.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ڤییا: ڤالانسیا له‌دڵما ده‌مێنێته‌وه

ئاژانسه‌كان: داڤید ڤییای هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و پێشوی یانه‌ی ڤالانسیا، پاش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه مۆركرد، له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی یانه‌ی ڤالانسیا خۆی به‌خۆشحاڵ ده‌زانێت كه له‌یانه‌ی ڤالانسیا یاریكردووه‌و ده‌ڵێت "پێنج ساڵی خۆشم له‌گه‌ڵ ڤالانسیا به‌ڕێكرد، جێهێشتنی زۆر گرانبوو بۆ من، سۆزم زۆر زاڵبوو به‌سه‌ر هه‌ستمدا، به‌ڵام كاتی خواحافیزی هات، بیری ڤالانسیاو ئه‌و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م كه به‌جێمهێشتن، ڤالانسیا ماڵی دووه‌می منه، هه‌تا هه‌تایه هه‌ر وه‌ك ماڵی خۆم ده‌مێنێته‌وه، شانازیه بۆ من كه له‌یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ڤالانسیا یاریم كردووه، سوپاسی هه‌موو كه‌سێ ده‌كه‌م یاریكه‌ره‌كان هانده‌ران، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌رپرسانی یانهكهمو راهێنه‌رانی ده‌كه‌م كه له‌م پێنج ساڵه‌دا له‌گه‌ڵیان بووم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه یارمه‌تی داڤید ڤییایاندا، به‌بێ هیچ گومانێك ڤالانسیا له‌دڵما ده‌مێنێته‌وه".
له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 9ی به‌رشه‌لۆنه، داڤید ڤییای ته‌مه‌ن 28 ساڵ ده‌ڵێت "به‌رشه‌لۆنه زۆرترین یانه‌یه كه به‌جدی هه‌وڵی ده‌دا بۆ به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵمدا، به‌رشه باشترین یانه‌یه كه له‌وه‌رزی رابردووه‌وه ده‌مه‌وێت یاری بۆ بكه‌م، من دڵخۆشمو شانازیش ده‌كه‌م به‌یاریكردن له‌یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌رشه‌لۆنه".
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤییای له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكراكردووهو رونیكردووهتهوه، كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌كڕینی ڤییادا 40 ملیۆن یۆرۆی به‌خشیوه‌ته یانه‌ی ڤالانسیا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریكه‌رێكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ببه‌خشرێته ڤالانسیا، هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه.
"awenasport
"
له‌سه‌ر هێڵ نییه