)ـی ڕۆژی دووشەممە 10 / 5 / 2010 ـدا. ڕاپۆرتێك بە ناوونیشانی (لە ئەشرەف دووربكەونەوە و نامەكانی بخوێننەوە) لە لایەن پەیامنێری سلێمانی هەفتەنامەی (ڕووداو)ـەوە بڵاو كراوەتەوە و، تێیدا هەر لە یەكەم دێڕی ئەو ڕاپۆرتەدا، بە نەفەسێكی تەنگی بێئینسافانەوە و دوور لەپرینسیپ و ئاكاری ڕۆژنامەنووسی و، لە زاری كەسێكی نادیارەوە ئەوە دەربڕدراوە كە گوایە ئەم بەرهەمە هونەرییە لە دوای پەخشبوونی ئەوە نەبووە كە خەڵك چاوەڕێی كردووە.

نازانیین ئەم پەیامنێرە بە چ پێودانگ و بە چ ئامارێك گەییشتووەتە ئەم دەرئەنجامەی كە بێ دەستنیشانكردنی تاقە كەموكورتییەك و وەرگرتنی ڕای تەنیا كەسێك ئەم بڕیارە سەرپێییە بدات، ئەمەیشیان قەیناكە ڕەنگە لەو فەوزای ئازادییەدا كە ئەمڕۆ وایكردووە هەركەسێك هەستێت و دەستبداتە قەڵەم بڵێت من ڕۆژنامەنووسم كارێكی ئاسایی بێت.

بەڵام لەوە نائاسایی تر ئەوەیە ئەم پەیامنێرە هەستاوە بە هەڵگێڕانەوە و پێچەوانەكردنەوەی لێدوانی هەندێك لە بەشداربووانی سەرەكی ئەم بەرهەمە، ئەوەندەی تر كارەكەی خۆی گوماناوی تر كردووە. كە ئەوانیش هونەرمەندان (بەكر مستەفا – یاریدەدەری دەرهێنەر) و (ماهیر حەسەن – كاراكتەری ئەشرەف) و (ئەحمەد جۆڵا – كاراكتەری پۆستەچی) و (بەیان زەریفێ – كاراكتەری گوڵخاتر) كە سەر لە بەری قسەكانیانی بە پێچەوانەوە گواستووەتەوە.

ئەمەیش وەكوو ڕۆژنامەنووسان دەڵێن پێچەوانەی ئیتیكی ڕۆژنامەنووسییە و كارێكی نا ئەخلاقییە و دوورە لە پرەنسیبی ڕۆژنامەوانییەوە. جیا لە مەیش نازانیین ئەم پەیامنێرە لە بێئاگایی و نەزانییەتی یاخود بە مەبەست هاتووە لەناو راپۆرتەكەیدا ڕیكلام و تەسویق بۆ كاریی دۆبلاژكراوی بیانی دەكات و، كاریی خۆماڵی بە بێبایەخ پیشان دەدات. ئەمەیش دیارە ڕای خۆیەتی دیارە ئەوە زیاتر چێژ لەو دیمەنە نالایەقانە دەبینێت كە لەو كارە بیانیانەدا هەن. ئەمەیان مافی خۆیەتی، بەڵام نابێت بە ناوی ڕای گشتییەوە تەعمیمی بكات.

سەبارەت بە وتەكانی هونەرمەند (ماهیر حەسەن) كە گوایە بینەری كورد تاقەتی بینینی كاری كوردی نەماوە و كاتی پەخشی بەرهەمەكە درەنگە و دووبارەكردنەوەی ئەڵقەكان باش نییە. هەر سێ رایەكە سەداسەد پێچەوانەكەی گواستراوەتەوە. بەڵكوو ئەو گوتویەتی كە هەر كارێكی خۆماڵی چەندە لاوازیش بێت سەد بەرابەری كاری بیانی جەماوەریی هەیە. كاتی پەخشیش هەرچەندە كاری تەلەڤزیۆنە، بەڵام لە بارترین و شیاوتریین كاتە و دووبارە بوونەوەیش لە قازانجی بینەرانەدایە، چونكە ئێمە دەزانیین بینەری كورد چەندە تینووی كارە هونەرییەكانی ئیمەن. سەبارەت بە قسەكانی هونەرمەند (بەیان زەریفێ) كە گوایە دواكەوتنی پەخش وایكردووە كە بینەران لێی بكشێنەوە، ئەوەیش بە پێچەوانەوەیە ئەو هەرگیز قسەی وای نەكردووە، ئەمەیش هەڵبەستراوی پەیامنێرەكەیە.

