.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین و رۆژانه له‌مجۆره داوایانه له‌دادگاكاندا ئاماده‌یی هه‌یه، داوای جیابوونه‌وه‌یه پێش گواستنه‌وه،
ئه‌گه‌ر تۆزێك به‌وردی له‌هۆكاره‌كانی دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌م گرفت و كێشه‌یه‌ش بدوێین و ده‌ستنیشانی بكه‌ین پێده‌چێت بتوانین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه بدۆزینه‌وه.نه‌بوونی لێكتێگه‌یشتن و كه‌می رۆشنبیریی خێزانی پێویستییه‌كی گرنگه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و یه‌كێكیشه له‌و هۆكارانه‌ی پێش گواستنه‌وه داوای جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێموایه هه‌ڵبژاردنی نادروست له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریداو دواتریش خۆئامادهنهكردنی ته‌واوه‌تی بۆ پرۆسه‌كه، یان كاتێك كچ یان كوڕه‌كه كه كه‌سوكاره‌كه‌یان ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌شێكی تر ده‌بێت له‌گرفته‌كان و ده‌توانم بڵێم(90%)ی ئه‌م هاوسه‌رگیرییانه ئه‌نجامی باشی نابێت و به‌ره‌و جیابوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.ئاخر كچێك یان كوڕێك كه هێشتا(18) ساڵی ته‌واو نه‌كردووه چۆن ده‌توانێت له‌م سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیاو بازاڕ گه‌رمییه‌دا خواستی خێزانه‌كه‌ی دابینبكات ئه‌مه له‌ڕووی مادییه‌وه، له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه ئه‌م كوڕ‌و كچانه كه‌م ته‌مه‌نن و ئه‌زموون و ته‌جروبه‌یان نییه، بۆیه هه‌ر زوو به‌گژیه‌كدا ده‌چن و به‌رگه‌ی پێشهاته‌كان ناگرن، به‌ڕاستی سه‌ره‌ڕای ئه‌ركی خۆرۆشنبیركردنی هه‌ردوو هاوسه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیشه كه به‌رنامه‌و پلانیان هه‌بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كوڕان و كچانی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌دیوه رۆشنبیری و مهعریفیهكهیدا، چونكه خۆرۆشنبیركردن و هۆشیاربوونه‌وه پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفییه‌و ده‌بێت هه‌وڵی دابینكردنی بدرێت له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه.كۆمه‌ڵگه له‌خێزانه‌كان پێكدێت و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌نده به‌خێزانی ته‌ندروست و رۆشنبیر‌و په‌روه‌رده‌كراوه‌وه، هیچكاتێك نا‌توانیت بڵێیت من نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندووم هه‌یه هه‌تا په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستی بونیاد نه‌نرێن، چونكه بوونی خێزانی سه‌ركه‌وتوو واته بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ههستیارو زیندوو، هه‌رگیز یه‌كبوونی خێزان و پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كان رێگه نادات تاكی لاده‌رو بێ كه‌ڵك به‌رهه‌م بێت به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه ده‌پارێزرێت له‌تاوانه‌كانی دزی و مه‌ی خواردنه‌وه‌و مادده‌ی سڕكه‌رو ژنانی بێ ده‌رامه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌وجه‌وانی لاسار له‌وانه‌ی تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و پاشتر ده‌بنه ئه‌ركێك به‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت و دامودهزگاكانییهوه.جیابوونه‌وه‌ی پێش گواستنه‌وه شكستی یه‌كه‌مه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی هاوسه‌رگیرییدا، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی دۆخی ئه‌و كوڕ‌و كچانه بده‌ین كه پێش گواستنه‌وه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، ئه‌وا به‌ئاشكرا نائارامی و جۆرێك له‌تێكچوونی ده‌روونی هه‌ست پێده‌كه‌ین كه زاده‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ناته‌واوه بووه، ئه‌مه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه، دواتریش ئاسان نییه وه‌كو جاری یه‌كه‌م ساده نییه بچێته ناو پرۆسه‌یه‌كی تری هاوسه‌رگیرییه‌وه به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا چ بۆ كوڕ‌و چ بۆ كچیش، چونكه لای هه‌ندێك(وه‌كو خاڵێكی ره‌ش وایه له‌سه‌ر هه‌ردوو لایان و جێگه‌ی گومان و قسه له‌سه‌ركردنه له‌كاتێكدا ده‌یانه‌وێت بچنه ناو پرۆسه‌یه‌كی تری هاوسه‌رگیرییه‌وه).زۆر گرنگه به‌وریاییه‌وه كوڕان و كچان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ژیانی داهاتوویان بده‌ن و دووربكه‌ونه‌وه لهموجامهلهی ناڕاست بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌كۆتاییشدا به‌پێویستیده‌زانم حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبستێت به‌دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجانی ولاته‌كه‌مان له‌ڕووی كۆمه‌لایه‌تی و ده‌روونی و یاساییه‌وه‌و كه‌سانی پسپۆر‌و تایبه‌تمه‌ند وانه‌ی تێدا بڵێنه‌وه بۆ ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌كو مه‌رجێك پێش هاوسه‌رگیریی و به‌ستنی گرێبه‌سته‌كه بكرێته خاڵێكی جه‌وهه‌ری.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه