.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ
* له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌نا وه‌ستاوم
چاوم له مه‌رگه دێت و
چاو شارکێ له‌گه‌ڵ گه‌ڵا زه‌رده‌کانی
ڕۆحما ئه‌کا..
بانگی ئه‌که‌م وه‌ک نه یه‌وێ بم دوێنێ
وا خۆی نیشان ئه‌دا
که ده‌نگم نابیستێ..
پێی ئه‌ڵێم.. من چاوه‌ڕوانی تۆم
وه‌ره دوا هه‌ناسه‌کانی ته‌مه‌نم
بۆ گۆڕ به‌ره
هیچ له زهتێک له ژیان نابینم
وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی به گه‌نجیم بسووتێ
که‌مێ خۆی غافڵ ئه‌کا و
دواجار کۆتایی به چاو شارکێ ئه‌هێنێ و
جێم ئه‌هێڵێ..
ئه‌ی مه‌رگ چاوه‌ڕێی چیت؟
ژیان ماندووی کردووم
چیتر ناتوانم به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی
بگرم..
ناتوانم چاوی ئومێدم
به ڕووی ژیانا هه‌ڵبێنم
ژیان لێو ڕێژه له خه‌م و
ئازار و دابڕان و بێمروه‌تی..
وه‌ره له‌گه‌ڵ خۆتم به‌ره
هه‌ناسه‌کانم.. ترپه‌کانی دڵم..
گه‌ڵای خه‌ونه سه‌وزه
به‌دی نههاتووهکانم
بکه به خۆڵ و
بیده ده‌م با..
من له‌زه‌ت له ژیان نابینم
ئازاره‌کانی ماندوویان کردووم..
مه‌گه‌ر له دوا ئارامگای خۆما
ئاسووده بم..
ئه‌ی مه‌رگ.. ده‌سا وه‌ره
هه‌موو جوانییه‌کانی
ژیانی خۆمت پێ ئه‌به‌خشم
به‌س تۆ ڕۆحم لێ وه‌رگره و
بۆ ئه‌به‌د ئارامیم پێ ببه‌خشه..
من له‌زه‌ت له ژیان نابینم
ئازاره‌کانی ماندوویان کردووم..
چاوه‌ڕێی چی ئه‌که‌ی ئه‌ی مه‌رگ؟؟
وه‌ره چاوه‌کانم پڕکه له خۆڵ
به‌رله‌وه‌ی فرمێسک
بیناییم لێ بسه‌نێ..
وه‌ره ڕۆحم شادکه
به خه‌وێکی ئارام و
ئه‌به‌دی
به‌ر له‌وه‌ی له ئامێزی بێداریا
تا کۆتایی ته‌مه‌ن
خه‌و به ئارامییه‌وه ببینم..
ئه‌ی مه‌رگ چاوه‌ڕوانی تۆم
من له‌زه‌ت له ژیان نابینم
ئازاره‌کانی ماندوویان کردووم
به‌رگه‌ی خه‌مه‌کانی ناگرم..
چاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ
که‌ی دێیت؟؟
بۆ پێشوازیت ده‌رگای ڕۆحم
له‌سه‌ر پشته
تکا ئه‌که‌م دوا مه‌که‌وه
ژیان ماندووی کردووم
به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی ناگرم..!!
خه‌ج -2010
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xaj (2010-05-24 17:47:59)

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه جوانه
هه‌ستێکی زۆر جوانی تیایه به‌رامبه‌ر به مه‌رگ هیوادارم که ته‌م،هن درێژ بیت و مه‌رگ دووربێت لێت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم و هه‌رده‌م له خۆشی‌دا بیت و
خامه‌ی رازاوه‌ت ده‌وله‌مه‌ند و دوارۆژت گه‌ش و پرشنگدار بێت
دووباره ده‌ستت خۆش بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh bet honrawayaky zor jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه سیروانی به‌ڕێز و هاوڕاز گیان سوپاسی هه‌ستی جوانتان ئه‌که‌م هه‌ر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ياخوا ئه و ده ستانه ت هه ر ساغ بيت هاورى كيان
باوةربكه دوو جارم خويندؤته وه زؤر لام جوان بوو
ده ست خؤش هيواى سه ركه وتنت بؤئه خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نییه




سوپاس گوزارم (bahar gwlekurd) دلگهشم که توانیومه شتێک بنوسم که به دلێ ئێوه‌ی به‌ڕیز بێت ماندوو نه‌بی به‌قوربان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه