❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عەن كەریم) و ئەلبومی (وەفایی)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-20 12:10:52

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

عەن كەریم) و ئەلبومی (وەفایی)

عەن كەریم) ئەلبومی (وەفایی) بەدەنگێكی پر لەهەواری جوانی پێش كەشی عاشقانی كۆڕی گۆرانی كوردیی دەكات دنا 
سێ شەممە, 18 ئایار 2010 18:48 


(عەدنا كەریم)ـێَك، كە پتر لە (25) ساڵە بووە بە كاروانێكی رێگای وڵاتی هونەری گۆرانی كوردیی، توانیویەتی ناوە ناوە لەژێر سایەی سێبەرێكدا چەند گۆرانییەك وەك دەسكە گوڵ بكاتە دیاری بۆ هاوڕێان و گوێگران و جەماوەری هونەر دۆستی ئەو كاروانە.
هونەرمەندی دەنگ زێڕیین (عەدنان كەریم) لەماوەی ئەوەندە ساڵەی كە من لێرەدا ئاماژەم بۆ كرد، توانیویەتی چەندیین بەرهەمی ناوازە و جوانی گۆرانی بهێنێتە بوون، دەكرێ بڵێن هونەرمەند بە ستایلێكی تایبەت و دیاری كراو بەخۆی گۆرانییەكانی چڕێووە، دیارە هەست و هونەرمەند بوونی خۆی بە جۆرێك سەلماندووە، توانیویەتی چەندیین شاكار لە تێكستی شاعیرانی گەورەی وەك (نالی، ئەحمەد موختار جاف، مەحوی، وەلی دێوانە، وەفایی، گۆران، مەولەوی)ـووو چەندان كەڵە شاعیری دیكە بكاتە هەوێنی گۆرانییەكانی، جگە لەوانەش دەست نیشان كردن و هەڵبژاردنی جۆری ئاوازەكان بۆ دروست كردن و لەدایك بوونی گۆرانییەكانی، هەمیشە ئەو هونەرمەندەی زێدەتر جوانتر كردووە.
ئەوەشم بیر نەچێت شێواز و گوتن و ئەدای گۆرانییەكانی فاكتەرێكی دیكەی خاڵی سەركەوتنی گۆرانییەكانی هونەرمەندی دەنگ زێڕین (عەدنان كەریم)ـە، دیارە هەست و ئیحساس لەدەنگی هەر هونەرمەندێكدا بوونی هەبێت، واتە ئەگەر روونتر بیڵێم ئەو بەهرە خوداییەی كە خودای گەورە دەیبخەشێتە هەندێك مرۆڤ، دیارە ئەوە بەهرە جوانەش كە یەزدان بە (عەدنان كەریم)ـی بەخشیووە جوانییەكی دیكەی داوەتە ئەو هونەرمەندە و بەرهەمەكانیشی.
من نەبێتە پیاهەڵدان بۆ ئەو هونەرمەندە بەڕێزە، بەڵكو كاكە (عەدنان) وەكو زۆرینەی ئەو هونەرمەندە بەڕێزانەی دیكەی هاوڕێیتیەك كۆمان دەكاتەوە ئەویش بەهۆی كاری رۆژنامەوانیەكەمەوەیە، بۆیەش ئەو چەند دێرەم لە پێشەكی ئەو هەواڵە نووسی، ویستم منیش وەك یەكێك لە جەماوەر و گوێگرانی بەرهەمەكانی (عەدنا كەریم)ـی هونەرمەند، بە چەند دێرێك هەستی خۆم  دەرببڕم و بنووسم، بۆ ئەو شاكارەی ئێستاكەشی ئەلبومێكە بەناوی (وەفایی)، كە پێم وایە چەند هەستێكی جوانی شاعیرانی وەك شاعیری گەورەی كورد (وەفایی) كردۆتە ناوەرۆكی ئەم جارەی گۆرانییەكانی.
بەرهەمەی ئەم جارەی هونەرمەندی بەتوانا (عەدنان كەریم) بەناوی (وەفایی) دەبێت و پێكهاتەی گۆرانییەكانیش خۆی لە (8) تراك دەگرێت، كاری ئەم جارەی هونەرمەند (عەدنان كەریم) وەك ئەلبومەكەی پێشووتری كە لەساڵی (2006) بەناوی (ئەم شەو) لەگەڵ (كامگاران) هێنایە بەرهەم، ئەم جارەشیان هەر لەگەڵ گروپی موزیكی بەناوبانگی (كامگاران) كاری موزیكی گۆرانییەكانی لەگەڵ هونەرمەندانی موزیكژەنی بە ئەزموونی ئەو گروپە ناودارەی كورد بە ئەنجام گەیاندووە.
ناوەرۆكی ئەلبومی (وەفایی) هونەرمەند (عەدنان) هۆنراوەكان پێكهاتەی شیعری هەریەك لە شاعیرانی ناوداری كورد (مەولەوی، وەفایی، كاكەی فەلاح، ئەحمەد موختار بەگی جاف، وەلی دێوانە، ناری)، ئاوازەكانیش تەنها یەك ئاوازی فۆلكۆرە و سەرجەم ئاوازەكانی دیكەی لەلای خۆی ئامادەكراوە.
كاری دەنگی گۆرانییەكانی لە ستۆدیۆی (سیا و رەها) بەدەست پەنجەی ئەندازیاری دەنگ (سیاوەش كامگار) ئەنجامدراوە، كاری ماسترینگ لەلایەن (ئومێد نیگبین) جێ بەجێكراوە.
ئەوەی ماوە بگوترێت ئەو ئەلبومەی هونەرمەند (عەدنان كەریم) بە پێی گرێبەستێك مافی چاپ و بڵاوكراوەی بەخشراوە، بەناوەندی چاپ و بڵاوكراوەی هونەری "ئارۆ" لە شاری سلێمانی.
لەمبارەیەوە (سیروان مەحمەد) بە پرسی ناوەندی بڵاو كراوی هونەری ئارۆ لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكی دا پێی راگەیاندین : "ئەو ئەلبومەی هونەرمەند (عەدنان كەریم) بە خۆشحاڵیەوە لە لایەن ئێمەوە بڵاو دەكرێتەوە، ئێستاكە ئەلبومەكە لە ژێر چاپ كردن دایە و لە نێوان مانگێك یاخوود مانگ و نێوێكی دیكە لە سەر تاسەری بڵاو دەكرێتەوە، بە شێوەی كاسێت و سێدی چاپێكی زۆر باشی بە ئەنجام دەدەین".
هەروەها بە پرسی ناوەندی ئارۆ گوتیشی : "هونەرمەند (عەدنان كەریم) خاوەن جەماوەرێكی تایبەتە و چاوەڕوان دەكرێت رێژەیەكی یەكجار زۆری لێبرۆشرێت، چونكە جەماوەرەكەی دەمێكە گوێیان لە ئەلبومی تازەی ئەو هونەرمەندە نەبووە و ئارەزوو دەكەن گوێیان لە بەرهەمی تازەی بێت، ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری زۆر باشمان لە رووی ریكلام و پۆستەر و شێوازی بڵاو كردنەوەی سیدیە تازەكەی هونەرمەند (عەدنان كەریم) ئەنجامداوە هیوادارم كارێك بكەین بەدڵی خودی هونەرمەند و جەماوەرەكەی بێت".
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
له مالبه رى دلداره كه مه وه وه ر كيراوه

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net