جارێكی دیكەیش هەمان بابەتی دووبارەكرنەوەی ئەڵقەكان و هەبوونی كەموكورتی بەناوی هونەرمەند (ئەحمەد جۆڵا)ـوە ئاماژەی پێكراوە كە ئەوەیش هەرهەمووی بە پێچەوانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەو هەرگیز قسەی وای نەكردووە. ئینجا پەیامنێرە ڕاسپێردراوەكە هەستاوە بێ هیچ زانیارییەكی ئاماژە پێكراو، بڕی تێچوونی بەرهەمەكەی بە 40 هەزار دۆلار دیاریكردووە كە دوورە لە ڕاستییەوە، تاوەكوو ئەم دەقیقەیەیش ئێمەی ستافی بەرهەمەكە چەكی تێچوونەكەیمان نەكردووە و نازانیین چەندە، چونكە ئامانج و مەبەستمان پارە و دەستكەوت نەبووە، وەكوو ئەو بەدوایدا دەگەڕێت. جیا لە مەیش ژمارەی ئەڵقەكانی بە (26) ئەڵقە دیاریی كردووە كە خۆی (24) ئەڵقەیە و پێشتر لە دەیان ڕۆژنامەی تردا ئاماژەی پێكراوە. هەروەها لە زمانی هونەرمەند (بەكر مستەفا)ـوە وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە كەمی دارایی و كاریگەریی بەرهەمی بیانی وایكردووە كە كارە خۆماڵییەكان كەمتر پێشوازییان لێ بكرێت، ئەمەیش نەك هەروا نەوتراوە بەڵكوو ڕای تایبەتی ئەم هونەرمەندە لە هەموو دیدارەكانیدا پێچەوانە و دژی ئەم بۆچوونەیە.

سەبارەت بە پاشماوەی قسەكانی دیكەیش كە بە ناوی ئەمەوە كراوە یەك حەرفیشی وانییە و تەواوی قسەكان ڕای پەیامنێرەكە خۆیەتی و هەڵبەستراوە. (بەكر مستەفا) بە هیچ جۆرێك ئەو قسانەی نەكردووە و، ئەم بەرهەمە بۆ هیچ كەناڵ و تەلەڤزیۆنێك نەبراوە، چونكە زنجیرە درامای نامەكانی ئەشرەف بەرهەمی كوردستان تیڤییە و سەرجەم خەرجیی و پێداویستی و ئەركی بەرهەمهێنانی لە ئەستۆدا بووە و، هەموو مافەكانیشی هەر بۆ ئەو كەناڵە پارێزراوە. بەداخەوە ئەمە یەكەمین جار نییە ڕۆژنامەكان ناهەقی و ناڕاستگۆیی دەرهەق بە ئێمە دەكەن دوو هەفتە لەمەوبەریش گۆڤاری (لڤینی نوێ) لە دیدارێكیدا لەگەڵ هونەرمەند (ماهیر حەسەن)ـدا بە هەمان شێوە زۆربەی قسەكانی ئەوی بەپێچەوانەوە بڵاوكردبوەوە. كە بەداخەوە ئەم جۆرە كارانە ئێمەی هونەرمەند وا لێ دەكات لەمەودوا بەحەزەر و گومانەوە مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامە و میدیاكاندا بكەین، كە حاڵی حازر لە وەزعێكی باشدا نیین و زۆربەیان كەوتوونەتە بازنەی گومان و ژێر پرسیارەوە.

ئیمە بۆ ئەم مەسەلەیە دەتوانیین پەنا بۆ یاسا و دادگە بەریین، بەڵام لەبەر تێگەییشتنمان بۆ وەزعی خراپی میدیاكان و كۆبوونەوەی خەڵكێكی زۆری نەشارەزا تێیدا ئەوە ناكەین. بەڵام لە چوارچێوەی مافی تایبەتی خۆماندا داواكاریین كە ڕۆژنامەی ناوبراو پۆزیش و داوای لێبووردن بكات . چیتر ئەم جۆرە بابەتە دروستكرا و ئیفترایانە بڵاو نەكاتەوە.

بۆ سەرجەم میدیا و ڕۆژنامەكانیش ئەوە دەڵیین ئیمە هیچ كاتێ لە ڕەخنەی بابەتی و بەدواداچوونی پیشەییانە نیگەرانین و بەسنگی فراوانەوە وەری دەگرین، بەڵكوو لە پاش هەموو كارێك ئیمە چاوەڕێی كاردانەوەی بینەر و گفتوگۆ جیدییەكانیانین و گوێیان لێ دەگرین، تاوەكوو بۆ كاری داهاتوومان سوودیان لێ وەربگرین . ئیمە لە خۆمان و لە كارەكەمان دڵنیاین كە پێشكەشی بینەری خۆمانمان كردووە.

دڵنیاین و باش دەزانین كەچیمان پێشكەش كردوون، ڕۆژانە لە شەقام شوێنە گشتییەكاندا و لەناو خەڵكدا، ئەو هەموو كاردانەوە ڕاستگۆیانە دەبینین كە لە لایەن هەموو توێژەكانەوە بەرانبەر بە بەشدارانی ئەم بەرهەمە دەریدەبڕن ئیتر پێویست ناكات ڕاپۆرتی درۆئامیز و چەواشەكاریی لەسەر ئەم كارە بەرزو جوانە هونەرییە بێوێنەیە ئامادە و بڵاو بكەنەوە، بۆیە داواكارین و تكاتان لێ دەكەین ئەگەر لە ڕووی گواستنەوەی هەواڵەكانمان و باسكردنی بابەتییانەوە هاوكارییمان ناكەن ئەوا هەوڵ مەدەن ڕامان بكێشنە ناو ئەو فەوزا و مەعمەعاتەی كە خۆتان بۆ خۆتان دروستكردووە .

داواكارین خوای گەورە سەركەوتوومان كات بۆ بەردەوام خزمەتكردنی هونەری گەلەكەمان

له مالبه رى دلداره كه مه وه وه ركيراوه

.

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net