❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گایه‌ك تۆڵه‌ی گاکانی دیکه‌ش ده‌کاته‌وه!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-24 17:01:53

لارسیا
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 110
WindowsXPSafari

گایه‌ك تۆڵه‌ی گاکانی دیکه‌ش ده‌کاته‌وه!

له‌م زۆرانبازییه‌دا گا سه‌رکه‌وتوو بوو، نه‌ك مرۆڤ: له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی زۆرانبازی گا له‌شاری مه‌دریدی پایته‌ختی وڵاتی ئیسپانیا گایه‌ك به شاخه‌که‌ی لمۆزی "Matador"یه‌کی کونکردوو و شاخه‌که‌ی بۆ ‌ناو ده‌می برد و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختی برینداریکرد، هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌جێی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا.

باوکی "Julio ("Julito") Aparicio"، که ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی ناوی "Julio Aparicio" و له‌ساڵی په‌نجاکاندا "Torero"ی به‌ناوبانگ بووه، ڕایگه‌یاندووه، که هێرشی گاکه زۆر مه‌ترسیداربووه و به‌هۆیه‌وه ده‌می کوڕه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی تێکشکاوه.

ئایا "Julito" جارێکی دیکه بچێته ناو گۆڕه‌پانی یار و به‌رانبه‌ر گایه‌کی دیکه بووه‌ستێت؟

"Franzose Simon Casas"، به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی "Julito"، به ته‌له‌فون له "Nîmes"‌ ڕایگه‌یاند، که برینداربوونی ناخی "Julito" سارێژبوونه‌وه‌ی ئاسته‌مه.

ئه‌م ڕووداوه‌ش ئێواره‌ی هه‌ینی، 2010.05.21، له مه‌درید به‌ئاماده‌بوونی 20 هه‌زار بینه‌ر ڕوویدا و گای ناسراو به "Opíparo" به‌کێشێکی 530 کیلۆگرامییه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر "Julito" بردووه و وه‌ستانی نه‌بووه. ڕۆژی شه‌ممه، 2010.05.22، بڵاوکراوه‌کانی مه‌درید ڕایانگه‌یاند، که دوو له‌ته‌ماشاوانان به‌هۆی ئه‌م دیمه‌نه‌وه له هۆشخۆیانچوون.

هێرشی گاکه‌ش بۆ سه‌ر "Julito" زۆر مه‌ترسیداربووه، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ران توانیویانه شانه‌ تووشبووه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه جێگای خۆی و ئێستا ته‌ندروستی "Julito" به‌ره‌وو باشبوون ده‌ڕوات.

دوای هێرشی گاکه بۆ سه‌ر "Julito" یه‌کێکی دیکه له "Torero" گای ناسراوی به "Opíparo" به چوار پێداکردنی شمشێر کوشتووه.

[img]http://www.xozga.com/hewall/thumbnail.php?file=ga1_714462688.jpg&size=article_medium/img]


خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8b9e5472ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net